به‌ردی گورچیله‌

به‌ردی گورچیله‌ 
له‌چ كاتێكدا نه‌شته‌گه‌ری پێویسته‌:؟
نێشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌:؟
به‌ردی گورچیله‌
.
به‌ردی گورچیله‌ 
فه‌رمانی گورچیله‌، پاككردنه‌وه‌ی خوێنه‌، واته‌ خوێن له‌زیاده‌كانی (سۆدیۆم) خوێ پاكده‌كاته‌و ئه‌و مادده‌ زیادانه‌ی كه‌ له‌ناو خوێن‌و ئاودایه‌ جیایده‌كاته‌وه‌ وله‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.
خه‌ستبوونه‌وه‌ی میز ده‌بێته‌ هۆی نیشتنی ئه‌و مادده‌ زیانبه‌خشانه‌ی له‌گورچیله‌دایه‌و له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م زیادانه‌ به‌ردی گورچیله‌ دروست ده‌بێت، كه‌ ئه‌م به‌رده‌ش له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌.
شوێنی به‌رد:
به‌ردی گورچیله‌ له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا له‌گورچیله‌ دروست ده‌بێت. به‌ڵام ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێكی تردا كه‌په‌یوه‌ست به‌میزكردن بێت وه‌ك میزه‌ڵدان یان بۆریه‌كاندا كۆبێته‌وه‌‌و ببێت به‌به‌رد.
پێوانه‌كردنی به‌رد:
به‌ردی گورچیله‌ له‌وانه‌یه‌ زۆر بچوك یان زۆر گه‌وره‌ بێت، له‌زۆربه‌ی حاڵه‌تدا بێ‌ ئه‌وه‌ی خۆت پێی بزانی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام كاتێك كه‌به‌ردی گورچیله‌ گه‌شه‌ده‌كات‌و گه‌وره‌ ده‌بێت، له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ نایه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
جاری واش هه‌یه‌ به‌ردی گورچیله‌ گۆشه‌ی تیژ‌و زبری ده‌بێت،و زۆر به‌سه‌ختی‌و ئازاره‌وه‌ له‌رێگه‌ی میزه‌وه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
ره‌نگی به‌رد:
ره‌نگی به‌رد زه‌رده‌‌و هه‌ندێ جاریش قاوه‌یی ده‌بێت.
جۆره‌كانی به‌رد:
– به‌ردی كالیسێۆم
– به‌ردی ئیگزارات.
– به‌ردی سیستین
– به‌ردی ئیستراویت.
له‌چ كاتێكدا نه‌شته‌گه‌ری پێویسته‌:
– زۆر گه‌وره‌ بێت یان له‌كاتی گه‌شه‌كردندا بێت.
– دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌بۆت دانرێت كه‌بێته‌ ده‌ره‌وه‌، گه‌ر نه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌.
– ئازاری هه‌میشه‌یی.
– به‌رد رێگر بێت له‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی میز به‌بۆری میزدا .
– زیادكردنی ئیلتهاب له‌ناو میزدا.
ئه‌گه‌ر له‌رابردودا به‌ردی گورچیله‌ت بووه‌، ئه‌وا خۆت له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بپاریزه‌.
1. ده‌ستكردن به‌رجیمێكی هاوسه‌نگ.
2. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی كریپ فروت (جۆرێكه‌ له‌میوه‌ له‌پرتقاڵ گه‌وره‌تره‌).
3. خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیموی تازه‌.
4. راوێژكاری كردن له‌گه‌ڵ پزشكی پسپۆر.
نێشانه‌كانی به‌ردی گورچیله‌:
1. ئازاری زۆر، وه‌كو ئازاری مناڵدان، شوێنی ئازار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی سك‌و له‌وانه‌شه‌ بگاته‌ ئازاری ران.
2. گه‌ده‌ ئێشه‌‌و دڵ تێكه‌ڵهاتن.
3. هه‌وكردن.
4. هه‌ڵامه‌ت.
5. بوونی خوێن له‌ناو میزدا.
6. كه‌مكردنه‌وه‌ی میز یان نه‌مانی به‌ته‌واوه‌تی.
7. بۆنی پیس له‌میزدا.
8. تۆخ بوونی ره‌نگی میز.
9. بوونی هه‌وكردن له‌میزدا.
چ كه‌سانێك له‌مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشیه‌دان؟
ره‌نگی پێست سپی ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ره‌نگ پیستیان سپیه‌، زیاتر تووشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن وه‌ك ئه‌وانه‌ی وا ره‌نگی پێستیان ئه‌سمه‌ره‌.
ره‌گه‌ز: ژنان زیاتر له‌پیاوان تووش ده‌بن.
ته‌مه‌ن: ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان (20) تا (40) ساڵیی دایه‌.

به‌ردی گورچیله‌

به‌ردی گورچیله‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!