پێویسته‌ هه‌فتانه‌ بیخوات

پێویسته‌ هه‌فتانه‌ بیخوات

ماسی‌ تایبه‌تدمه‌ندییه‌كی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌یۆد‌و ترشی‌ (ئۆمیگا3)‌و كاریگه‌ری‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ مێشك‌و بینین هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ پێویسته‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌ك جار بدرێته‌ منداڵ.

ماڵپه‌ڕی‌ (24) بڵاویكرده‌وه‌، پرۆفیسۆر (هیڵدیگار برتسریمبڵ) ئامۆژگاری‌ دایكان‌و باوكان ده‌كات له‌هه‌فته‌یه‌كدا ژه‌مێك یان دوو ژه‌می‌ خۆراكیان ماسی‌ بێت بۆ منداڵه‌كانیان به‌بڕی‌ (25 بۆ 35) گرام، واباشتره‌ منداڵی‌ بچوك له‌سه‌ره‌تادا ماسی‌ كه‌م چه‌وری‌ بدرێتێ‌، وه‌ك ماسی‌ (موسی‌‌و سه‌له‌مۆنی‌ ده‌ریایی‌) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌چاوی‌ ئه‌وه‌ بكرێت هیچ پێكهاته‌و گیراوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ بۆ ماسییه‌كه‌ زیاد نه‌كرێت له‌كاتی‌ سوركردنه‌وه‌دا.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ پزیشكانی‌ منداڵ‌و هه‌رزه‌كاران له‌ئه‌ڵمانیا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی‌، پێویسته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماسی‌ دڕكی‌ تێدا نه‌بێت كه‌ ده‌درێت به‌منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوربێت له‌مه‌ترسیی خنكان، ماسی‌ كاڵ‌و جوان پێنه‌گه‌یشتوش خواردنی‌ بۆ منداڵی‌ بچوك ناته‌ندروسته‌.
—————————————————————–
و : نیاز جه‌لال


پێویسته‌ هه‌فتانه‌ بیخوات

پێویسته‌ هه‌فتانه‌ بیخوات

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!