پێنج ڕێگەی سروشتی بۆ لەناوبردنی هەمیشەیی ئازاری پشت

پێنج ڕێگەی سروشتی بۆ لەناوبردنی هەمیشەیی ئازاری پشت
 
دڕكەپەتك یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكانی لەش كە هەموو فە‌رمانەكانی لەش دەگەیەنێت بە مێشك لە ڕێگەی تەزووی كارەباییەوە كە لە كۆتایی دەمارەكاندا دروست دەبێت، دڕكەپەتك یەكێكە لە گەورەترین دەمار لە لەشدا و لە یەكەم بڕبڕەی پشتەوە دەست پێ دەكات و بەناو سمت بەرەو قاچەكان و تا پێیەكان دەڕوات. بەرپرسە لە هێز و جوڵانەوەی قاچەكان، تووشبوونی دڕكەپەتك بە ئازار لە نێو بڕبڕەكانی پشت بە ناخۆشترین و خراپترین جۆری ئازار دادەنرێ، چونكە وەكو ئەوە وایە دەرزی بچێتە نێو پێستی مرۆڤەوە. پزیشكان و شارەزایانیش پێنج چارەسەریان خستووەتە ڕوو كە بەر لە بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی بە پێویستی دەزانن ئەنجامی بدەن
 
بەهۆی ئازاری دڕكەپەتك مرۆڤ تووشی لاوازی و بێهێزی و سڕبوونی قاچەكانی دەبێت، سەرەنجامی ئەمانە تووشبوونی ئازاری قاچ و پشتیشی لێ دەكەوێتەوە، هەرچەند ئازارەكەی زیاد بكات، مرۆڤ ناچار دەكات نەتوانێ بە ئارەزووی خۆی جوڵە بكات و بەردەوام لە نێو جێگە و پێخەفدا دەمێنێتەوە. زۆربەی كات پزیشكان بۆ چارەسەری ئەو جۆرە ئازارە، حەب و دەرمانی ئازاربەخش بە تووشبووانی ئەم ئازارە دەدەن
 
بەگوێرەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە، 40% دانیشتووانی سەر گۆی زەوی، لە ماوەی تەمەنیان تووشی ئەم كێشەیە دەبن، بۆ چارەسەری ئەم گرفتە پڕ لە ئازارەش چەندان هەنگاویان بۆ ڕزگاربوون لێی خستووەتە ڕوو، كە لەمانەی خوارەوە پێك دێن
 
یەكەم: ڕاستكردنەوەی بڕبڕەی پشت، بەپێی ئەو توێژینەوە تەندروستییانەی كە كراوە ڕاستكردنەوە و چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی بڕبڕەی پشت لە رێگەی نەشتەرگەری یان هەر چارەسەرێكی تر، یارمەتی كەمبوونەوەی ئازاری پشت دەدات بە تایبەتی ئەو شا دەمارانەی بە دڕكە پەتكەوەن و دەبێتە هۆی چارەسەربوونیان و بە ئاسانی جوڵەكردن و هاتوچۆ كردنی تووشبوانی ئەم جۆرە ئازارە.
 
دووەم: بەكارهێنانی سەهۆل، چەند پارچەیەك لە سەهۆڵ بكەنە نێو بوخچەیەك و بیخەنە سەر شوێنی ئازارەكە، ئەم كارە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ئازارەكە دەبێ و ئەگەر 20 خولەك بەردەوام بن لە بەكارهێنانی سەهۆڵ لەسەر شوێنی ئازارەكە ئەوە بە تەواوی ئازاری دڕكەپەتكتان نامێنێت.
 
سێیەم: بەكارهێنانی گەرمی، دوای بەكارهێنانی سەهۆڵ بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكەی، ئەمە نابێتە هۆی بنەبڕكردنی ئازار، بەڵام گەر دوای ئەم هەنگاوانە پارچەیەكی گەرم یان گەرماوێكی گەرم بكەن، ئەوا بەیەكجاری دەبێتە هۆی كەمبوونەوە و نەمانی هەوكردنی ناوچە جیا جیاكانی دڕكەپەتك.
 
چوارەم: یۆگا، یەكێكە لەو وەرزشانەی كە لەش بە تەواوی هێمن دەكاتەوە و دەبێتە هۆی ڕاكێشانی ماسوولكەكانی لەش و چالاكی لەش و جوڵەی ماسوولكەكان زیاد دەكات، هەروەها خوێن دەگەیەنێتە تەواوی ئەندامانی جەستە و سوڕی خوێن چالاك دەكات، كۆرسەكانی یۆگا لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژئاوا وەك بەشێك لە چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیانە و ڕزگاربوون لە نەخۆشییە دەروونییەكان لەلایەن پزیشكانەوە بۆ تووشارانی ئازاری دڕكەپەتك و دەیان جۆر نەخۆشی تر دەنووسرێت.
 
پێنجەم: شێلان (مەساجكردن)، شێلان ئێستە لە ژێر ناوی چارەسەری سرووشتی بۆ نەخۆشییەكانی ئێسك و پشت و ئازاری دڕكەپەتك بەشێوەیەكی زۆر بەربڵاو بەكاردەهێنرێت، مەساج كردنی شوێنی ئازار بە ئارامی و شارەزایییەوە یارمەتیدەرێكی تەواو بەهێز دەبێ بۆ كەمبوونەوەی ئازار بەشێوەیەكی تەواو، هەروەها یارمەتی ماسوولكە و پێست دەدا، چونكە ئەو ڕۆنەی مەساجی پێ دەكەن، پڕە لە پێكهاتەی گرنگ و ڤیتامینی جۆراوجۆر، بەهۆی گرنگی ئەو بوارە ئێستە لە وڵاتانی پێشكەوتووی دنیا لە زانكۆ و كۆلێژەكانەوە مەساج و چۆنیەتی چارەسەری سروشتی دەخوێنرێت و كەسانی پسپۆر و شارەزا بەرهەم دەهێنن، تا لەو بوارە سوود بە نەخۆشانی كۆمەڵگەكەیان بگەیەنن.
به‌ هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك  