پێشبینییەکی ناخۆش بۆ ئایفۆن ٦ ئێس

original

شارەزایەکی بواری مۆبایل ئاشکرایدەکات ئەپڵ بە ھەمان جۆری کامێراوە مۆدێلی نوێی ئایفۆن دەخاتە بازاڕەوە.
جێف پوی خاوەن کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژی لە ئەمەریکا باس لەوە دەکات ئەپڵ پێناچێت ھیچ گۆڕانکارییەک لە کامێرای ئایفۆندا بکات و بە ھەمان ھاوێنەی پێشترەوە مۆدێلە نوێیەکەی نمایش دەکات، ھەروەھا ئەو ھەستەوەرەی لەناو ھاوێنەکەدایە توانای وێنەگرتنی بەڕوونی (٨) مێگاپێکسڵ ھەیە، ئەپڵ ھیچ کات چاو لە کۆمپانیاکانی تر ناکات لەبواری وێنەگرتندا و زۆرتر کار لەسەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئەپلیکەیشنەکانی دەکات.

ھاوکات جێف ھۆکاری سەرەکی ئەو نەگۆڕانەی ئەپڵیش دەگەڕێنێتەوە بۆ کەمی داھات و پارەی تەرخانکراوی کۆمپانیاکە بۆ کامێرای ئایفۆنی نوێ، ھەر لەبەر ئەوەش پێدەچێت گۆڕانکاری لە چەند بەشێکی تریدا نەکات و بەھەمان شێوە بن و لێکچوونی زۆری لەگەڵ مۆدێلی ئێستایدا ھەبێت.

 

SNN

http://snnc.co/Magazine/News.aspx?id=16701&MapID=5


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!