فەرهەنگی فاست :- English-Kurdish : بۆئەندرۆید

hjhf
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
فەرهەنگی فاست یەکێکە لەو فەرهەنگانەی پشتی بەشێوازێکی نوێ بەستووە کە ئەویش بەکارهێنانی کامێرایە بۆ وەرگرتنی مانای ئەو ووشانەی لەسەر کتێب نوسراون یان گۆڤار یان ڕۆژنامە …. یان هەر دەقێکی نوسراوی کۆمپیوتەری بەشێوەیەکی زۆر خێرا بەبێ ئەوەی ووشە کە بنوسیتەوە لە فەرهەنگەکەدا ، ئەم فەرهەنگە پێویستی بە خەتی ئینتەرنێت نییە واتا بەبێ ئینتەرنێت ئیشدەکات زیاتر لە ٦٤،٠٠٠ ووشە لەخۆدەگرێت وە ئەتوانێت ووشەی سەر وێنەی ناو مۆبایلەکەت بۆ مانابکات زۆر بەخێرایی ، ئەم فەرهەنگە لە ۵ بەش پێکهاتوە ، هەربەشەیان بەکۆدێک بەسراوەتەوە بە بەشی تەلەفۆنەوە ئەوێش بۆ خێراکردنەوەی ئەو بەشەی کە ئەتەوێت ، بۆ نمونە ئەگەربتەوێت بەشی Dictionary بکەیتەوە لە شوێنی تەلەفۆنکردن ئەنوسیت #5* ئینجا دوگمەی call دادەگریت ڕاستەوخۆ ئەو بەشەت بۆدەکرێتەوە .
هەموو بەشەکانی ئەم بەرنامەیە گرنگی خۆیان هەیە یەکێک لەو بەشانە بەشی وێنەگرتنە کەوێنەی ئەو لاپەڕەیەی لەبەردەستتدایە یان هەر نوسراوێک کە بە کۆمپیوتەر نوسراوە دەیگریت و یەکە یەکە ئەو ووشانەی کە دەتەوێت پەنجەی لێئەدەیت و ماناکەیت ئەداتێ
ئەم بەرنامەیە بەشێوەیەکی خۆڕایی لە سەدا سی ووشەکانیت بۆ مانا ئەکات بۆ ئەویتری ئەبێت چالاکی بکەیت زانیاری تەواوەتی نوسراوە لە بەشی Registry
.
لینکی بەرنامەکە لەگۆگل پلەی 
 
………………………………………
 
لینکی کۆنڤیرتکردنی بەرنامەکە
 

………….

نوسەر : یادگار هەولێری


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!