ئه‌و 6 ئه‌كته‌ر و كه‌سه‌ ناودارانه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانی Illuminati كوژران

11265168_1605439866365713_3605269341460976601_n

ئه‌و 6 ئه‌كته‌ر و كه‌سه‌ ناودارانه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانی Illuminati كوژران

1- Cory Monteith : ئه‌ستێره‌ و ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی بوو به‌كار هێنه‌ر و ئاڵووده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بوو پاش ئه‌وه‌ی توانی خۆی رزگار كات له ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ته‌واو خۆی پاك كردوه‌ ، به‌ڵام مردنی ئه‌م كه‌س زۆرێكی تووشی شۆك كرد كاتێ هه‌واڵ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ كۆری له‌ ژووره‌كه‌ی خۆی دا له‌ هۆتێلی ڤانكۆڤر به‌ كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ مانگی 7 ی ساڵی 2013 دوای لێ كۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رز ماده‌ی هۆشبه‌ری لێ دراوه‌ و پاشان كحولێكی زۆری ده‌رخوارددراوه‌ سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كه‌سه‌ پێش تر وازی له‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر هێنا بوو هیچ كێشه‌ی نه‌ما بوو به‌ڵام له‌ پرێكدا به‌ مااده‌ی هۆشبه‌ر كوژرا !! گروپی صه‌گه‌پاسه‌وانه‌كانی ڕووناك كه‌ره‌وه‌كان Illuminati watchdogs ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌ كه‌ مردنی ته‌نها وه‌كو قوربانی دان بووه‌ .

2-Anna Nicole Smith : ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكیه‌ و له‌ بواری پیشان دانی جل و به‌رگ كاری ده‌كرد ژیانێكی كورت و پڕ كاره‌سات و ناخۆشی ، كچێكی به‌ ڕووداوێك گیانی له‌ ده‌ست دا ، پاش چه‌ند مانگێ به‌هۆی رێژه‌ی به‌رزی لیدانی ده‌رزی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئانا گیانی له‌ ده‌ست دا رێو شوێن زۆر گیرایه‌ به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوان بار یا بزانن بۆ كوژراوه‌ به‌ڵام بێ سوود بوو ، به‌ڵام به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌ و زانیاری هه‌ندێ زانا ئه‌وه‌ وتراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی رووناك كه‌ره‌وه‌كان كوژراوه‌ وه‌كو قوربانی دان و شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری نهێنی كه‌ ئانا لای بووه‌ .

3- John Lennon : گومانی تێدا نیه‌ كاتێ باسی هۆكاری مردنی ئه‌م كه‌سه‌ ده‌كرێت یه‌كسه‌ر ده‌دریته‌ پاڵ ئه‌م رێكخراوه‌ و ئێف بی ئای ئه‌مریكی
به‌هۆی زۆرینه‌ی ڕای جیاواز و قسه‌ جۆن دژی یاساكان كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كرد هه‌تا وای لێ هات بوویه‌ جێ ی مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ بۆ INS و FBI بۆیه‌ له‌ ژێر په‌ستان و كێشه‌دا ئه‌ژیا یه‌كێ له‌ فانه‌كانی به‌ ناوی
Mark David Chapman هه‌ستا به‌ كوشتنی جۆن كه‌ پێشوو تر ئه‌م كه‌سه‌ له‌ رێ ی ئه‌و رێكخراوه‌ داوای لێ كرا بوو كه‌ جۆن بكوژێ بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كپ بێته‌وه‌ .

