پڕۆگرامی پاڵتاڵك Paltalk

14267004361

 

سڵاوی خواتان لێبێت هاوڕێیانی خۆشەویست
ئەمجارە پڕۆگرامێکی ترتان پێ ئاشنا دەکەم کە ڕەنگە هەندێکتان بیزانن و هەندێکیشتان نازانن. ئەویش پڕۆگرامی Paltalkە کە تایبەتە بە چاتکردن بە شێوەی تێکست و دەنگ و ڤیدیۆ. تێیدا چاتکردن بە تێکست و دەنگ بە خۆڕاییە بەڵام بۆ ڤیدیۆ دەبێ پارە بدەیت. پڕۆگرامەکە لە ساڵی ١٩٩٨ەوە هەیە لەلایەن کۆمپانیای AVM Softwareەوە درووستکراوە، بەوە ناسراوە کە سادەیە و بەکارهێنانی ئاسانە کە تێیدا دەتوانی بە تایبەت و بە شێوازی گروپ چات بکەن کە پێی دەڵێن ڕووم (Room) کە بە هەزاران ڕوومی تێدایە لە بوارە جیاوازەکان و دەیان ڕوومی کوردی تێدایە. دەتوانی بەرنامەکە لەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن بەکاربێنیت. درووستکردنی ئەکاونت ئاسانە تێیدا بۆیە ڕوونی ناکەمەوە ئەگەر هەر کێشەیەکتان هەبوو دەتوانن لە کۆمێنت بینووسن لەکاتی درووستکردنی ئەکاونت. وە بەم زووانە ڕوومی تایبەت بە پەیجەکەمان دەکرێتەوە بۆ هاوکاریکردنی ئێوەی بەڕێز لەبواری تەکنەلۆژیا.

لینکی بەرنامەکە بۆ کۆمپیوتەر (ویندۆز):
http://www.paltalk.com/

لینکی بەرنامەکە بۆ ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details…

لینکی بەرنامەکە بۆ ئایفۆن و ئایپاد (سیستەمی iOS):
https://itunes.apple.com/…/paltalk-free-video-…/id466970942…

.

بەهیوای سوود وەرگرتن
لەگەڵ ڕێزی براتان

Muhamad Kurdi


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!