ڕووناك كه‌ره‌وه‌كان كێن ؟!! Illuminati
به‌شی دووه‌م : ئامانجی ڕووناك كه‌ره‌وه‌كان چی بوو ؟
گرنگترین كار و رێپیشاندانه‌كانی ئاده‌م وايشابت بریتی بوو له‌وه كه وا بكه‌ن ده‌ست بگرن به‌سه‌ر حوكمه‌ت و میدیاكان له‌و سه‌رده‌مه به رۆژنامه ده‌وترا میدیا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا تاكه رێگه بو بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و بڵاو كردنه‌وه‌ی ، ئه‌مه‌ش رێ خۆشكه‌ر بوو بۆ ئاده‌م بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی وه‌كو ده‌لێن رووناك كه‌ره‌وه‌كان ئاشتی جیهانین و وا ده‌كه‌ن كه‌سه‌كان هه‌ست به ئازادی بكه‌ن و وه‌كو برایه‌تی كار بكه‌ن ، وه هه‌روه‌ها بیری دژه دینی و وا بكه‌ن كه‌سه‌كان ته‌نها گرنگی به ئه‌قڵ به‌ن واز له دین بێنن جا ئیسلام بیت مه‌سیح بێت كاسۆلیكی بێت…هتد
ڕووناك كه‌ره‌وه‌كان هه‌ندێ یاسای سه‌یریان هه‌بوو به جۆرێ هه‌رگیز داواكاری وا نه‌كرابوو لای خه‌ڵك زۆر سه‌یر بوو ، دكتۆر جۆن كۆڵمان له كتێبی (موئامه‌ره‌چیه‌كان : زنجیره‌ی هه‌ڕه‌می ) باس له ویستی رووناك كه‌ره‌وه‌كان ده‌كات :-
*دروست كردنی یه‌ك حوكمه‌تی جیهانی و دراوێكی جیهانی (وه‌كو ئێستا ده‌یبینن حوكه‌مه‌تی ئه‌مریكا تاكه حوكمه‌تی جیهانیه وه دۆلاری ئه‌مریكیش دراوێكی جیهانیه له هه‌موو شوێنێك به‌كار دێت)
*له ناو بردن و تێكشكاندنی ئاینه ئاسمانیه‌كان به‌پێ ی توانا (ئێستا ده‌بینن ئاینی مه‌سیح وه‌كو ماسۆنی و شه‌یتان په‌رستی لێ هاتوه )
*كۆنترۆڵ كردنی هه‌موو كه‌سێ له رێگه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌توانن كۆنترۆڵی ئه‌قڵ بكه‌ن (وه‌كو ئێستا ئینته‌رنێت و فیلم و كارتۆن و میدیاكان و ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و مۆسیقا )
*هان دان و ئاسان كردنی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و خه‌وێنه‌ر و پێداویستیه‌كانی سێكس (وه‌كو ئێستا ده‌بینن سه‌دان هه‌زار سایتی سێكسی هه‌یه و سه‌دان هه‌زار مه‌لها و نادی و شوێنی له‌ش فرۆشی هه‌یه )
*رێ گرتن له هه‌موو پێشنیار و پێشكه‌وتنیكی زانستی ته‌نها له یه‌ك كاتدا رێ ی لێ ناگیرێ ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كانی به ده‌ست بێنێ.
*پێویسته زیاتر له 3 ملیار كه‌س له جیهانا بكوژرێ هه‌تا ساڵی 2000 له رێگه‌ی جه نگ و شه‌ره‌وه وه ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مریكا بگه‌رێته‌وه بۆ 100 ملیۆن كه‌س تا ساڵی 2050 . (وه‌كو ده‌زانن له جه‌نگه جیهانیه‌كان سه‌دان ملیۆن كه‌س كوژراوه ، زیاتر له 78 ملیۆن هیندی سوور ، زیاتر 1 ملیۆن عێراقی ، وه هه‌روه‌ها ده‌یان ملیۆن یابانی و سوری و ئه‌فغانی..هتد )
* دروست كردنی به‌تاڵی و بێ كاری له ناو كۆمه‌ڵگا
*لێك جیا كردنه‌وه و تێكدانی شیرازه‌ی خێزانه‌كان له رێگه‌ی هاندانی گه‌نج و لاوه‌كان وه‌كو توره بوون و بێ ئه‌ده‌بی نواند له‌گه‌ڵ دایك و باوك ، تێكدانی جیهانی مۆسیقا له رێكه‌ی مۆسیقاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه وه‌كو ڕۆك و راپ جونكه ئه‌و دوو جۆره گۆرانی و مۆسیقایانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌یه .
