چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ قڵیشانی‌ پێ‌

چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ قڵیشانی‌ پێ‌

قڵیشانی‌ پێ‌ له‌ئه‌نجامی‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ دروست ده‌بێت، بۆ نمونه‌ له‌پێكردنی‌ پێڵاوی‌ نه‌شیاو، یان به‌پێی‌ په‌تی‌ ڕێكردن به‌سه‌ر شتی‌ زبردا وشكبونه‌وه‌ی‌ پێیكان‌و قڵیشاندنی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌  له‌وه‌رزی‌ زستاندا.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، چاره‌سه‌ركردنی قڵیشانی‌ پێ‌ زۆر ئاسانه‌‌و ده‌توانرێت له‌ماڵه‌وه‌ به‌م هۆكاره‌ سروشتیانه‌، له‌قڵیشان‌و وشكبونه‌وه‌ی‌ پێیه‌كانتان ڕزگارتان ببێت به‌بێ‌ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ری‌ كیمیایی‌، ئه‌مانه‌ش چاره‌سه‌ره‌كانه‌:

1 ـ زه‌یتی‌ زه‌یتون‌و شه‌كر، هه‌ندێك شه‌كرو زه‌یتی‌ زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌ن‌و پاژنه‌ی‌ پێتانی‌ پێ‌ بكڕێنن، دواتر به‌ئاوی‌ شله‌تێن بیشۆن‌و وشكی بكه‌نه‌وه‌ ئینجا كرێمێكی‌ شێداری‌ لێبده‌ن، پێویسته‌ چه‌ند جارێك دوباره‌ بكرێته‌وه‌ تا قڵیشاوییه‌كه‌ نامێنێت.

2 ـ لیمۆی‌ ترش‌و خوێ‌، قاچه‌كانتان بخه‌نه‌ ناو ته‌شتێك ئاوی‌ گه‌رمه‌وه‌، كوپێك ئاوی‌ لیمۆ‌و هه‌ندێك خوێی‌ تێبكه‌ن بۆ ماوه‌ی‌ (15) خوله‌ك پێكانتان له‌و گیراوه‌یدا بهێڵنه‌وه‌، دواتر به‌ئاوی‌ سارد بیشۆن‌و وشكی بكه‌نه‌وه‌‌و كرێمێكی‌ شێداری‌ لێبده‌ن.

3 ـ خوێیاو، بۆ ماوه‌ی‌ (10) خوله‌ك پێكانتان بخه‌نه‌ ناو ته‌شتێك خوێیاوی‌ شله‌تێنه‌وه‌ دوای‌ خوساندنی‌ به‌به‌رده‌ پێ‌ پێسته‌ مردوه‌كه‌ بكڕێنن، له‌هه‌فته‌یه‌كدا دو جار به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ دوباره‌ی‌ بكه‌نه‌وه‌ كاریگه‌رترین چاره‌سه‌رتان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

4 ـ زه‌رده‌چه‌وه‌‌و زه‌یت، به‌زه‌رده‌چه‌وه‌‌و زه‌یتی‌ گوێز هندی‌ یان زه‌یتی‌ گه‌رچه‌ك  هه‌ویرێك دروست بكه‌ن‌و بیده‌ن له‌شوێنی‌ قڵیشاوییه‌كه‌، زه‌رده‌چه‌وه‌كه‌ ڕێگری‌ ده‌كات له‌گه‌شه‌كردنی‌ به‌كتریا‌و زه‌یته‌كه‌ش پێسته‌ وشكه‌كه‌ شێدار ده‌كاته‌وه‌، دواتر به‌ئاو بیشۆن‌و كرێمێكی‌ شێداری‌ لێبده‌ن.

5 ـ مساجكردن به‌زه‌یتی‌ گوێَز هندی‌، له‌پێش نوستندا پێكانتان به‌هه‌ندێك زه‌یتی‌ گوێز هند مه‌ساج بكه‌ن‌و دواتر جوتێك گۆره‌وه‌ی‌ لۆكه‌ له‌پێبكه‌ن‌و به‌درێژایی‌ شه‌و با پێوه‌ی‌ بمێنێته‌وه‌، له‌به‌یانیشدا پێكانتان بشۆن ده‌بینن پێستی‌ پێتان چه‌نده‌ نه‌رم بوه‌.
—————————————————————-
و : نیاز جه‌لال


چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ قڵیشانی‌ پێ‌

چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ قڵیشانی‌ پێ‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!