له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كێشت دابه‌زێنه‌

samen

سایتی‌ (ڤونده‌ ڤایب)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌، ده‌توانیت له‌ماوه‌ی‌ (30)ڕۆژدا (15)كیلۆ له‌ كێشت دابه‌زێنیت له‌ڕێی‌ (Low Carb) واته‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ كۆلێنهیدراتیان كه‌مه‌ و پڕۆتینێكی‌ زۆریان تێدایه‌ یاخود (Slow Carb) واته‌ كاربۆهیدراتێكی‌ كه‌م یان هێواش له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كێشێكی‌ زۆر داده‌به‌زێنێت ئه‌مه‌ش به‌بێ‌ وه‌رزش كردن.

1-    پێویسته‌ ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ ده‌خورێ نیشاسته‌ و كۆلێنهیدراته‌ سپبه‌كانیشی‌ تێدا نه‌بێت وه‌ك (سه‌مون، مه‌عكه‌رۆنی‌ و په‌تاته‌).
2-    پێویسته‌ ژه‌مه‌كانی‌ نانخواردن له‌كاتێكی‌ دیاریكراودا بێت و هه‌موو ژه‌مێكی‌ خواردنیش ده‌بێت پڕۆتینی‌ تێدابێت وه‌ك (گۆشتی‌ گا، گۆشتی‌ مریشك،برنج، مه‌عكه‌رۆنی‌ و په‌تاته‌).

3-    به‌هیچ جۆرێك شیر و به‌رهه‌مه‌كانی‌ نه‌خورێت وه‌ك (ماست، شیر،په‌نیر).

4-    نابێت میوه‌ بخورێت، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌كری‌ میوه‌ كێشی‌ مرۆڤ زیاد ده‌كات، ته‌نها (ته‌ماته‌ و ئاڤۆكاردۆ) ده‌توانن بخۆن.

5-    (فانتا، كۆلا و لیمۆناده‌) یه‌كێكن له‌و خواردنه‌وانه‌ی‌ كه‌ كێش زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها شه‌ربه‌تی‌ پرته‌قاڵیش سمت گه‌وره‌ ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌نها خواردنه‌وه‌كانی‌ وه‌ك (چا، قاوه‌، دۆ)بخۆنه‌وه‌ یاخود ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌ ڕۆژانه‌ یه‌ك په‌رداخ شه‌راب بخۆنه‌وه‌.

6-    هه‌ركه‌سێك توانی‌ به‌پێی‌ ئه‌م خشته‌یه‌ خواردن بخوات له‌ماوه‌ی‌ (6)ڕۆژدا ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆژی‌ حه‌وته‌م چی‌ ئاره‌زوو بكات بیخوات ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك تاقیبكه‌وه‌ دواتر هه‌ست به‌ دابه‌زاندنی‌ كێشت به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو ده‌كه‌یت.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كێشت دابه‌زێنه‌

له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا كێشت دابه‌زێنه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!