ئیعجازی بیركاری لەقورئانی پیرۆزدا لە 13 زانیاری

640x392_89733_119407

.

بانگەوازكردن بە ئیعجازی زانستی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی پاكی پێغەمبەر سە‌ردار (صلی الله علیه وسلم) هۆكارێكی گونجاوە بۆ خەڵكی ئەم سەردەمەمان، سەردەمی زانست و تەكنیك و وردەكاریی، خەڵكی شەیدای زانست و دەسكەوتەكانی بووە بە شێوەیەكی زۆرو وازیان لە ئایین هێناوە و پشتگوێیان خستووە لە بیریان كردووە و خۆیان لە بەدیهێنراو و خوای بەدیهێنەر نەناس كردووە، هەروەك خۆیان لە زیندووكردنەوە و لێپرسینەوە و بەهەشت و ئاگری دۆزەخ نەناس كردووە و خۆیان لێی بێ ئاگا كردووە، جگە لەوەش لە شتە پەنهانەكان، چونكە ئەم دەستوورو بناغەیە بەشێوەیەكی گەورە شێوێنراوە لە بیروباوەریان و قەناعەتیان بۆ ناگەرێتەوە، لەبەر ئەوە هۆكارێكی باوەڕپێهێنەر و قەناعەت هێنان بە ئایین بۆ خەڵكی ئەم سەردەمە نەماوە بە ڕادەی ئیعجازی زانستی لە قورئانی پیرۆز و سوننەتی دوایینی پێغەمبەران (صلی الله علیه وسلم).

 

1. ووشەی رۆژەكان لەقورئانی پیرۆز 365 جار باسی لێوەكراوە، وەك ئاماژەیەك بۆ رۆژەكانی ساڵ.
2. ووشەی رۆژ بەتەنها لەقورئانی پیرۆز 30 جار هاتووە، وەك ئاماژەیەك بەرۆژەكانی مانگ.
3. ووشەی مانگ لەقورئانی پیرۆز 12 جار هاتووە، وەك ئاماژەیەك بۆ مانگەكانی ساڵ.
4. ووشەی سزا لەقورئانی پیرۆز 117 جار هاتووە، بەڵام ووشەی لێخۆش بوون 234 جار هاتووە.
5. ووشەی ئیمان لەقورئانی پیرۆز 25 جار هاتووە، ووشەی كەفەرەش 25 جار هاتووە.
6. ووشەی دونیا لەقورئانی پیرۆز 115 جارو، ووشەی ئاخیرەتیش 115 جار هاتووە.
7. ووشەی شەیتان لەقورئانی پیرۆز 88 جارو، ووشەی مەلائیكە 88 جار هاتووە.
8. ووشەی خەڵك لەقورئانی پیرۆز 50 جارو ووشەی پێغەمبەران 50 جار هاتووە.
9. ووشەی پیاو لەقورئانی پیرۆز 24 جارو، ووشەی ئافرەتیش 24 جار هاتووە.
10. ووشەی ژیان لەقورئانی پیرۆز 145 جارو، ووشەی مردنیش 145 جار هاتووە.
11. ووشەی چاكەكردن لەقورئانی پیرۆز 167 جارو، ووشەی خراپەكردنیش 167 جار هاتووە.
12. ووشەی ئاسمانەكان لەقورئانی پیرۆز حەوت جار هاتووەن وەك ئاماژەیەك بۆ حەوت ئاسمانەكان.
13. ووشەی دەریا لەقورئانی پیرۆز 33 جارو، ووشەی زەویش 13 جار هاتووە.

____________________

http://bozhin.com

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!