ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت ئاو یا چا یا قاوه‌ی به‌سه‌ردا ڕژا چێ بكه‌ین باشه‌؟

ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت ئاو یا چا یا قاوه‌ی به‌سه‌ردا ڕژا چێ بكه‌ین باشه‌؟

ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت ئاو یا چا یا قاوه‌ی به‌سه‌ردا ڕژا چێ بكه‌ین باشه‌؟

.

ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت شله‌مه‌نیه‌كی به‌سه‌ردا برژێت ، ئه‌گه‌ر زوو فریایی نه‌كه‌وه‌ی ئه‌وه‌ یه‌كسه‌ر له‌ كارده‌كه‌وێت،ره‌نگه‌ چه‌ند شتێكی هه‌ستیاری بسوتێ و چاكردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت بێ،بۆیه‌ ئه‌گه‌رهاتوو توشی ئه‌و حاله‌ته‌ بووی،له‌ پێناو دووباره‌ كاركردنه‌وه‌ی لابتۆپه‌كه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی لای خواره‌وه‌ خێرا جێبه‌جێ بكه‌

یه‌كه‌م: زوو به‌ زوو یه‌كسه‌ر لاپتۆپه‌كت بكوژێنه‌وه‌،خێراترین رێگای كوژانه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی كوژانه‌وه‌ دابنێت و ده‌ستت هه‌ڵنه‌گری تا ده‌كوژێته‌وه‌

دووه‌م: یه‌كسه‌ر كاره‌بایی له‌سه‌ر ببڕه‌و پاتریه‌كه‌شی ده‌ربێنه‌،تاوه‌كو دوریخه‌یته‌وه‌ له‌ هه‌ر شۆرێتێكی كاره‌بایی

سێهه‌م: به‌خێرایی گێسكی كاره‌بایی له‌سه‌ر كیبۆرد به‌كاربهێنه‌ تا ئاوه‌كه‌ی هه‌ڵكێشێ، یا هه‌رشتێكی تر كه‌ ببێته‌ هۆی هه‌ڵكیشانی ئاو له‌ناوی،یان به‌كارهێنانی موجه‌فه‌ی پرچ ووشك كردنه‌وه‌ ،دوای یه‌كسه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت بخه‌ره‌ سه‌ر ڕوو یانی كیبۆرده‌كه‌ ڕووی له‌ زه‌وی بێ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ده‌قیقه‌

چواره‌م: هێنانی په‌رۆكه‌كی ووشك ،هه‌ر شونێك ته‌ڕ بوو بوو یه‌كسه‌ر بیسڕه‌وه‌

پێنجه‌م: دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ لابتۆپه‌كه‌ت بده‌ به‌ڕ با،یا خۆره‌تاو بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر به‌ڵام دڵنیابه‌ له‌ سه‌لامه‌تی جێگاكه‌

شه‌شه‌م: هه‌وڵدا له‌م ماوه‌یه‌دا خۆت بگری و په‌له‌ نه‌كه‌ی،ئینجا پاتریه‌كه‌ی بۆ ببه‌سته‌وه‌و بیرت نه‌چێ به‌ناوی خودا پێیبكه‌ انشاءالله كار ده‌كات


ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت ئاو یا چا یا قاوه‌ی به‌سه‌ردا ڕژا چێ بكه‌ین باشه‌؟

ئه‌گه‌ر لابتۆپه‌كه‌ت ئاو یا چا یا قاوه‌ی به‌سه‌ردا ڕژا چێ بكه‌ین باشه‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!