كاتژمێری‌ زیره‌كیش په‌یدابوو

كاتژمێری‌ زیره‌كیش په‌یدابوو

ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌جیهاندا ته‌كنه‌لۆژیا له‌پێشكه‌وتندایه‌، كۆمپانیای‌ ئه‌لكترۆنی‌ ئه‌پڵ كاتژمێرێكی‌ تازه‌ی‌ خسته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ پێی‌ ده‌وترێت كاتژمێری‌ زیره‌ك.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ (زووم ئین تیڤی‌) ئه‌وه‌ی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ له‌شاری‌ فرانسیسكۆی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ئاهه‌نگێكی‌ گه‌وره‌دا، كاتژمێرێكی‌ زیره‌كی‌ نمایش كردوه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك كار ئه‌نجام ده‌دات.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاتژمێره‌ ده‌توانێت ئیمه‌یل بخوێنێته‌وه‌و چاودێری‌ فشاری‌ خوێنی‌ كه‌سه‌كه‌بكات، هاوكات پێوانه‌ی‌ رێژه‌ی‌ شه‌كره‌ی‌ كه‌سه‌كه‌و كۆمه‌ڵێك كاری‌ تری‌ ئه‌لكترۆنی‌ ئه‌نجام بدات، كه‌ به‌ئامێره‌كانی‌ وه‌ك مۆبایل‌و ئایپاد ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌رچه‌نده‌ نرخی‌ ئه‌و كاتژمێره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه‌ دوای‌ بڵاوبونه‌وی‌ له‌جیهان ده‌گاته‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش.
—————————————————————–
و: زانا


كاتژمێری‌ زیره‌كیش په‌یدابوو

كاتژمێری‌ زیره‌كیش په‌یدابوو

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!