ئه‌و خواردنانه‌ی‌ وات لێده‌كات واز له‌جگه‌ره‌ كێشان بێنیت

ئه‌و خواردنانه‌ی‌ وات لێده‌كات واز له‌جگه‌ره‌ كێشان بێنیت

ئه‌م خۆراكانه‌ یارمه‌تی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ جگه‌ره‌ كێشن، بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌ كێشان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ جگه‌ره‌ كێشن ده‌یانه‌وێت وازی‌ لێبهێنن، به‌ڵام هه‌ندێكیان شكست دێنن له‌چاره‌سه‌ركه‌یان‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و خوه‌ خراپه‌یان، واز هێنان له‌جگه‌ره‌ پێویستی‌ به‌توانا‌و خۆڕاگرییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌، ده‌بێت پلانێكی‌ باش دابنێیت بۆ كۆتایی پێهێنانی‌، وازهێنان له‌جگه‌ره‌ كارێكی‌ زۆر قورسه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نیكۆتین له‌جگه‌ره‌دا هه‌یه‌، ئه‌م مادده‌یه‌ش كه‌سی‌ جگه‌ره‌ كێش ئالوده‌ی‌ ده‌بێت به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ مێشك‌و له‌ش داوای‌ ده‌كات.

چه‌ندین ڕێگه‌چاره‌ هه‌یه‌ بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌، وه‌ك بنێشتی‌ تایبه‌ت یان ده‌رمان.

لێره‌دا كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه‌ واتلێده‌كات كه‌ تامی‌ جگه‌ره‌ت به‌رچاو بكه‌وێت، لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و خۆراكانه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕو كه‌یارمه‌تیت ده‌دات بۆ وازهێنان:

1-شیر: به‌رهه‌مه‌كانی‌ شیر كه‌سی‌ جگه‌ره‌ كێش ئه‌گه‌ر كوپێك شیر بخواته‌وه‌، كاتێك جگه‌ره‌ ده‌كێشێت هیچ ئاره‌زوی‌ بۆی‌ نابێت، شیر تامی‌ جگه‌ره‌كه‌ زیاتر تاڵ ده‌بێت.

2-سه‌وزه‌وات: هه‌ندێك له‌سه‌وزه‌كانی‌ وه‌ك (كه‌ره‌وز، بڕۆكلی‌، گێزه‌ر، خه‌یار) كه‌ ئه‌مانه‌ش تامێكی‌ زیاتر تاڵ ده‌دات به‌كه‌سی‌ جگه‌ره‌ كێش وه‌ك شیر، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ كه‌ خواردنی‌ ئه‌و سه‌وزانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ نیكۆتین له‌ له‌شدا.

3-جینسینگ: ئه‌م ڕوه‌كه‌ سروشتیه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ كێش دابه‌زاندن، دیاره‌ ئه‌م ڕوه‌كه‌ نیكۆتین به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌ له‌شدا ناهێڵێت، نابێت هه‌مو ڕۆژێك به‌كاریبهێنیت، به‌ڵام ئه‌توانیت سێ‌ بۆ چوار جار به‌كاریبهێنیت له‌مانگێكدا.

4-شه‌ربه‌تی‌ پرته‌قاڵ: پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌میوه‌ ترشه‌ سروشتیه‌كان، چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له‌شه‌ربه‌تی‌ پرته‌قاڵدا هه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نیكۆتین له‌ له‌شدا، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت واز له‌جگه‌ره‌ بێنیت ئه‌وا ڕۆژی‌ دوو جار شه‌ربه‌تی‌ پرته‌قاڵ بخۆره‌وه‌ یان پرته‌قاڵ یان لیمۆ بخۆ.

5-خوێ:‌ هه‌ر كاتێك ویستت جگه‌ره‌ بكێشیت، شتێكی‌ سوێر بخۆ، یان تۆزێك خۆێ‌ بخه‌ره‌ سه‌ر زمانت، ئه‌مه‌ واتلێده‌كات ئاره‌زوی‌ جگه‌ره‌ كێشانت نه‌مێنێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت واز له‌جگه‌ره‌ بێنیت ئه‌وا ئه‌م خۆراكانه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن، ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ جگه‌ره‌ كێش په‌یوه‌سته‌ پێیانه‌وه‌ وه‌ك (گۆشت، خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان، كافاین) ئه‌مانه‌ هیچ گاریگه‌ریه‌كیان نیه‌ وه‌ك شیر.
—————————————————————–
و: دیلان


ئه‌و خواردنانه‌ی‌ وات لێده‌كات واز له‌جگه‌ره‌ كێشان بێنیت

ئه‌و خواردنانه‌ی‌ وات لێده‌كات واز له‌جگه‌ره‌ كێشان بێنیت

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!