به‌ڤیدیۆ… وریای ئه‌م جۆره‌ دزییه‌ بن له‌ كوردستان

dzikrdn11214-bb
ڕائید كاروان عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: شێوازێكی‌ نوێی‌ دزیكردن په‌یدابووه‌.

وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌ ئه‌و دزییه‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌چێته‌ دوكانێكی‌ زێڕنگه‌ره‌وه‌ له‌كاتێكدا زێڕنگه‌ره‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی‌ تردا سه‌رقاڵ ده‌بێت، تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ بۆ دزی‌ كردن ئاماده‌ ده‌كات.

له‌گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا تاوانبارێك دان به‌تاوانه‌كه‌یدا ده‌نێت و ده‌ڵێت: “له‌گه‌ڵ براده‌رێكم بووم، ئه‌و پێی‌ وتم بابچینه‌ ئه‌و كابینه‌یه‌وه‌ و دواتر له‌وێوه‌ ده‌چینه‌ دوكانێكی‌ زێڕنگه‌ر، نزیكه‌ی‌ سه‌عات (سێ‌) بوو چوینه‌ لای‌ زێڕنگه‌ره‌كه‌ و من پرسیاری‌ بازنێكم كرد كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 14 بۆ 15 وه‌ره‌قه‌ بووه‌”.

تاوانباره‌كه‌ له‌ درێژه‌ی‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: “پاشان بازنه‌كه‌م دزی‌ و دواتر له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ڕێككه‌وتین و فرۆشتم، دواتر ئه‌و پاره‌یه‌م له‌بری‌ قه‌رز دایه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌:خه‌ندان


به‌ڤیدیۆ... وریای ئه‌م جۆره‌ دزییه‌ بن له‌ كوردستان

به‌ڤیدیۆ... وریای ئه‌م جۆره‌ دزییه‌ بن له‌ كوردستان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!