گرنگی زه‌رده‌چه‌وه‌ بزانه‌!

گرنگی زه‌رده‌چه‌وه‌ بزانه‌!

له‌م دوایانه‌و به‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌ی زۆر، گرنگی زه‌رده‌چه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌تایبه‌ت بۆ پێست‌و قژ، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن، جیاواز له‌سوده‌كانی، زه‌رده‌چه‌وه‌ هۆكارێكیشه‌ بۆ گۆڕینی ڕه‌نگی قژ.

پێگه‌ی (جه‌مالوكی) بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ زه‌رده‌چه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی وه‌رینی قژ به‌كارده‌هێنرێت، كه‌ ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ بڕێك هه‌نگوین‌و شیر به‌گوێره‌ی پێویست تێكه‌ڵ بكرێت‌و بدرێت له‌قژه‌كه‌.

به‌ڵام پێویسته‌ به‌كاتژمێرێك پێش چونه‌ گه‌رماو به‌كاریبهێنن‌و پاشان گه‌رماو بكه‌ن، له‌كاتێكدا گه‌رماوه‌كه‌ پله‌ی گه‌رمی زۆر به‌رز بوو، ئه‌وا ده‌كرێت به‌و گیراوه‌یه‌ی قژتان كه‌مێك مه‌ساژ بۆ پێستی سه‌ر بكه‌ن‌و پاشان ئاوی پێدابكه‌ن.

له‌و هه‌واڵه‌كه‌دا باسله‌وه‌شكراوه‌، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڕه‌نگی قژیان كاڵ كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا بڕێكی زیاتر زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌كاربهێنن.
—————————————————————–
و: شه‌هێن


گرنگی زه‌رده‌چه‌وه‌ بزانه‌!

گرنگی زه‌رده‌چه‌وه‌ بزانه‌!

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!