به‌ته‌مه‌نترین كیسه‌ڵی‌ جیهان

به‌ته‌مه‌نترین كیسه‌ڵی‌ جیهان

(جوناسان) ئه‌و كیسه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی (183) ساڵه‌و به‌ته‌مه‌نترین گیاندار له‌سه‌ر زه‌وی داده‌نرێت، تا ئێستاش له‌ژیاندا ماوه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ (فۆستا) بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و كیسه‌ڵه‌ له‌ساڵی (1832) له‌دورگه‌ی (سیشیل) له‌ئه‌فریقیا له‌دایكبوه‌و دواتر له‌ساڵی (1882)دا بۆ دورگه‌ی (سانت هیلینا) له‌به‌ریتانیا گواستراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دورگه‌یه‌كی بچوكه‌ له‌باشوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی.

ڕۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ته‌له‌گرافی‌ به‌ریتانی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، جۆناسان له‌باخچه‌یه‌كی‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا ده‌ژی كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت سه‌ردانی بكات، ئه‌و كیسه‌ڵه‌ سه‌رپه‌رشتیارێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، كه‌ هه‌موو ڕۆژێك سه‌ردانی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی بداتێ‌و له‌باره‌ی ته‌ندروستی كیسه‌ڵه‌كه‌ بكۆڵێته‌وه‌.
—————————————————————–
و: ئه‌ڵوه‌ن ساڵح


به‌ته‌مه‌نترین كیسه‌ڵی‌ جیهان

به‌ته‌مه‌نترین كیسه‌ڵی‌ جیهان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!