ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .

11350569_762193763878011_452841232334199212_n
ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .

وێنه‌ی بونه‌وه‌ری تۆقێنه‌ری شاراوه‌ی ناو وێنه‌ كێشراوه‌كانی دافینشی له‌
ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی !!!

وه‌كو ده‌زانرێ لیۆناردۆ دافینشی كه‌سێك بووه‌ زیاتره‌ له‌ 500 ساڵ پێشكه‌وتوو بتر بوه‌ له‌ چاو ئه‌وه‌ سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ژیاوه‌ ، زانا و مامۆستا و پرۆفیسۆر و كیمیا زان و فیزیا زان و پزیشك زان و شیكاری له‌شی مرۆڤ و جیۆلۆجی موهه‌ندیس و زانای بایه‌لۆجی و گه‌ردوونی و وێنه‌ كێش و مۆسیقا دانه‌ر…هتد بووه‌

خاوه‌ن بیرێكی زۆر له‌ راده‌ر به‌ده‌ر و خه‌یاڵی بووه‌ داهێنانی زۆر جیاواز و ووێ وێنه‌ی هه‌بووه‌ لیۆناردۆ كه‌سێكه‌ بووه‌ له‌ هه‌موو بوارێكدا زانا و شاره‌زا بووه‌ كاری تێدا كردوه‌ به‌ قوڵی ، وه‌كو ده‌زانرێ یه‌كێ له‌ كاره‌ هه‌ره‌ مێژووییه‌كانی لیۆناردۆ كه‌ تا ئێستا دوباره‌ نه‌بۆته‌وه‌ بریتی یه‌ له‌ وێنه‌كه‌ی مۆنالیزا به‌ڵام له‌م كۆتاییانه‌دا هه‌ندێ شتی تری شاراوه‌ و سه‌رسورهێنه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ وینه‌كانیدا ئه‌ویش شێوه‌ی بونه‌وه‌ری سه‌یرن كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا ناو ئه‌برێن به‌ Alien واته‌ بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ، ئه‌م شیوانه‌ش كه‌ دره‌كه‌وتوون له‌ وینه‌كانیدا ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 500 ساڵ له‌مه‌و به‌ر
وه‌كو ئاشكرایه‌ وێنه‌كانی دافینشی پڕن له‌ نیشانه‌ و هێما و كۆدی ته‌شفیر كراو كه‌ چاوی ئاسای لێ ی تێ ناگاو نایبینێ مه‌گه‌ر له‌ رێگه‌ی ئامێری تره‌وه‌ ده‌ركه‌ون ئه‌ویش كاتێك وێنه‌كه‌ ده‌خرێته‌ ژێری و پاشان نزیك ده‌كرێته‌وه‌ ، له‌ وێنه‌ی مۆنالیزا وه‌كو زیاتر له‌ دوو مانگ له‌مه‌و به‌ر باسی ئه‌و وێنه‌م كرد بوو ، هه‌ندێ نامه‌ی نهێنی له‌م وێنه‌یه‌دا هه‌یه‌ ، هه‌ندێ پیتی بچووك و پیتی وه‌كو L و V كه‌ ده‌كرێ ئه‌مه‌ وه‌كو واژوویه‌كی نهێنی دافینشی بێت ، به‌ شیوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر له‌ چاوی راستدا هه‌ندێ نامه‌ هه‌ن كه‌ تا ئێستاش زاناكانی بواری وێنه‌ كێشان و ته‌شفیر نه‌یان توانیوه‌ له‌ ماناكه‌ی بگه‌ن ، ده‌توانرێ پیتی CE ببینرێ به‌ڵام هه‌ندێك ده‌لێن ئه‌وه‌ پیتی
B یه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ 72 یا پیتی L وه‌ ژماره‌ 2 له‌ قه‌وسای پرده‌كه‌ كه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا هه‌یه‌ له‌ به‌شی خواره‌وه‌ ، هه‌ندێ بیردۆز هه‌یه‌ بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌ شاراوانه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ ئه‌م نامه‌ ته‌شفیر كراوانه‌ بكرێنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو بكرێنه‌وه‌ ئه‌وا زۆر راستی سه‌رسورهێنه‌ر و نهێنی ده‌ر ده‌كه‌وێ كه‌ تا ئێستا كه‌س نه‌یزانیوه‌ دافینشی خۆی نه‌بێ ئه‌ویش له‌ جیهانی هونه‌ر دا یا هه‌ر راستی ره‌گی ژیان

ئه‌وه‌ی مێشكت نایگرێ و ته‌صه‌وری ناكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ له‌ وێنه‌ كێشراوه‌كانی لیۆناردۆدا ژیانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌ر ده‌كه‌وێ وه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سه‌ خه‌بیر و عه‌بقه‌ریه‌كانی بواری وێنه‌كێشان
ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێ وێنه‌ كێشراوه‌كانی لیۆناردۆدا شێوه‌ی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ده‌رده‌كه‌وێ به‌ ڕوونی

