|وانەی دووەم| بەرنامەسازی بەزمانی ڤیژوەڵ بەیسك دۆت نێت بە بەكارهێنانی ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2012

rjr

.

ژینگەی ڤی بی دۆت نێت VB.Net Environment لەم وانەیەدا، باس لە ئامرازەكان  بەرنامەكان دەكەین كە بۆ دروست كردنی بەرنامە بە ڤی بی دۆت نێت بەكاردێت، كە ڤی بی دۆت نێت بەشێكە لە فرەیمۆركی دۆت نێت .Net Framework  و، بەكاردێت بۆ نووسین و دروستكردنی بەرنامە و جیبەجێكردنەكانی دۆت نێت، بۆیە پێویستە كەمێك زانیاریت لە بارەی دۆت نێت فرەیمۆركەوە هەبێت.

مایكرۆسۆفت دۆت نێت فرەیم ۆرك

Microsoft .NET Framework

دۆت نێت فرەیم ۆرك پێكهاتەیەكی تەواوكەر و لێكجیانەكراوە Integral ی ویندۆزە، كە پاڵپشتی بنیاتنان و جێبەجێكردنی نەوەی نوێی جێبەجێكردنەكان Applications و خزمەتگوزارییەكانی ئێكس ئێم ئێڵ XML Web Services دەكات، دۆت نێت فرەیم ۆرك لە ژێر ڕێكخستن و داڕشتن دایە بۆ دوانگە (سەكۆی) مایكرۆسۆفتMicrosoft .NET Platform ، مایكرۆسۆفت توانی یەكەم تەكنەلۆژیای  خزمەتگوزاری ئەی ئێس پی ASP دابین بكات، كە زۆر بەهێز و چالاك بوو لەڕووی بەرنامە سازییەوە Programming بەڵام پێویستی بە كۆد نووسینێكی زۆر هەبوو. دۆت نێت فرەیم ۆرك نەخشەسازی بۆ كراوە و، دروستكراوە بۆ چەند ئامانجێكی دیاری كراو، كە ئەم ئامانجانە لە تایبەتمەندییەكانی  دۆت نێت فرەیم ۆركن .NET Framework Properties.دۆت نێت فرەیمۆرك پلاتفۆرمێكی بەهێزە كە یارەمەتیمان دەدات بۆ دروست كردن و نووسینی ئەم جێبەجێكردن و بەرنامانەی خوارەوە:

1.بەرنامەكانی ویندۆز Windows Applications .

2. بەرنامەكانی وێب Web Applications .

3. خزمەتگوزارییەكانی وێب Web Services .

ئەمانەی خوارەوە هەندێك لە بەشی پێكهێنەری دۆت نێت فرەیمۆركە::

1. سی ئێڵ ئار Common Language Runtime .

2. كۆكراوەی كۆد(مەكتەبە) ی پۆلی دۆت نێت فرەیمۆرك The .Net Framework Class Library .

3. سیستەمی جۆری باو Common Type System .

4. ئەسیمبلییەكان و مێتا داتا Metadata & Assemblies .

5. فۆرمەكانی ویندۆز.

6. ئەی ئێس پی دۆت نێت و ئەی ئێس پی دۆت نێت ئەجاكس.

7. ئەی دی ئۆ دۆت نێت.

8. دەبلیو ئێف Windows Workflow Foundations(WF) .

9. دەبلیو سی ئێف Windows Commuication Foundation (WCF).

10. لینك LINQ .

تایبەتمەندییەكانی دۆت نێت فرەیم ۆرك

.NET Framework Properties

1. بەرنامە سازییەكی ئاسان و خێرا.

2. كەمكردنەوەی كۆد Code نووسین.

3. بڵاوكردنەوەو پێناسەكردنی شێوازەكانی بەرنامەسازی.

4. خزمەتگوزاری هەڕەمی كۆنترۆڵەكان Controls و ڕووداوەكان Events ی زۆرە.

5.گەورەترین كتێبخانەی پۆلەكانە.

6. باشترین پاڵپشتی و قبوڵكردنی هەیە بۆ ئامڕاز و بەرنامەكانی گەشە پێدان.

نەوەكانی دۆت نێت فرەیمۆرك

.NET FRAMEWORK VERSIONS

نەوەكانی دۆت نێت فرەیم ۆرك، چەند دانەیەكن و، ئەم نەوانە چەیوەست و پەیوەندن بە ڤیژوەڵ ستۆدیۆ دۆت نێت VISUAL STUDIO.NETدا و، لەگەڵیدا بڵاوكرونەتەوە.گۆڕان و، گەشەپێدانی بەرچاو لەنێوان ئەم نەوە جیاوازانەدا هەیە ، نەوەكان بەم شێوەیەیە:

1. دۆت نێت فرەیمۆركی یەك  .NET Framework 1.1

2. دۆت نێت فرەیمۆركی دوو .NET Framework 2.0  ، ئەم نەوەیە لەگەڵ ڤیژوەڵ ستۆدیۆی 2005 دا، بڵاوكرایەوە.

