Kurdish &Arabic Writer – به‌رنامه‌ی نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی

10982880_756359677794753_3812872648983549775_o

به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌وه‌ ئه‌توانی له‌ناو ئه‌م به‌رنامانه‌ به‌ كوردی بنوسی

Cinema 4Dو Adobe after effect و Adobe primer- 3D Max نووسین به‌ زمانى کوردی له‌ناو به‌رنامه‌ی

….

به‌رنامه‌ی(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی) ناسراو به‌ به‌رنامه‌ی(Kurdish &Arabic Writer)
یه‌كێكی تره‌ له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی چرا و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ به‌رنامه‌ی(الكاتب العربی) دروست كراوه‌ و به‌كاردێت بۆ نوسینی كوردی و عه‌ره‌بی له‌نێو ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ ناتوانرێت به‌ كوردی یان به‌ عه‌ره‌بی تیایاندا بنوسرێت،وه‌كوو زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی بواری گرافیك و دیزاین و…هتد
دووای ئەو سەركەوتنەی كە لە وەشانەكانی پێشوتر بەدەستمان هێنا بریارماندا وەشانی (3.0) بخەینە بەردەستی ئێوەی ئازیز
ڕون و ئاشكراشه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته‌ له‌ كوردستان چه‌ندین به‌رنامه‌ دروست كراوه‌ وه‌كوو به‌رنامه‌كانی  شلێر،بوشڕا،هیجر،…هتد/ به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌ی ئێمه‌ له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌موویان جیاوازتر و باشتره‌،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه

یه‌كه‌م:به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ كیبۆردی نوسینی  وه‌كوو كیبۆردی كۆمپیوته‌ری ستاندارد وایه‌،بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپوته‌ره‌كه‌ت بته‌وێت له‌ناو به‌رنامه‌یه‌كی نوسین(بۆنمونه‌ وۆڕد)بنوسی(چرا)پێویسته‌ په‌نجه‌ بنیێیت به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دوگمه‌كانی(چ،ر،ا)،به‌ڵام له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ پێشتر (ناومان هێنان وانیه‌،به‌ڵكوو پێویسته‌ له‌نێو ئه‌و به‌رنامانه‌ بۆ نوسینی هه‌مان وشه‌په‌نجه‌ بنێیت به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دوگمه‌كانی/د،لا،ا

دووه‌م:ده‌توانیت ئه‌و نوسینه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت بینوسی بچیت له‌نێو به‌رنامه‌یه‌كی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بینوسی (بۆنمونه‌ له‌نێو به‌رنامه‌ی وۆرد)دواتر كۆپی بكه‌یت و بێیت له‌نێو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه‌ پێستی بكه‌ی و بیگۆڕیت بۆ ئه‌و نوسینه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت له‌نێو یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كان بینوسی،به‌ڵام له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ پێشتر دروست كراون ،به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ته‌نها  له‌نێو خودی به‌رنامه‌كه‌ نوسینه‌كه‌ی بنوسێت و ناتوانێت نوسینی شوێنێكی تر جێگیر بكات

سێ‌ یه‌م:به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ كێشی زۆر كه‌مه‌ و ده‌توانرێت له‌سه‌ر ویندۆزی حه‌وت به‌كاربهێنرێت وپێویستیشی به‌ته‌نها سێ‌ جۆر فۆنت هه‌یه‌،ئه‌وانیش فۆنته‌كانی(كرمانج و ڕێباز و قه‌یدار)كه‌ جۆری یه‌كه‌میان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه‌ داده‌به‌زێته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانتان،

Kurdish &Arabic Writer - به‌رنامه‌ی نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی

 بۆ وه‌رگرتنی كلیك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌ن

 ( Size: 2.2 MiB ) ( ئه‌م فایله‌ 673 جار داگیراوه‌ )

Kurdish &Arabic Writer - به‌رنامه‌ی نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی

.

…………..

لێرە كلیك بكەن بۆ دابەزاندنی”نێت فرەم” … بۆ ئەوانەی حەز لە بەكارهێنانی بەرنامەی(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی)دەكەن لەسەر سیسته می “ئێكس پی”دڵنیابن سەد لەسەد چارەسەری كێشەكەتان دەكات،تكایە ئەگەر ئەمە دانەبەزێنن بەرنامەی(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی) ،كارناكات،بۆیە تكایە هەردووكیان دابەزێنن

تێبینی:ئەوانەی سێڤن ،یان سەروتر بەكاردەهێنن،پێویست بە دابەزاندنی “نێت فرەم”ناكات،بەڵكوو تەنها(نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی) دابەزێنن ڕاستەوخۆ بەبێ‌ كێشە بەرنامەكە كاردەكا

 

 

چڕا نێت

http://www.chrant.blogspot.com

 


Kurdish &Arabic Writer - به‌رنامه‌ی نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی

Kurdish &Arabic Writer - به‌رنامه‌ی نوسه‌ری كوردی و عه‌ره‌بی

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!