پێش ئه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بفرۆشی‌ ئاگاداربه‌؟

پێش ئه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بفرۆشی‌ ئاگاداربه‌؟

له‌ماڵپه‌ری‌ (یو ئێس توده‌ی‌)دا باس له‌پێنج به‌كارهێنانی‌ مۆبایله‌ كۆنه‌كان كراوه‌:

1-كامێرای‌ چاودێری‌ ده‌توانیت مۆبایله‌ كۆنه‌كه‌ت به‌كاربهێنیت وه‌ك كامێرای‌ چاودێری‌ له‌ماڵه‌كه‌تدا، به‌بێ‌ كڕینی‌ كامێرای‌ چاودێری‌، له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌كارهێنه‌ر ته‌نها ده‌توانێت به‌رنامه‌ی‌ كامێرا دابه‌زێنێت‌و كاری‌ پێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاگاداری‌ ئه‌و ڕوداوانه‌ بێت كه‌ ڕوده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌.

2-ئه‌لبومی‌ وێنه‌ ده‌توانیت به‌رنامه‌ی‌ بێبه‌رامبه‌ر دابه‌زێنیت له‌ڕێگه‌ی‌ (گوگڵ پله‌ی‌)ه‌وه‌، ده‌توانیت وێنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ جوان ببینیت.

3-به‌كارهێنانی‌ وه‌ك كۆنتڕۆڵ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌ نوێیه‌كاندا پڕۆگرامی‌ (بلو ڕه‌ی‌) هه‌یه‌، كه‌ ده‌توانێت په‌یوه‌ندی‌ به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ بكات، ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت وه‌ك كۆنتڕۆڵی‌ ته‌له‌فزیۆن به‌كاربهێنیت.

4-یاری‌ منداڵان هاوكات ده‌توانیت مۆبایله‌ كۆنه‌كان وه‌ك یاری‌ منداڵان به‌كاربهێنرێت، له‌ڕێگه‌ی‌ دابه‌زاندنی‌ (ڤامیگۆ، درینر تامیر) كه‌ ئه‌مانه‌ زۆر یاری‌ له‌خۆ ده‌گرن.

5-كارپێكه‌ری‌ گۆرانی‌ بۆ ناو ئۆتۆمبێل ده‌توانرێت مۆبایله‌ كۆنه‌كان وه‌ك كارپێكه‌ری‌ گۆرانی‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌كاربهێنرێت، كه‌ ئه‌مه‌ سودێكی‌ زۆری‌ ده‌بێت.
—————————————————————–
و: دیلان


پێش ئه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بفرۆشی‌ ئاگاداربه‌؟

پێش ئه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت بفرۆشی‌ ئاگاداربه‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!