3. دۆت نێت فرەیمۆركی سێ .NET Framework 3.0 ، ئەم نەوەیەی نێتفرەیمۆرك لەگەڵ Windows SDK دا، بڵاوكرایەوە بۆ ویندۆزی ڤیستا Windows Vista و، ئەم نەوەیە نێت فرەیمۆركی دووی تیادایە و، چەند تەكنەلۆژیایەكیشی بۆ زیادكراوە وەكو WCF و WPF و WF و Windows Card Space.

4. دۆت نێت فرەیمۆركی سێ و نیوو .NET Framework 3.5 : ئەم نەوەیەی فرەیمۆرك لەگەڵ ڤیژوەڵ ستۆدیۆی دوو هەزار و هەشت Visual Studio.Net 2008  دا، بڵاوكرایە .

5. دۆت نێت فرەیم ۆركی چوار .NET Framework 4.0: دووا نەوەی فرەیمۆركە كە لە ئێستادا بڵاوكراوەتەوە لەگەڵ ڤیژوەڵ ستۆدیۆی  دوو هەزار و دە Visual Studio 2010 دا.

پێكهاتەی دۆت نێت فرەیم ۆرك

.NET Framework Component

دۆت نێت فرەیم ۆرك لە سێ بەشی سەرەكی پێك دێت كە زۆر بەكورتی ئاماژەیان پێدەكەین، بەم شێوەیە:

یەكەم: زمانەكانی بەرنامە سازی، یەكێك لەم زمانانەی بەرنامە سازی دەبێتە بەشی یەكەمی پێكهاتەی دۆت نێت فرەیم ۆرك، كە ئەمانەن:

1. ڤیژوەڵ سی شارپ Visual C#.

2.  ڤیژوەڵ بەیسك Visual Basic .

3. لە نەوە كۆنەكانی ڤیژوەڵ ستۆدیۆ دا، ڤیژوەڵ جەی شارپ Visual J #  بەكاردەهات، بەڵام لە ئێستادا، ڤیژوەڵ ئێف شارپ Visual F# بەكاردێت.

دووەم: تەكنەلۆژیاكانی سێرڤەر Server Technology و تەكنەلۆژیاكانی كڵاینت Client Technology، وەكو:

1. ئەی ئێس پی دۆت نێت ASP.NET .

2. ویندۆز Windows.

3. فرەیمۆرك (PDA / Mobile Solution).

سێهەم : ژینگە و ناوەندەكانی پەرەپێدان  Development Environment، وەكو:

1. ڤیژوەڵ ستۆدیۆ دۆت نێت Visual Studio.NET.

2. ڤیژوەڵ وێب دیڤیلۆپەر Visual Web Developer.

ژینگە و ناوەندی پەرەپێدانی یەكپێگرتن بۆ ڤی بی دۆت نێت

Integrated Development Environment for VB.Net

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هەستاوە بە دابینكردنی ئەم ئامراز و بەرنامانەی خوارەوە بۆ مەبەستی دروست كردن و پەرەپێدانی بەرنامەكان بە ڤی بی دۆت نێت، ئەوانیش:

1. مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ ستۆدیۆ.

2. مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ بەیسك ئێكسپرێس.

3. مایكرۆسۆفت ڤیژوەڵ وێب دیڤیلۆپەر Visual Web Developer .

دوو بەرنامەی كۆتایی (2و3) بەلاشە و بێ بەرامبەرە و، دەتوانیت بەهۆیەوە هەموو جۆرەكانی بەرنامەی ڤی بی دۆت نێت درووست بكەیت.

نووسینی بەرنامەكانی ڤی بی دۆت نێت لەسەر لینوكس Linux  و سیستەمی كارپێكردنی ماك MacOS

هەرچەندە دۆت نێت فرەیمۆرك لەسەر سیستەمی كارپێكردنی ویندۆز جێبەجێدەبێت، بەڵام هەندێك بەدیلی جیاواز هەیە كە كاردەكات لەسەر سیستەمی كارپێكردنی تر، مۆنۆ Mono  نەوەی سەرچاوە كراوەی Open Source Version  دۆت نێت فرەیمۆركە، كە وەرگیر Compiler  ی ڤیژوەڵ بەیسكی تێدایە و، جێبەجێدەبێت لەسەر چەند سیستەمێكی كارپێكردن، لە ئێستادا نوێترین نەوەی بریتییە لە ڤی بی 2012. مۆنۆ Mono  دەتوانێت جیبەجێببێت لەسەر زۆر جۆری سیستەمی كارپێكردن Operating System  لەوانە ::

•  ئەندرۆید Android .

•  بی ئێس دی BSD.

•  ئای ئۆ ئێس IOS.

•  لینوكس Linux .

• ئۆ ئێس ئێكس OS X.

• ویندۆز Windows .

• سۆلاری Solaris .

• یونیكس Unix .

بەم شیوەیە هاتینە کۆتایی ئەم وانەیە چاوەروانی وانەی تربن…………….

__________

www.kitn.net ئاماده‌كردنی كاك: هێمن مەلا کریم بەرزنجی

………………………

.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!