نوێژکردن و ته‌ندروستی له‌ش .

 نوێژکردن و ته‌ندروستی له‌ش .

نوێژکردن و ته‌ندروستی له‌ش .
بێگومان ئه‌و ئامێره‌ کاره‌بایـیانه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ به‌کارده‌هێنرێن شه‌پۆلی کارۆ
مـوگناتیسی ده‌رده‌ده‌ن وه‌ك شه‌پۆله‌کانی (مۆبایل،ته‌له‌فزیۆن،ڕادیۆ..)‌ ئه‌م
شه‌پۆلانه‌ش سه‌لمێنراوه‌ زیانی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ بۆیه‌ زاناکان هه‌وڵیاندا
چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زانا فیزیاییه‌کانی وڵاتی
سویسرا چه‌ند ئه‌و شه‌پۆلانه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامدا گه‌یشنته‌ ئه‌م ئامانجانه‌ی خواره‌وه‌ :
١- بۆڕزگاربوون له‌م شه‌پۆلانه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ خۆمان بشۆرین به‌ڵام نابێت خۆمان وشك
بکه‌ینه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌و شه‌پۆلانه‌ له‌گه‌ڵ ئاوه‌که‌دا دێنه‌ خواره‌وه‌ ، سبحان الله‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
به‌بێ هۆ ئه‌مه‌ی وه‌ك سونه‌تێك بۆ به‌جێهێشتووین بێگومان بێ حیکه‌مه‌ت نییه‌ که‌ فێرمان
ده‌کات کاتێك ده‌ست نوێژ ده‌گرین وشکی نه‌که‌ینه‌وه‌ چونکه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تکه‌ ئاوه‌دا گوناهمان
لێ هه‌ڵده‌وه‌رێت ئه‌وه‌تا له‌ شه‌پۆلی ئه‌و ئامێرانه‌ش ڕزگارمان ده‌بێت .
٢- چاره‌سه‌ری دووه‌م بریتییه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندجارێك سه‌ربخه‌ینه‌ سه‌ر زه‌وی و ٨ شوێن
له‌ له‌شمان له‌سه‌ر زه‌وی دابنێین و ڕوبکه‌ینه‌ چه‌قی زه‌وی ، ئایا ده‌زانن ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و
سوجده‌یه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ماوه‌ی ٢٤ کاتژمێردا (١٧) جار پێویسته‌ ئه‌نجامی بده‌ین ، پێشتریش
سه‌لمێنراوه‌ که‌ چه‌قی زه‌وی بریتییه‌ له‌ که‌عبه‌ی پیرۆز‌ .شه‌پۆله‌ کارۆموگناتیسییه‌کان به‌
چه‌قی زه‌ویدا تێپه‌ڕده‌بن وه‌یه‌کێك له‌ ڕوکنه‌کانی نوێژ سوجده‌ بردنه‌ وه‌ ده‌بێت (٨) شوینمان
له‌سه‌ر زه‌وی دابنێین ئه‌وانیش ( نێوچاوان،لووت،هه‌ردوو له‌پی ده‌ست،هه‌ردوو ئه‌ژنۆ،هه‌ردوو
پێمان) سبحان الله‌ ،موسوڵمانان چه‌ند به‌خته‌وه‌رن و ئه‌م دینه‌ چه‌ند پاکه‌ ئێمه‌ بۆ قیامه‌ت
کارده‌که‌ین که‌چی ئه‌و کاره‌ی که‌ ده‌یکه‌ین له‌ زیانه‌کانی دونیا به‌ دورمان ده‌خات بۆیه‌ ده‌بێت
زۆر به‌ سه‌ربه‌رزییه‌وه‌ بڵێین ئێمه‌ خاوه‌نی په‌یامێکین که‌ جگه‌ له‌ خۆشبه‌ختی
مرۆڤ هیچی دی ناوێت .

نوێژکردن و ته‌ندروستی له‌ش .

نوێژکردن و ته‌ندروستی له‌ش .

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!