گه‌وره‌ ترین زرێپۆش له‌ مێژوودا Landkreuzer P. 1000 Ratte

11167979_760820187348702_5600037271275230674_n

گه‌وره‌ ترین زرێپۆش له‌ مێژوودا Landkreuzer P. 1000 Ratte

ئه‌م زرێپۆشه‌ دروست كراوی ئه‌ڵمانیا بوو به‌ گه‌وره‌ ترین زرێپۆش دا ئه‌نرێ تا ئێستا دروست كرا بێت كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ پێش جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ لایه‌ن سوپای نازیه‌كانه‌وه‌ ، له‌ ساڵی 1942 دیزاین كراوه‌ و دروست كردنی ده‌ستی پێ كردوه‌ له‌ لایه‌ن ئيدوارد گرۆت وه‌ هه‌ر ئه‌ویش ناوی ناوه‌ Landkreuzer به‌ ئینگلیزی Land Cruiser ناو و دیزاینی ئه‌م زرێپۆشه‌ له‌ ژێر ناونیشانی OKH Auftrag Nr. 30404 and E-30404/1 رۆشتوه‌ بۆ هیتله‌ر و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیتله‌ر حه‌زی له‌ چه‌كی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح بووه‌ بۆیه‌ ڕازی بووه‌ له‌سه‌ری ، كێشی ئه‌م زرێپۆشه‌ 1000 ته‌ن بوو پێشوو تر زرێپۆشێكی تر هه‌بوو به‌ ناوی Panzer VIII كه‌ 188 ته‌ن بوو ئه‌و كاته‌ ئه‌وه‌ گه‌وره‌ ترین بوو به‌ڵام دوای Landkreuzer پله‌كه‌ی له‌ ده‌ست دا ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م زرێپۆشه‌ زۆر گه‌وره‌ و قورس بوو ئه‌وا كاتێك به‌هه‌ر شوێن و شه‌قامێكدا برۆشتایه‌ زه‌ویه‌كه‌ی وێران ئه‌كرد و هه‌روه‌ها پرده‌كانی ئه‌ڕوخاند به‌ڵام ده‌یتوانی به‌ ناو ئاو و ڕووباره‌كاندا بروات به‌ ئاسانی چونكه‌ 11 مه‌تر به‌رز بوو به‌ڵام كێشه‌ی تری هه‌بوو وه‌كو زۆر به‌كار هێنانی سووته‌مه‌نی و په‌ستان و هه‌روه‌ها ئاسان پێكانی له‌ لایه‌ن فرۆكه‌وه‌ به‌هۆ گه‌وره‌ی ، بۆیه‌ له‌ ساڵی 1943 پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بكرێت ئه‌وا پرۆژه‌كه‌ داخرا له‌ لایه‌ن Albert Speer و هه‌تا زرێ پۆشه‌ نموونه‌یه‌كه‌ش تاقی نه‌كرایه‌وه‌ .

كێش : 1000 ته‌ن
درێژی : 35 مه‌تر
پانی : 14 مه‌تر
سه‌رنشین : زیاتر له‌ 20 كه‌س
عه‌یاره‌ی گوله‌ : 150–360 mm
ووزه‌ی ده‌ڕپه‌ریوی مه‌كینه‌كان : 13000 كیلۆ وات
توانا : 16000-17000 ئه‌سپ
خێرای : 40 كیلۆمه‌تر/كاتژمێر

.
__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

گه‌وره‌ ترین زرێپۆش له‌ مێژوودا Landkreuzer P. 1000 Ratte

گه‌وره‌ ترین زرێپۆش له‌ مێژوودا Landkreuzer P. 1000 Ratte

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!