*لاواز كردنی ئه‌ده‌ب و هه‌ڵوسكه‌وتی كه‌سه‌كان .
*دروست كردنی سه‌رچاوه‌ی ( بير‌ى ئاينى ) له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا
بۆ لاواز كردنی هه‌موو جۆره ئاینه‌كان و له‌ناو بردنیان ( وه‌كو ئێستا ده‌بینن چۆن به هه‌زاران گروپی دژه دین هه‌یه جا مه‌سیحی بیت یا ئیسلام بێت یا جوله‌كه بێت نمونه‌ی ئێستا زۆره له ناو كورد و عرب و ئه‌ورپا..هتد )
*هۆكار بۆ ڕووخان و كه‌وتنی ئابوری له جیهاندا وه دروست كردنی باری ناس ئاسای و شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی سیاسی (وه‌كو ئێستا دیاره چ شه‌ر و ئاژاوه‌یه‌كه له‌سه‌ر پاره و سیاسه‌ت ، عێراق باشترین به‌لگه‌یه )
*سه‌رچاوه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌خر كردن به نیشتیمانه‌وه
*كۆنترۆڵ كردنی هه‌موو سیاسه‌ته ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كانی وڵاته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
*پێدانی پشت گیری ته‌واو به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ، وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌كانی ئه‌مریكا وه خه‌زێنه‌ی دراوی ده‌وڵه‌تی و دادگای دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ، وه وا بكه‌ن رێكخراوه ناوخۆیه‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی زۆر كه‌م و بێ توانا بن.
*دزه كردنه ناو هه‌موو حوكمه‌ته جیهانیه‌كان و تێكدانیان و ئاژاوه نانه‌وه
*گرژی و زۆر لێ كردن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی هۆز و گروپه ئاینیه‌كان وه‌كو ئێستا ده‌لینن سه‌دان گروپی ئاینی مه‌سیحی و ئیسلامی هه‌یه جا به سونه بێت یا شیعه بێت وه‌كو قاعیده و تالیبان و داعش و أخوان المسلمين… وه دۆزینه‌وه و تاقی كردنه‌وه بۆ ده‌ست گرتن به‌سه‌ر مێشكدا.
*وا بكه‌ن له خه‌لك له هه‌موو شوێنێ خۆیان چاره‌نوسی خۆیان دروست بكه‌ن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كێشه‌یه‌كه‌وه یا نه‌بونی شتێك وه‌كو حۆمان ئه‌لێین ئه‌زمه‌یه واته شتێ ده‌ست نه‌كه‌وێ یا نه‌بێ .
*به‌رده‌وام بوون له بنیاد نانی شێوه‌یه‌كی عیباده‌تی وه‌كو مه‌سیحی و پاشان تێكدانی و گۆرینی ڕێره‌و و یاساكانی و تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ل جوله‌كه و زایۆنیه‌كان به‌هێز كردنی ئاینی جوله‌كه وه‌كوه ئێستا جوله‌كه ناویان ناوه (نه‌ته‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراوی خوا ) واته ته‌نها جوله‌كه لای خوا ویستراون و شایه‌نی ژیانن .
*كۆنترۆڵ كردنی رۆشنبیری و خوێندن و فێركردن له ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی روخاندی ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و تێكدانی مێشك و خۆشه‌ویست كردنی سێكس له‌به‌ر چاو كه‌سه‌كان.
*تیرۆر كردن و له ناو بردنی كه‌سێ یا گروپێ كه ببێته له‌مپه‌ر له به‌رده‌میان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێ دژیان زانیاریه‌كه نهێنی بڵاو كاته‌وه یا شتیك بكات دژی ئه‌منی قه‌ومی بێ وابزانم ئه‌زانن مه‌به‌ستم چیه ؟ بۆ نمونه كوژرانی مایكل جاكسۆن ، ئه‌براهام لینكۆڵن ، بروس لی ، جۆن كه‌نه‌دی ، زیاتر له 72 زانای ئاژانسی ناسا ، توپاك ، مالكۆڵم X ، و هه‌زاران سیاسه‌ت مه‌دار و رۆشنبیر و گۆرانی بێژی تر .
چاوه‌ڕێ ی به‌شه‌كانی تر و زانست و نهێنی قوڵ تر بن…
ئاماده‌كردنی:#Maxwell
.
بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م كلیك لێره بكه
_________________________________