سودی‌ خانه‌ چه‌ورییه‌كان

سودی‌ خانه‌ چه‌ورییه‌كان

گۆڤاری‌ (ساینس) لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ئاشكراكرد، ئه‌و خانه‌ چه‌ورییانه‌ی‌ له‌ژێر پێستدا بونیان هه‌یه‌ پرۆتین به‌رهه‌م ده‌هێنن‌و مرۆڤ له‌به‌كتریا ده‌پارێزن.

(د. ڕیتچارد جالۆ) سه‌رۆكی‌ به‌شی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ پێست له‌زانكۆی‌ كالیفۆرنیا كه‌سه‌رۆكایه‌تی‌ تیمی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شی‌ ده‌كرد وتی‌:”تا ئێستا توانای‌ پارێزگاریكردنی‌ خانه‌ چه‌ورییه‌كانی‌ جه‌سته‌ له‌به‌كتریا زانراونییه‌”.

توێژه‌رانی‌ لیكۆڵینه‌وه‌كه‌ به‌شت به‌ستن به‌خانه‌ چه‌ورییه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌، خانه‌ چه‌ورییه‌كان جۆرێك له‌ترشی‌ ئه‌مینی‌ دژه‌ میكرۆب به‌رهه‌م ده‌هێنن‌و یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ به‌كتریای‌ ناوه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌، به‌ڵام ئه‌و خانانه‌ پێویستیان به‌كات هه‌یه‌ له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ناوچه‌ برینداره‌كان.

جالۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌رگای‌ وڵاكردوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ توێژه‌ران بۆ زانینی‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ په‌یوه‌ستن به‌قه‌ڵه‌وه‌ییه‌وه‌.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


سودی‌ خانه‌ چه‌ورییه‌كان

سودی‌ خانه‌ چه‌ورییه‌كان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!