جوان مانه‌وه‌ له‌زستاندا

جوان مانه‌وه‌ له‌زستاندا

سایتی‌ (Fit for fun)ی‌ ئه‌ڵمانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، له‌وه‌رزی‌ زستاندا پێستی‌ مرۆڤ پێویستی‌ به‌پارێزگاریه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌، تاوه‌كو له‌وشكبونه‌وه‌‌و چرچ‌و قڵیش بیپارێزیت، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌خوار پله‌ی‌ گه‌رمی‌ (8+)وه‌، پارێزگاری‌ له‌پێستت بكه‌یت‌و له‌ساردی‌ بیپارێزیت، چونكه‌ پێست به‌سه‌رما ته‌ڕایی‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌‌و به‌كتریا ده‌چێته‌ پێسته‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ سوربونه‌وه‌و كشان‌و چرچبونی‌ پێست، به‌ڵام به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ كرێمه‌وه‌، ده‌توانیت پێستت به‌ناسكی‌‌و جوانی‌ بهێڵیته‌وه‌.

ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ وه‌رزشی‌ به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، زۆر كات تامیسك له‌لێویان دێت یاخود پێستی‌ چوارده‌وری‌ نینۆكیان وشكده‌بێته‌وه‌‌و هه‌ڵده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ته‌ڕایی‌ پێسته‌وه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی‌ وه‌رزشیش ده‌كه‌ن، پێویسته‌ كرێم بده‌ن له‌خۆیان تاوه‌كو پێسته‌كه‌ ئاوبخواته‌وه‌.

گه‌ر كه‌سێك هه‌ستیاری‌ هه‌بوو به‌رامبه‌ر كرێمی‌ پێست، ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌و كرێمانه‌ به‌كاربهێنێت، كه‌ كحولیان تێدا نییه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ی‌ پێست، قژیش پیویستی‌ به‌پارێزگاری‌ هه‌یه‌ له‌وه‌رزی‌ زستاندا، بۆیه‌ واباشه‌ كه‌ قژت كه‌متر بشۆیت‌و دابهێنیت‌و ئه‌و شامپۆیانه‌ی‌ بۆ به‌كاربهێنرێت، كه‌ ته‌ڕایی‌ ده‌دات به‌قژو دژه‌خۆره‌، هه‌روه‌ها پاش وه‌رزشی‌ زۆرو ساونا، پێویسته‌ كریمی‌ قژ بده‌یت له‌قژت، تاوه‌كو وشكنه‌بێته‌وه‌‌و مخوركه‌ی‌ لێنه‌دات.
—————————————————————–
و: ژوان فـه‌وزی‌


جوان مانه‌وه‌ له‌زستاندا

جوان مانه‌وه‌ له‌زستاندا

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!