بەشی چوارەم :: بەرنامەسازی بە زمانی جاڤا بۆ سەرەتایی وناوەند وپێشکەوتووان.

img03-415x260

كۆكردنەوەی دوو ژمارەی تەواو Adding two Integer ; ئەم بەرنامەیە بۆ خوێندنەوەو داغڵكردنی دوو ژمارەی تەواو (كەرت نەبێت) بەكاردێت،كە بەكارهێنەر لەڕێگەی كیبۆردەوە ژمارەكان دەنووسێت و،بەرۆنامەكەش ئەو دووژمارەیە كۆدەكاتەوەو،ئەنجامی كۆكردنەوەكەشمان پیشان دەدات،بەمەش نمونەیەك لە كردارە بیركارییەكان كە كۆكردنەوەیە ئەنجام دەدەین:

 

//Addition.java
//Addition Program that display the sum of 2 Number
import java.util.Scanner; //program use class scanner
public class Addition
{
	//main method begins excution of java application
public static void main (String args [])
{
	Scanner input=new Scanner (System.in);
int number1;
int number2;
int sum;
System.out.print("Enter firset integer");
number1=input.nextInt();
System.out.print("Enter second integer");
number2=input.nextInt();
sum=number1+number2;
System.out.printf("sum is %dn",sum);
}//End - Method main
}//End - class Welcome

 توێكاری بەرنامە

 Program Anatomy

//Addition.java

ئەم سەرنج و تێبینییە بۆ ئەوەیە بە بەكارهێنەر و بینەری بەرنامە بڵێین،بەرنامەكەمان بەناوی كۆكردنەوەوەیە.

//Addition Program that display the sum of 2 Number

ئەم سەرنج و تێبینییە بۆ ئەوەیە بە بەكارهێنەر و بینەری بەرنامە بڵێین،كە بەرنامەكەمان بۆ كۆكردنەوەوەی دوو ژمارەیە و،پیشاندانی ئەنجامی كۆكردنەوەكەش لە خۆدەگرێت.

import java.util.Scanner; //program use class scanner

ئێمە دەمانەوێت لەڕێگەی كیبۆردەوە ژمارەكان داغڵ بكەین ،بۆیە سود لە كڵاسی سكانەر وەردەگرین،لە پاكێجی یوتیل دا،بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدەین.

سەرنج:لەچاپتەرێكی سەربەخۆدا،باسی دروستكردنی پاكێج و،بەكارهێنانی دەكەین.

هەڵەباوەكانی بەرنامەسازی Common Programming Error

ئەگەر ڕستەی هێنانی پاكێج لەناو پۆل Class دا بنووسین،ئەوا دەبێتە هەڵە،بۆیە پێویستە لەدەرەوەی پۆل و،لەسەرەتادا بینووسین،وەكو لەبەرنامەكەدا دیارە.

public class Addition

ئەم دێڕە بە وشەی public دەست پێدەكات،كە یەكێكە لە وشەكانی  دەستبەسەراگرتنی  گەیاندن و تێپەڕبوونی پۆل Access Control و بەدووای دا وشەی پۆل Class Keyword  دێت،و پاشان ناوی پۆلەكە Class Name  دێت و،ناوی پۆل دەبێت بەیەكێك لەم ناسەرەوانە دەست پێبكات،واتە ئەم مەرجانەی تیادا بێت:

1-دەبێت بە پیت Letter دەستپێبكات ،وەكو Welcome1.

2-یان بە _ دەست پێبكات ،وەكو _welcome1

3-یان بە $ دەستپێبكات،وەكو $welcome1.

وەنابێت بە ژمارە Digit دەستپێبكات و،ناشبێت بۆشایی Space  ی تیابێت.

لەبەرئەوەی زمانی بەرنامەسازی جاڤا وردكارە و حساب بۆ پیتی گەورەو بچوك دەكات ،واتە Case Sensitive بۆیە پێویستە ئاگاداری پیتەكانبین لە ڕووی گەرەیی Capital   و بچوكی Small بۆ نموونە a1 و A1 لە زمانی جاڤادا جیاوازن،بەڵام هەردووكیان ناسەرەوەیەكی وەرگیراون (قبووڵن) و كاریان پێدەكرێت.

 بەرنامەسازیی باش

 Good Programming Practice  

بەشێوەیەكی باو ،هەمیشە یەكەم پیتی ناوی پۆل Class Name  بە پیتی گەورە Capital Letter  دەنووسرێت،بەڵام ئەگەر بە پیتی بچوكیش Small Letter بنووسرێت،هەڵەنابێت،بەڵام واباشترە بە پیتی گەورە بنووسرێت.

هەڵە باوەكانی بەرنامە سازی

 Common Programming Error

هەڵەیەكی باو ئەوەیە كە بەرنامەكەمان بەناوی پۆلەكەوە Class Name   و پاشگری جاڤا .java   خەزن نەكەین.چونكە وەرگێڕ Compilerتەنها ئەو فایلانە وەردەگێڕێت Compiles  كە تەنها بەپاشگری .java   كۆتای هاتووە.

{

ئەم دێڕەش كەوانەی سەرەتایی لاشەی پۆلە Body of class  و هەموو پۆلێك Class  بە كەوانە دەستپێدەكات و،بەكەوانەش كۆتای دێت،وەكو لە دێڕی نۆهەم و كۆتایی بەرنامەكەدا دەبینرێت.

