رۆبۆتێكی به‌توانا

رۆبۆتێكی به‌توانا
.
داهێنه‌رێكی‌ ژاپۆنی‌ ڕۆبۆتێكی‌ ته‌نافبازی‌ دروستكردوه‌ كه‌ ده‌توانێت هاوسه‌نگی‌ خۆی‌ له‌كاتی‌ په‌ڕینه‌وه‌ی‌ به‌سه‌ر ته‌لی باریك‌و (ئیستیل)دا ڕابگرێت.

سایتی‌ ئیسنا بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆبۆتی‌ ته‌نافبازی‌ (Primer-V4) به‌پێی‌ شێوه‌ی ڕۆبۆتی‌ (KHR-3HV) دروستكراوه‌، به‌ڵام به‌چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی‌ نوێوه‌ كه‌ وایكردووه‌ ڕۆبۆته‌كه‌ توانای‌ جوڵه‌ی‌ هه‌بێت به‌سه‌ر ته‌لێكی‌ ئیستیلدا ئه‌ستوریه‌كی‌ چوار میلمه‌تربێت‌و هاوكاتیش توانای‌ ڕاگرتنی‌ هاوسه‌نگی‌ خۆی‌ هه‌بێت.

ڕۆبۆته‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌كاندانی‌ ده‌سته‌كانیه‌وه‌ هاوسه‌نگی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر ته‌له‌ ئیستیلیه‌كه‌ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌نده‌كانه‌ی‌ به‌له‌پی‌ پێی‌ ڕۆبۆته‌كه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ توانای‌ گرتنی‌ ته‌له‌كه‌ی‌ وه‌ك په‌نجه‌ی‌ پێی‌ مرۆڤ فه‌راهه‌مكردووه‌.

ڕۆبۆتی‌ ته‌نافباز له‌لایه‌ن (ماساهیكۆ یاماگۆچی‌) كه‌ نازناوی‌ (Dr. Guero) دروستكراوه‌، ئه‌و داهێنه‌ره‌ ژاپۆنیه‌ ماوه‌یه‌ك پێشتر توانی‌ ڕۆبۆتی‌ پاسكیلسوار دروست بكات.


رۆبۆتێكی به‌توانا

رۆبۆتێكی به‌توانا

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!