زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان هۆكاری توشبوونی‌ ده‌والیه‌و چاره‌سه‌ریش له‌ نویژدایه‌

زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان هۆكاری توشبوونی‌ ده‌والیه‌و چاره‌سه‌ریش له‌ نویژدایه‌
.
ئه‌و مامۆستاو په‌رستاره‌ ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ زۆر به‌پێوه‌ ده‌وه‌ستن زیاتر له‌ ئافره‌تانی‌ تر توشی‌ ده‌والی‌ قاچ ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌ر زۆر وه‌ستانیان له‌كاتی‌ به‌جێگه‌یاندنی‌ كاره‌ كانیاندا.
پزیشكێكی‌ سعودی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕوون كردۆته‌وه‌ كه‌ ئافره‌تان زیاد له‌پیاوان توشی ده‌ولی ده‌بنه‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و بارودۆخه‌ تایبه‌تیه‌ی‌ هه‌یانه‌ له‌ سكپڕی‌ له‌دوای‌ یه‌كه‌وه‌، به‌زۆریش قاچه‌كان‌و هه‌ندی جار چه‌ند شوێنێكی‌ تری‌ لاشه‌ ده‌گرێته‌وه‌.
دكتۆر سعود تركی، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: زۆر هۆكار هه‌یه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ وه‌ك: بۆ ماوه‌یی، كه‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ ڕوودانی‌ ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه‌، سكپڕی لای‌ ئافره‌تان، به‌كار هێنانی‌ ده‌رمانی‌ سكپڕنه‌بوون، چه‌ند هۆكارێكی‌ تریش وه‌ك زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان.
به‌پێی‌ڕِۆژنامه‌ی‌ (الریاچ) له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستیدا سه‌باره‌ت به‌نه‌خۆشی ده‌والی هاتووه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 10-20%ی‌ دانیشتوانی‌ جیهان توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بوون، چاره‌سه‌ره‌كه‌شی به‌نوێژ كردنه‌، به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ند جوڵه‌یه‌ك له‌نوێژدا، تێبینی‌ كراوه‌ كه‌ نوێژ هێزێكی‌ سه‌رسوڕهیێنه‌ری‌ هه‌یه‌ به‌هۆی‌ بونی‌ چه‌ند جوڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و هه‌ستان‌و دانیشتن‌و هێز خستنه‌ سه‌ر په‌نجه‌كانی‌ پێو پاژنه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ دۆزیه‌وه‌ كه‌ حاڵه‌تی‌ سوجده‌ بردن واده‌كات كه‌ سوڕی‌ خوێن به‌ته‌واوه‌تی‌ له‌و شوێنه‌دا كار بكات كه‌ شوێنی‌ ڕاكێشانی‌ زه‌وییه‌، و ئه‌و خوێنه‌ی‌ كه‌ ناتوانێت به‌ئاسانی‌ بڕوات بۆ دڵ به‌ خێرای بڕوات بۆ دڵ‌و بیته‌وه‌ بۆ قاچ، ئه‌م كاره‌ش پاڵه‌په‌ستۆی‌ ده‌ماره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، به‌هۆشیه‌وه‌ توشبوونی‌ مۆرڤ به‌ نه‌خۆشی ده‌والی كه‌مده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ر كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بووه‌ بانوێژ بكات‌و زۆر له‌ سوجده‌دا بمێنێته‌وه‌.

زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان هۆكاری توشبوونی‌ ده‌والیه‌و چاره‌سه‌ریش له‌ نویژدایه‌

زۆر به‌پێوه‌ وه‌ستان هۆكاری توشبوونی‌ ده‌والیه‌و چاره‌سه‌ریش له‌ نویژدایه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!