بەرنامەی ( Popcorn Time ) بۆ بینینی نوێترین فیلم و زنجیرەی تی ڤی به‌ راسته‌وخۆ

بەرنامەی (Popcorn Time) یەكێكە لەو بەرنامانەی كەلەبواری میدیایی پێكەوە گرێدراودا ئۆنلاین كاردەكات و بەرنامەكە فریەو سەرچاوە ئازادە بەزمانەكانی وێب داڕێژی (HTML, JavaScript, CSS) ساز كراوە ناوەڕۆكەكەی بەڵام لە شیوەی ئەپلیكەیشنێكیشدا بۆ هەرسێ سیستەمی مایكرۆسۆفت و ماك و لینكۆكس و ئەندرۆیدیش بەردەستە ، ئەم سۆفتوێرەكاردەكات لە پێناو گەیاندنی بەرهەمە میدیاییەكان بە شێوەیەكی ئازاد نمونەی بەرهەمەكانیشی وەك بەرنامە ناودارەكان و فلیمەكان و زنجیرە میداییەكاندا ، ئەم خزمەتگوزاریە بە تەكنیكی تۆرێنت و بە بەرزترین كوالیتی پێشكەش دەكرێت ، واتا بێ ئەوەی تۆ بەرهەمە میدیاییەكە دابگریت دەتوانیت ڕاستەوخۆ بینەری ئەو بەرهەمانەبیت كە لە بەرنامەكەوە دابین كراوە خێرایی پەخشكردنیش دەگەڕێتەوە بۆ دوو بنەمای سەرەكی یەكەم خێرایی ئەو هێڵەی پیوەی پەیوەستین لەگەڵ بڕی ئەو سیرڤەرانەی كە بەرهەمە میدیاییەكانی تێدا بەردەستەو بەرنامەكە دەتوانێت لە ڕێگایانەوە پەخشی بكات . بەرنامەكە بە 42 زمانی زیندویی جیهانی لە كاردایە و زمانی كوردیش یەكێكە لە زمانەكانی بەكارهێنانی ئەم بەرنامەیە ، بەشیوەیەكی وا بنیات نراوە كە دەتوانرێت ژێنووسی بە زۆربەی زمانەكان لەگەڵدا جێگیر بكرێت نهەڵبەت ئەگەر  بەردەست بێت بەرنامەكە پێشتر دابینی كردبێت لە ڕاستیشدا زۆربەی جارەكانیش بەردەستە بۆ داگرتنی بەرنامەكە پێم باشبوو راستەوخۆ لینكی ماڵەڕەكەتان بۆ دابنێم هەتا نوێترین دەرچوو لەم بەرنامەیە دابگرن ئەم لینكە دەكەینەوە [download id="745"] ئەم ڕوكارە دەبینن بۆ داگرتنی بەرنامەكە دەبێت كلیك لە سەر ئەو بەشە بكەین كە ئاماژەم پێداوە ، قەبارەکەی نزیکەی 23 مێگابایتە بەپێ ی نوێترین دەرجووو کە 3.8 ئێستا پاش داگرتنی بەرنامەكە دەبێت بەرنامەكە دابمەزرێنین ، پاس ئەوەی بەرنامەكەم داگرت بەم شێوە دەردەكەوێت لای من دەبێت دەبڵ كلیكی لەسەر بكەم بۆ دەستكردن بە دامەزراندنی ئەم ڕوكارە دەبینین كلیك بكە لەسەر (Next) بۆ بەردەوام بوون لە سەر دامەزراندنی بەرنامەكە قۆناغەكانی دامەزراندن هەر وەك هەر بەرنامەیەكی ئاسایی وایە لێرەشدا (I agree) بكە كە نیشانەی ڕازیبونە بە مەرج و ڕاسپاردەكانی بەكارهێنانی بەرانەمەكە لێرەشدا شوێنێك دەست نیشان بۆ دامەزراندی بەرنامەكەو دواتر (Install) بكە سەرنج بدە لێرەدا بەرنامەكە لە قۆناغی دامەزراندایە ئەمە دوا قۆناغەو بەرنامەكە بە سەركەوتوانە دامەزرا ، ئەگەر ئەم (Check box) نیشانە بوو ئەوا پاش كلیك كردن لەسەر (Finish) بەرنامەكە دەكەوێتە كار سەرنج بدە لێرەدا بەرنامەكە كەوتوەتە كار ، ڕوكاری بەرنامەكە سادەیەو هەموو ستێك خۆی ڕێكخراوە لێرەدا زنجیرەی نوێترین (Movies) كە بڵاوكراوەتە دانراوە سەرباری ئەوەی لیستێك هەیە