ئاگاداربه له خواردنى ماره يى ئافره ت و نيه تى پێ نه به خشينى

14264211031

ئاگاداربه له خواردنى ماره يى ئافره ت و نيه تى پێ نه به خشينى

~~~~~~~~~~~~~

( وعن ميمون الكردي عن أبيه رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول أيما رجل تزوج امرأة على ما قل من المهر أو كثر ليس في نفسه أن يؤدي إليها حقها خدعها فمات ولم يؤد إليها حقها لقي الله يوم القيامة وهو زان وأيما رجل استدان دينا لا يريد أن يؤدي إلى صاحبه حقه خدعه حتى أخذ ماله فمات ولم يؤد دينه لقي الله وهو سارق ) رواه الطبراني في الصغير والأوسط ورواته ثقات صحيح الترغيب والترهيب 1807

واته : ( له =ميمون= ى كوردى ئه ويش له باوكيه وه =كه ناوى جابان بووه خوا لێى ڕازى بێ= ئه فه رموێ : بيستم له پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه يفه رموو : هه ر پياوێك ئافره تێ بخوازێ و بيهێنێ له سه ر ماره ييه ك كه م بێ يان زۆر وه ئه وه ى له نه فسى نه بێ كه بيداتێ مافه كه ى =ماره ييه كه = فێڵى لێبكا جا بمرێ و مافه كه ى پێ نه دابێ ئه گات به خوا له ڕۆژى قيامه ت ئه و به زيناكه ر=لاى خوا حيساب ئه كرێ به زينا كه ر= ، وه هه ر پياوێ قه رزێ بكا له كه سێك مه به ستى نه بێ ئه و مافه بۆ خاوه نه كه ى بگه ڕێنێته وه وه فێڵى لێبكا هه تا ماڵه كه ى به رێ جا بمرێ وه ئه و قه رزه ى نه دابێته وه ئه گات به خوا وه ئه و دزه =خوا حيسابى دزى بۆ ئه كات= ) .

.

ئه م فه رمووده و كۆمه ڵگه ى كوردی

به داخه وه له ناو كۆمه ڵگه ى ئێمه زۆر مافى ئافره ت پێشێل ئه كرێ كه خوا ئه و مافانه ى پێ به خشيون له وانه ش ماره يى خواردن ئه بينين كه سانێك كه ئه چن بۆ داواى ژن هێنان زۆر به گه رمى هه موو مه رجێك قبوڵ ئه كه ن وماره يى ئه نوسن جا كه م يان زۆر به شێكى ئه ده ن و به شێكيش ڕێك ئه كه ون قه رز بێ ئه وه بێگومان دروسته و خۆيان له به ينى خۆيان پێك دێن به ڵام نابێ ئه و پياوه ئه و كاته ڕازى بێو مه به ستى نه بێ ئه و مافه بدا به ئافره ته كه په نا به خوا ئه گينا ئه وه ى با لا ڕوون بێ كه بمرێ و ئه و مافه ى نه دابێ لاى خوا له ڕۆژى قيامه ت حيسابى زينا كه رى بۆ ئه كرێ وه هه ر وه ها ئه وه ى قه رز ئه كاو ئه يه وێ فێڵ له خاوه نه كه ى بكات و نه يداته وه بمرێ و ئه و مافه ى نه گه ڕاندبێته وه ئه وه حيسابى دزى بۆ ئه كرێ لاى خوا له ڕۆژى قيامه ت ، با بشزانين ماره يى ئافره تيش وه هه ر قه رزێكى تر له سه رمان لا ناچێ و له ڕۆژى دوايى له سه رى حيسابمان له گه ڵ ئه كرێ و ئه و ڕۆژه ش پاره مان نيه بيده ينه وه چاكه كانمان ئه به ن چاكه شمان نه بێ خراپه و تاوانى ئه وانمان دێته سه ر !

.

وه ك هاتووه له فه رمووده يه كى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم : ( ومن مات وعليه دين فليس ثم دينار ولا درهم ولكنها الحسنات والسيئات ) صحيح الترغيب والترهيب 1809

واته : ( وه ئه وه ى بمرێ وه قه رزى له سه ر بێ ئه و كاته =له ڕۆژى قيامه ت= دينارو درهه م نيه به ڵكو چاكه و خراپه =تاوان و چاكه = ) واته به چاكه كانى كه هه يه تى ئه بێ قه رزه كه ى بداته وه يان ئه بێ تاوان له جياتى خاوه ن قه رزه كه هه ڵگرێ ! فه رمووده ى تر زۆرن له سه ر ئه و باسه به ڵام كاتمان ئه وه نه نيه كه سێ ئه يه وێ با بچێته وه سه ر كتێبى صحيح الترغيب والترهيب له ژماره 1797 ته وه سه ير بكات من به ڕاستى به دواى ئه وه ئه گه ڕام كه ناوى ئه و صه حابيه كورده بدۆزمه وه خوا لێى ڕازى بێ ئه وه م بينى كه ئه م فه رمووده ڕيوايه ت ئه كات له پێغه مبه ره وه صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئيتر بينيشم كورد ئه مڕۆ چه نده دوورن له وه پێم خۆش بوو بۆ هه موو كوردێك ڕوون بێته وه كه ئه مه چ تاوانێكه ، وه حه زم كرد ئه و صه حابه كورده خوا لێى ڕازى بێ به كورد بناسێنم به ڵكو ئێمه ش چاوى لێ بكه ينه وه له پابه ند بوونمان به دينى ئيسلام و هۆشداريه ك بێ بۆمان و به خۆداچونه وه يه ك بكه ين و واز له تاوان و ماف خواردنى ئافره ت بێنين .

سودێك بۆ هه موان

لة كتابي اسد الغابة هي الحافظ عز الدين أبو الحسن علي بن محمد بن عبد الكريم الجزري ناسراو بة ” ابن الأثير ” كه ئه ويش يه كێكه له و زانا كوردانه ى خزمه تى زۆرى ئيسلامى كردووه به زانسته كه ى والله اعلم ناوى ئه و صه حابه كورده ئاوا هاتووه =بێگومان له سه رچاوه ى تريش باسى كراوه وه صه حابه ى كوردى تريش هه ن والله اعلم= ( أبو ميمون، يقال: اسمه جابان. سمع النبي صلى الله عليه وسلم غير مرة ) واته : باوكى ميمون ، ئه وترێ ناوى =جابان=ه فه رمووده ى له پێغه مبه ره وه صلى الله عليه وعلى اله وسلم بيستووه زياتر له جارێك

..

فه رمووده صه حیحه کان له کردنه وه کوردی کردنی باوکی حارس : مالپه‌ری فه‌رموده‌


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!