چۆنیەتی ڕێکخستنی ڕووناکی شاشە لە ویندۆس و ماک و لینکس

هەموومان وامان لێهاتووە کە زۆربەی کاتەکان کار لەسەر کۆمپیوتەر بکەین . وەکو دەزانین یەکێک لە هۆکارەکانی زەرەر گەیاندن بە چاو ئەوەیە کە ڕووناکیەکی زۆر لە چاوەکانت بدات و زیان بە چاو دەگەیەنێت . بۆیە لەم بابەتەدا بەرنامەیەکم بۆ هێناون کەوا ئەو ڕوناکیە ناهێلێت و دەتوانی بە ئارەزووی خۆت دەستکاری ڕوناکی شاشەی کۆمپیەتەرەکەت بکەیت .

بەرنامەی F.Lux ی بە خۆڕایی ئەم خزمەتگوزاریەت پێشکەش دەکات . بۆ سوود وەرگرتن ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە :

. بەرنامەی F.Lux لە ماڵپەری سەرەکی داونڵۆد بکە کە بۆ سیستەمەکانی ویندۆس و ماک و لینکس بەر دەستە
. لە کاتی کردنەوەی بارنەمەکە خۆکارانە ڕووناکی شاشەکەت دادەنێت
. بۆ گۆڕینی ڕووناکی شاشەکەت کەوا لەگەڵ چاوی خۆت بگونجێت ئەوا کلیک بکە لەسەر Settingsی تایبەت بە بەرنامەکە و لە هەڵبژاردەی Adjust your lighting for your day and night ڕووناکی و تاریکی دیاری بکە
. شوێنی نیشتەجێبوونت ڕاست بکەوە لە ڕێگەی Set your location

ئەم بەرنامەیە ڕەچاوی شوێنی جوگرافیت دەکا کەوا شەوە یان ڕۆژ بۆ ئەوەی ڕووناکیەک دیاری بکات بۆت کەوا لەگەڵ چاوت بگونجێت .

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!