چۆن نەھێڵیت شەحنی پاترییەکەت دابەزێت

سیستەمی نوێی ئەندرۆید کە بریتییە لە (٥.٠ لۆلیپۆپ) زۆر بەھێزە و چەندین گۆڕانکاری بەسوودی تێداکراوە، بەڵام ھەندێک کەس کێشەی شەحنیان ھەیە و زۆرکات شەحنی مۆبایلەکەیان زووتر لە پێشوو دادەبەزێت.

شارەزایان لەبارەی شەحن دابەزینەوە دەڵێن کە دەتوانیت بچیتە ناو رێکخستنەکان و لەوێوە بچیتە سەر تابی شەحن (Power) و سەیری دابەشبوونی وزەی پاترییەکەت بکەیت بەسەر ئەپلیکەیشنەکاندا، ھەندێک ئەپلیکەیشن ھەن کە وزەی زۆر سەرف دەکەن و دەتوانیت بیانسڕیتەوە یان کەمتر بەکاریان بھێنیت، ھەروەھا پێویستە لەکاتێکدا ئینتەرنێتی وایەرلێسی لێنییە و وای فای بکوژێنیتەوە و بلوتوس تەنھا لەکاتی پێویستیدا کارپێبکە.

ھاوکات دەشتوانیت سوود لە مۆدی کەم سەرفکردنی وزە وەربگریت (Power saving mode) و رووناکی شاشەکە کەم بکەیتەوە، ھەروەھا ئەو ئەپلیکەیشنانە دابخەرەوە کە کاردەکەن و ئەوەش ناھێڵێت شەحنی زیادە سەرف ببێت.

 رۆژانه‌.نێت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!