4- Amy Winehouse : جگه‌ له‌وه‌ی به‌هره‌ دار و زیره‌ك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆر بۆ دروست بو بوو ، بۆ چه‌ند سالێ ته‌واو تێكه‌ڵی كحول و مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ندێ ده‌رمانی تر بوو له‌ یه‌كێ له‌ كۆنسێرته‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی خواردبوویه‌وه‌ له‌سه‌ر سته‌یجه‌كه‌ ئاگای له‌ خۆی نه‌بوو و ده‌كه‌وت به‌ لاكاندا به‌ڵام ئایا به‌ راستی به‌ ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌نده‌ی خوارد بوویه‌وه‌ تا وای لێ بێت ؟! نه‌خێر به‌ڵكو به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری و كحولی ده‌رخوارد درا بوو ، له‌ كۆنسێرته‌كه‌ دوای لێ كرا بوو له‌ یه‌كێ له‌ گۆرانیه‌كان بچێته‌ ناو نیشانه‌یه‌كی سێگۆشه‌ی ڕووناك كه‌ره‌وه‌كان به‌ڵام ره‌تی كرد بوویه‌وه‌ و بۆیه‌ كۆنسێرته‌كه‌ی نه‌كرد و رۆشته‌ ده‌ره‌وه‌ ، له‌ ساڵی 2011 دا گیانی له‌ ده‌ست دا پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كحول و ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه‌ یه‌كسه‌ر كووشتویه‌تی !!!

5- Kurt Cobain : ده‌وترێ كۆرت له‌ لایه‌ن رێكخراوی رووناك كه‌ره‌وه‌كان داوا كرا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیشیان له‌گه‌ڵ بكات و بتوانن له‌ رێگه‌ی ئه‌مه‌وه‌ زیاتر سنور و هێزی خۆیان فراوان بكه‌ن له‌ ناوچه‌یه‌كدا ، سه‌ره‌تا ویسترا بوو كۆرت به‌كار بێنن له‌ پرۆژه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی مێشك mind-control و لێكۆڵینه‌وه‌ كردن و خوێندن له‌سه‌ری ، وه‌كو دیاره‌ ئه‌م مێشك ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ندێ ته‌كنیكی تایبه‌تی و مۆسیقای تایبه‌تی موگناتیسی له‌ره‌له‌ر جیاواز و كاریگه‌ر له‌سه‌ر شه‌پۆله‌ ووزه‌یه‌كانی مێشكی مرۆڤ ده‌بێت ، كۆرتیش گۆرانی بێژ و میوسیك ژه‌نی ڕۆكی ئه‌مریكی بوو رۆك یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگه‌ و وه‌سیلانه‌ی به‌كار دێت بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر مێشك و ئه‌خلاقی كه‌سی گوێ گر ، وه‌كو له‌ پرۆژه‌ی MK ultra باسم كردبوو ، كۆرت دژی ئه‌مانه‌ بوو رق و كینه‌ی زۆر دژی به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كان ده‌ربری بوو چونكه‌ ئه‌وه‌ی داوای لێ كرا بوو نه‌ی ده‌كرد ، بۆیه‌ كۆرت وه‌كو هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیدار سه‌یر كرا ، له‌ ساڵی 1994 ته‌قه‌ی لێ كرا و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا .

6- Whitney Houston’s : مردنی ئه‌م كه‌سه‌ سه‌یر و شۆكاوی بوو چونكه‌ سه‌ره‌تا ئه‌م كه‌سه‌ ئاڵوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك به‌ جۆرێ حاڵی زۆر خراب بوو به‌ڵام توانی زاڵ بێت به‌سه‌ریان دا و واز له‌ به‌كار هێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی كحولی بێنێت ئه‌مه‌ دوای ماوه‌یه‌كی درێژ ، به‌ پێ ی ڕا و قسه‌ی خه‌ڵك بوه‌ كه‌ ناسیویانه‌ ، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه‌ له‌ پرێكدا گیانی له‌ ده‌ست دا به‌ پێ ی لێكۆلینه‌وه‌ و به‌ ده‌واداچون بێت به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا !!!! به‌ڵام چۆن ؟!! ئه‌میش قوربانیه‌كه‌ی تری ده‌ستی ءه‌م رێكخراوه‌ بوو .

بۆ دڵنیا بوونه‌وه‌ ده‌توانن خۆتان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م كه‌سانه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بخوێننه‌وه‌ وه‌ چۆنیه‌تی مردنیشیان ، كه‌سانی زیاتر هه‌ن به‌ پێ ی كات له‌سه‌ریان ده‌نووسم بۆتان .

__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

ئه‌و 6 ئه‌كته‌ر و كه‌سه‌ ناودارانه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانی Illuminati كوژران

ئه‌و 6 ئه‌كته‌ر و كه‌سه‌ ناودارانه‌ی له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌كانی Illuminati كوژران

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!