له‌ زانكۆی نۆرثئێستێرن له‌ بۆستۆن له‌ شاری ماساتشوستس ، تێرینش ماسۆن شاره‌زای بواری گرافیك و دیزاین هه‌ستا به‌به‌كار هێنانی هه‌ندێ ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپیوته‌ری بۆ دۆزینه‌وه‌ی نامه‌ نهێنیه‌كانی ناو وێنه‌ كێشراوه‌كانی دافینشی وه‌كو ده‌وترێ لیۆناردۆ زۆر شتی راستی ناو ژیان كه‌ ته‌نها خۆی زانیویه‌تی وه‌كو مه‌ته‌ڵ و نیشانه‌ی شاراوه‌ تێكه‌ڵی وێنه‌كانی كردوه‌ هه‌تا ئێستاش به‌ڵگه‌ی كه‌م هه‌یه‌ بۆ سه‌لماندنی چونكه‌ كاره‌كانی زۆر قوڵن وه‌ ده‌شلێن مه‌به‌ستی له‌وه‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا دوای ژیانی خه‌لك هه‌وڵ به‌ن ئه‌و نامانه‌ بكه‌نه‌وه‌ و بزانن بۆ دافینشی كردوویه‌تی
بۆیه‌ وێنه‌ی مۆنالیزاش زۆر ترین نهێنی و شاراوه‌ی تێدایه‌ كه‌ باوه‌ر پێ كردن پێ ی زۆر قورسه‌ وه‌ هه‌روه‌ها وێنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ كێشراوه‌ كه‌ زۆر شتی راستی ژیان و ئاین و مێژووی تێدا ته‌شفیر كراوه‌ وه‌ هه‌روه‌ها بوونی بونه‌وه‌ری تر وه‌ به‌شداری دافینشی له‌ ناو كه‌نیسه‌ كاسۆلیكیه‌كان .

وێنه‌كانی لیۆناردۆ هه‌میشه‌ به‌ شێوه‌ی جیاواو مانا ده‌ده‌ن بۆ نمونه‌ به‌ هه‌ڵگێرانه‌وه‌ یا گۆرینی لای وێنه‌كان شتی تر ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ هه‌روه‌ها شێوازی ده‌ست گرتنی وێنه‌كه‌ش مانای تر ده‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ كاتێك ماسون له‌ ژێر كۆمپیوته‌ر وێنه‌كه‌ی گۆری بۆ شیوه‌ی دیجیتاڵی ئه‌وا شێوه‌ وێنه‌ی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وت ! سه‌یری وێنه‌ی یه‌كه‌م بكه‌ن به‌ ڕوونی شتێكی سه‌یر دیاره‌ وه‌ به‌ پێ ی تاقی كردنه‌وه‌ی ژێر كۆمپویته‌ر ده‌گۆرێ به‌ڵام له‌ هه‌موو كاته‌كاندا شتێكی سه‌یر و روون ده‌رده‌كه‌وێ ، ئایا ئه‌و وێنه‌ دووه‌م له‌ كه‌سێك ئه‌چێ یا له‌ بوونه‌وه‌رێكی تر ئه‌چێ كه‌ كڵاوێكی یا داپۆشه‌رێكی كردبێته‌ سه‌ری ؟! ئه‌گه‌ر وابێ بۆچی ئه‌بێ بونه‌وه‌رێكی تر به‌ هه‌مان شێوه‌ سه‌یری بكات ئه‌ویش له‌ وێنه‌یه‌كی تری كێشراوی دافینشی له‌سه‌ر خانمی پیرۆ و منالێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی پیرۆز به‌ ناوی ئانی ! Anne
له‌ وێنه‌ی سێیه‌م ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ شێوازی ده‌ست گرتنی سه‌یره‌ وه‌ سه‌ر و شكلێكی نا ئاسای ده‌رئه‌كه‌وێ له‌ مرۆڤ ناچێ ؟!

وێنه‌ی چواره‌میش سه‌یر بكه‌ن كاتێك ئه‌و شێوه‌ بونه‌وه‌ره‌ ده‌ر ده‌كه‌وێ كه‌ لاشه‌ی مۆنالیزا ده‌كرێت به‌ دوو به‌شه‌وه‌ پاشان به‌ ئاراسته‌ی دژیه‌ك ده‌جولێنرێن ئه‌وا ئه‌و ده‌موو چاو له‌شه‌ دروست ئه‌بێ !!

به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ڕوون دیاره‌ له‌ وێنه‌كان كه‌ دافینشی وێنه‌ی داهاتوو یا ژیانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی كێشاوه‌ به‌ بێ هیچ گومانێ بۆیه‌ له‌ وێنه‌كانی تری لیۆناردۆدا نهێنی و نامه‌ی زۆر شاراوه‌ و قوڵ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێكیان راستی و ڕوداوێك ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ ، وه‌كو له‌ وێنه‌ كۆنه‌كه‌ی 12 حه‌واریه‌كی عیسای مه‌سیح باسم كرد بوو هه‌روه‌ها وه‌كو له‌ كفنه‌كه‌ كه‌ به‌ حساب كفنی عیسای مه‌سیح بوو به‌ڵام دوای 500 ساڵ ئاشكرا كرا كه‌ وێنه‌ی ناو كفنه‌كه‌ دافینشی خۆی بووه‌ نه‌ك لاشه‌ی عیسای مه‌سیح !

هه‌موو ئه‌مانه‌ هێز و توانای زیره‌كی خه‌یاڵی دافینشی ده‌ر ئه‌خات كه‌ پێش خۆی و تا ئێستاش كه‌سێكی تر نه‌ژیاوه‌ به‌و توانا و به‌هرانه‌ی دافینشی بگاته‌وه‌….وه‌ ده‌شگێرنه‌وه‌ ده‌لێن چه‌ند ساڵێ دافیشنی ون بوو بوو دوای ئه‌وه‌ی دێته‌وه‌ لێ ی ده‌پرسن له‌ كوێ ی بووی ده‌ڵێت له‌ شوێن و جیهانێكی تر بووم ..

__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .

ئاشكرا كردنى شێوه‌ی كێشراوی بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌ نهێنیه‌ شاراوه‌كانی وێنه‌ی مۆنالیزا .

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!