لەبەشی سەرەوەدا كە دەتوانیت بڕیار بدەیت چ دەربكەوێت بۆ نمونە سێ بەشی سەرەكی لە میدیایی هەیە ئایا (Movies) دەوێت یان (TV Series) یان (Anime) كە بەرهەمە كارتۆنیەكانە وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم پێداوە . خاڵی دووەم وەك ئاماژەم پێداوە واتا ئایا بەپێ ی جۆر چ جۆرێكت دەوێت ئەكشن بێت یان ڕۆمانسی یان هەر جۆرێكی تر كە چەندین جۆر پۆلێن هەیە بۆ پیشاندان . وە لە خاڵی سێیەمدا بڕیاردەدرێت كە بە پێ ی ساڵ یان دەنگ پێدان یان ناونیشان یان دوا ساتی بڵاوكردنەوەیان ڕیز دەكرێت ، سەرنج لە وێنەكە بدە ، خاڵی چوارەمیش دوای ئەم وێنەیە باسی دەكەم شتێكی تر لە بەرنامەكەدا كە زۆر جێگای بایەخ پێدانە بوونی بۆكسێكی گەڕانە بۆ دۆزینەوەی بەرهەمە میدیاییەكان ، من لێرەدا كلیك دەكەم لەسەر ئەو ئاوێزەیە دواتر ناوی فیلمێك دەنووسم لەو خانە لاكێشەییەداو دواتر (Enter) دەكەم لەسەر كیبۆردەكە سەرنج بدە بەم جۆرە دوو ئەنجام دەست كەوتوون كە هەمان ناویان هەیە یەكەم فیلمێكە كەلەساڵی 2011 بەرهەم هێنراوە كەمەبەستەكەی من كلیكێكی لەسەر دەكەم ئەم ڕوكاتەدەبینین لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم بە (Trailer) فیلمەكەداوە واتا دەتوانیت ڤیدیۆیەكی تاقیكاری لەسەر ناوەڕۆكی فیلمەكە ببینیت ، وە لەخاڵی دووەمدا ئاماژەم بە سەیركرنی داوە دەبێت بۆ بینینی تەواوی فیلمەكە كلیكی لەسەر بكەین بەم شێوەیە پەیوەستبوونەكە دەست پێدەكات چاوەڕوان بە تا دەكەوێتە كار ، بە پێ ی خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەكە كاتی دەوێت لای من كەمتر لە 7 چركەی پیدەچێت لەوانەیە لای ئێوە شتێك زیات یان كەمتری پێ بچێت بەم جۆرە فیلمەكە دەست دەكات بە ئیش و وەك لە خاڵی یەكەمدا ئاماژەم بە ماوەی فیلمەكە داوە ، وە لە خاڵی دووەمدا بە كلیك كردن لەسەر ئەو ئامرازە بڕیار دەدەیت چ ژێرنوسێكی هەبێت فیلمەكە و لەخاڵی سێیەمیشدا دەتوانیت بڕیار بدەیت لە قەبارەی فۆنتەكە گەورەبێت یان بچوك ئەگەر بۆت نەكرا بە تەواوی سەی بەرهەمە میدیاییەكە بكەیت ئەوا ئاساییە نیوەی سەیر بكە هەر كات و ساتێك بتەوێت دەتوانیت لە هەمان سوێنەوە دەست بكەیت و بەسەیركردنی تەنانەت ئەگەر پێشتر سەیری ئەو بەرهەمە میدیاییەكەت كردبێت بە تەواوی گئەوا وەك لەم وێنەدا ئاماژەم پیداوە پێت ڕادەگەیەنیت كە پێشتر بینراوە . تێبینی : سەریرکدنی بەرهەمە میدیاییەکان بە هەرشێوەیەك بێت قەبارەیەکی زۆر لە مێگابایتی دەوێت ، بۆیە ئەو کەسانەی کە پلانی گێگای دیاریکراو بەکاردەهێنن بۆ داونلۆدکردن ناتوانن سوود لەم بەرنامەیە وەربگرن چونکە کوالیتی فەیلەکان بەرزە و چەند گێگابایتێك لە پاکێجەکەت کاردەکات ، تکایە ئاگاداربن . ئاماده‌كردنی : هۆشمه‌ند صاڵح  :: سه‌رچاوه‌ : l4kurd.com

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!