//main method begins excution of java application

ئەم دێڕە ڕوونكردنەوەیەكە Comment بۆ ڕوونكردنەوەی ئەوەی كە دێڕی دوواتر ڕێگەی سەرەكی Main Method   ی بەرنامەكەیە.

public static void main (String args [])

ئەم دێڕە مێسۆدی سەرەكی بەرنامەكەیە و،لە چاپتەرێكی سەربەخۆدا باسی مێسۆد و چۆنیەتی دروستكردن و پێكهاتەیی و بەكارهێنانی دەكەین.

{

ئەم دێڕەش كەوانەی سەرەتایی لاشەی ڕێگەیە Body of Method   و هەموو ڕێگەیەك Method  بە كەوانە دەستپێدەكات و،بەكەوانەش كۆتای دێت،وەكو لە دێڕی شەش و هەشتی  بەرنامەكەدا دەبینرێت

Scanner input=new Scanner (System.in);

int number1;

int number2;

int sum;

ئەم سێ هەمیشە گۆراوەی Variable سەرەوە دەناسێنین،كە جۆری هەرسێكیان ژمارەی تەواوەInteger و،بە int  دەنووسرێت،لەسەرەتای هەمیشە گۆڕاوەكان دا،چونكە بەرنامەكەمان تایبەتە بە كۆكردنەوەی دوو ژمارەی تەواو،بۆیە هەمیشە گۆڕاو Variable  ی یەكەم،بەكاردێت بۆ داغڵكردنی ژمارە تەوای یەكەم،بۆ كۆكردنەوەو،هەمیشە گۆڕاوی دووەمیش بۆ ژمارەی دووەم،كە دەمانەوێت كۆی بكەینەوەو،هەمیشە گۆراوی سێهەمیش بۆ كۆكردنەوەی ژمارەی یەكەم و،ژمارەی دووەم.

هەمیشە گۆراوەكان Variables پێكدێت لە جۆرێك Type  وەكو ژمارەی تەواو intیان كارەكتەر charیان floatیان ….،كە ئەم جۆرە پێی دەوترێت Primitive data type  و،بە دوواشیدا بۆشاییەك دادەنێین و،پاشان ناوی هەمیشە گۆراوەكە،كەهەمان مەرجی ناوی پۆلی بەسەردا جێبەجێدەبێت،كە ئەمانەن

1-دەبێت بە پیت Letter دەستپێبكات ،وەكو number1.

2-یان بە _ دەست پێبكات ،وەكو _number1

3-یان بە $ دەستپێبكات،وەكو $sum1.

وەنابێت بە ژمارە

Digit دەستپێبكات و،ناشبێت بۆشایی Space  ی تیابێت

واباشترە،ئەگەر لە لەزیاتر لەناوێك پێكهاتبوو،ئەوا یەكەم پیتی دووەم وشە و سێهەم وشە و …. بەگەورە بنوورێت،وەكو normalPhoneNumber.

System.out.print(“Enter firset integer”);

تەنها ڕستەیەكمان بۆ چاپ دەكات،كە بەبەكارهێنەر دەڵێت،ژمارەی یەكەم داغڵ بكە.

number1=input.nextInt();

بەهۆیەوە ژمارەی یەكەم داغڵ دەكەین و،دەیدەین بە گۆڕاوی یەكەم

System.out.print(“Enter second integer”);

تەنها ڕستەیەكمان بۆ چاپ دەكات،كە بەبەكارهێنەر دەڵێت،ژمارەی دووەم داغڵ بكە

number2=input.nextInt();

بەهۆیەوە ژمارەی دووەم داغڵ دەكەین و،دەیدەین بە گۆڕاوی دووەم

Sum=number1+number2;

بەهۆی ئەم ڕستەیەوە كرداری كۆكردنەوە هەر دوو گۆراوەكە ئەنجام دەدەین

System.out.printf(“sum is %dn”,sum);

بەهۆی ئەم ڕستەیەوە،ئەنجامی كركردنەوەكەمان بۆ چاپ دەكات.

بەرنامەسازیی باش

 Good Programming Practice

بەرنامەسازیی باش ئەوەیە كە لەگەڵ نووسینی كەوانەی چەپی كردنەوەی مێسۆد { ،یەكسەر و بە دووای دا كەوانەی ڕاستی داخستنی مێسۆد } بنووسێت و،پاشان لە نێوان هەردوو كەوانەكەدا ئەو كۆدەی هەیەتی بنووسرێت.ئەم كارەش بۆ ئەوەیە كەمترین هەڵە ڕووبدات و بەرنامەساز كەوانەی بیرنەچێت .چونكە كاتێك بەرنامەكە جێبەجێدەكات ئەگەر كەوانەی بیربچێت وەرگێڕ پێی دەڵێت هەڵە هەیە لە ڕێساو ڕێزمانی بەرنامەكەدا و لەوانەیە بەرنامەساز  بە ئاسانی نەیدۆزێتەوە كە هەڵەكەی بیرچوونی كەوانەیە.بەتایبەت لەسەرەتای كاری بەرنامە سازی دا.

}//End – Method main

كەوانەی كۆتایی لاشەی مێسۆدی سەرەكییە و سەرنج و تێبینییەكی یەك دێڕی بە دووای دا هاتووە،كە پێمان دەڵێت : كەوانەكە كۆتایی ڕێگەی سەرەكییە.

}//End – class Welcome

كەوانەی كۆتایی پۆلی وێڵكەمە و سەرنج و تێبینییەكی یەك دێڕی بە دووای دا هاتووە،كە پێمان دەڵێت : كەوانەكە كۆتای پۆلی وێڵ كەمە.

بەم شێوەیە هاتینە کۆتایی ئەم وانەیەش بەهیوای سود لێوەرگرتن…

………………………

www.kitn.net ئاماده‌كردنی كاك: هێمن مەلا کریم بەرزنجی

.

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!