به‌رگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا ناگرن

به‌رگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا ناگرن

زانایه‌كی‌ گه‌ردونناس باس له‌وه‌ ده‌كات، به‌هۆی‌ ئه‌و گه‌شه‌ خێرایه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ كه‌ له‌جیهاندا به‌دیده‌كرێت، ئه‌گه‌ری‌ له‌ناوچونی‌ ڕه‌گه‌زی‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌دور نازانرێت.

به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ماڵپه‌ڕی‌ “mbc net”، (ستیفن هوكینگ) زانای‌ گه‌ردونناسی‌ به‌ریتانی‌، مه‌ترسی‌ پیشانداوه‌ له‌پێشكه‌وتنی‌ زۆری‌ ته‌كنه‌لۆژیا، چونكه‌ به‌ره‌وپێشچونه‌كان هێنده‌ خێران، كه‌ مرۆڤ توانای‌ كۆنترۆڵكردنی‌ نییه‌‌و ڕه‌نگه‌ له‌داهاتودا ببێته‌ هۆی‌ له‌ناوچونی‌ مرۆڤایه‌تی‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ فه‌ره‌نسی‌، هوكینگ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ناوباگترین زاناكانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، ئه‌م جۆره‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر خێرا گه‌شه‌ ده‌كات، كه‌ له‌وزه‌ی‌ مرۆڤه‌كان زیاتره‌، چونكه‌ له‌سیناریوَیه‌كی‌ دراماكانی‌ خه‌یاڵ ده‌چێت.

ستیڤن ڕاشیگه‌یاندوه‌، گه‌شه‌كردنی‌ مێشكی‌ زیره‌كی‌ ده‌ستكرد، هه‌رگیز هاوتا نییه‌ به‌راورد به‌و گه‌شه‌كردنه‌ بایولۆژییه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، بۆیه‌ له‌داهاتودا مرۆڤه‌كان ڕوبه‌ڕوی‌ مه‌ترسی‌ گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌.
—————————————————————–
و: گوڵاڵه‌


به‌رگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا ناگرن

به‌رگه‌ی‌ ته‌كنه‌لۆژیا ناگرن

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!