بەرنامەسازی بەزمانی سی شارپ : وانەی دووەم

ir6pxiacv3

جۆر ی زانیاری Data Type، دیاری كردنی جۆری زانیارییە بۆ هەمیشە گۆڕاوەكان و، دیاری كردنی ئەو زانیارییانەی كە نەخشە – Function (رێگە، مێسۆد) دەیگێڕێتەوەو، ئەم جۆری زانیارییە بە گوێرەی پێویست دیاری دەكرێت ، لەم خشتەیەی خوارەوەدا جۆرەكانی زانیاری لە سی شارپ دا، ڕوونكراوەتەوە:

• ژمارەیی تەواو (كەرت نەبێت) – Integer: هەموو ژمارەكان دەگرێتەوە لە ماوەیی -2147483648 بۆ 2147483647 و بە شێوەیەكی گشتی بەكاردێت بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی ئەو هەمیشە گۆڕاوانەی نرخی ژمارەی ئەرێ‌ Positive (+) یان نەرێنی Negative (-) هەلگرتبێت، بەڵام ئەگەر بمانەوێت تەنها نرخی موجەب ( ئەرێنی Positive “+”)هەڵبگرێت، ئەوا جۆری زانیاری unit بەكاردەهێنین: نمونەی یەكەم، بۆ هەمیشە گۆڕاوی موجەب و سالب (ژمارەیی تەواو – Integer):

 <%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental </title>
</head>
<body>
<h3>Integer Data Type - Variables </h3>
<p>Number: 
<%
 int number = 53911;
 Response.Write(number);
%>
</p>
</body>
</html

نمونەی دووەم، بۆ هەمیشە گۆڕاوی،  جۆری زانیاری unit:

<%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental</title>
</head>
<body>
<h3>Unit Data Type – Variables </h3>
<p>Number: 
<%
uint number = 46082;
Response.Write(number);
%>
</p>
</body>
</html>

• ژمارەیی تەواوی زۆر گەورە Long Integers: ئەگەرچی جۆری زانیاری ژمارەی تەواو Integer Data Type توانای هەڵگرتنی نرخی گەورەی هەیە، بەڵام ئەگەر نرخ و ژمارەیەكمان پێویست بێت كە زۆر زۆر گەورە بێت، ئەوا پێویستە Long Integers بەكاربهێنین،كە ماوەكەی دەكەوێتە نێوان  -9,223,372,036,854,775,808  بۆ 9,223,372,036,854,775,807

<%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental</title>
</head>
<body>
<h3>Long Integers Data Type - Variables</h3>
<p>Number: 
<%
long number = 46082;
Response.Write(number);
%>
</p>
</body>
</html>

• هەشتی – Byte:بۆ ژمارەی بی هێما Unsigned Number بەكاردێت و  لە ماوەی   بۆ 255 دەگرێتەوە.نمونە بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی هەمیشە گۆڕاوی بایت، كە وشە كلیلی بایت بەكاردێت بۆ ئەو مەبەستە:

<%@ Page Language="C#"
AutoEventWireup="true"  
CodeFile="Default.aspx.cs" 
Inherits="_Default" %>
<!DOCTYPE html PUBLIC "-//W3C//DTD XHTML 1.0 Transitional//EN" 
"http://www.w3.org/TR/xhtml1/DTD/xhtml1-transitional.dtd">
<html xmlns="http://www.w3.org/1999/xhtml">
<head runat="server">
<title>C# Fundamental </title>
</head>
<body>
<%
byte stories = 2;
%>
<%
Response.Write("<h2>=//Hello, Welcom to </h2>");
Response.Write("<h3>ASP.NET In C# Programming</h3>");
Response.Write("<h3>With Hemn Barznji</h3>");
Response.Write("<pre>Property:");
Response.Write("<pre>Stories: " + stories.ToString() + "<pre>");
%>
</body>
</html>

بەڵام ئەگەر بمانەوێت ژمارەی بچوك بەكاربهێنین و، ژمارەكەش (+) یان (-) بێت، ئەوا دەتوانین sbyte بەكاربهێنین، كە لەنێوان -127 بۆ 128 دایە، كەمترنا، و زیاتریش نا.

• شۆرت – Short : بۆ هەڵگرتنی ئەو نرخانەی كە كەمێك لە نرخی بایت زیاترە ، ئەوا دەتوانین شۆرت بەكاربهێنین،  و ماوەكەی دەكەوێتە نێوان -32768 بۆ -32767 دایە، بڕوانە نمونەكە:

<%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental</title>
</head>
<body>
<h3>Short Data Type - Variables</h3>
<%
short Pages = 424;
    Response.Write(Pages);
%>
</body>
</html>

بەڵام ئەگەر بمانەوێت تەنها نرخی ئەرێنی (موجەب Positive “+”) هەڵبگرێت، ئەوا ushort بەكاردەهێنین، كە ماوەی 0 بۆ 65535 لە خۆدەگرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەكە نەرێنی (سالب   Negative “-“) بوو ، یان زیاتر بوو لەو ماوەیە، ئەوا ناتوانێت بەشێكی لیببڕێت و كورتی بكاتەوە، واتە دەبێتە هەڵە و ناتوانێت هەڵەكەش ڕاسبكاتەوە، بۆ نمونە

<%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental</title>
</head>
<body>
<h3>UShort Data Type -  Variables</h3>
<%
ushort number = -424;
Response.Write(number);
%>
</body>
</html>

• پیتی ئەلف بێ (تیپ – كارەكتەر) – Character: هێمایەكە، كە دەتوانرێت دەرببڕێت و دەنگێكی هەبێت، وەكو پیتەكان Letter لەوانە A بۆ Z، یان a بۆ z، یان ژمارەكان لە 0 تا 9، یان كارەكتەرە تایبەتییەكانی وەك @ و # و ^ و % و ……. ، لە نێوان ماوەی -127 بۆ 128 دایە بە ژمارەی تەواو. بۆنمونە:

<%@ Page Language="C#" %>
<html>
<head>
<title>C# Fundamental</title>
</head>
<body>
<h3>Character Data Type - Variables </h3>
<p>Number: 
<%
char AlphaLetter = 'S';
Response.Write(AlphaLetter);
%>
</p>
</body>
</html>

• سترینگ – String: كۆمەڵیك یان زنجیرە و ڕیزە كارەكتەرێكە پێكەوە:

string strY = "35";
string name="HS Company";

• فلۆوتین پۆینت – Floating Pint : ئەو جۆرەی زانیارییە كە هەمیشەگۆڕاوەكانی نرخەكان هەڵدەگرێت لە نێوان 3.4 x 10-38 بۆ  3.4 x 1038

• دووهێندە – Double: لەگەڵ وشە كلیلی double  پێناسەدەكرێت و بڵاودەكرێتەوەو ، نرخی هەمیشە گۆڕاوەكانی لە نێوان 1.7 x 10-38 بۆ  1.7 x 1038  دایە.

• دەیی Decimal :بۆ پێناسەكردن و بڵاوكردنەوەی ژمارەی دەیی و نرخی گەورە بەكاردێت.

• بولیەن – Boolean: ئەم جۆرەی زانیاری لەگەڵ وشە كلیل Keyword ی bool پێناسەدەكرێت و بڵاودەكرێتەوەو دوو نرخ وەردەگرێت، ئەوانیش ڕاست true و هەڵە false ــــە.

بەم شیوەیە هاتینە کۆتایی ئەم وانەیەش چاوەروانی وانەی تربن لێمان

……………………..

www.kitn.net ئاماده‌كردنی كاك: هێمن مەلا کریم بەرزنجی

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!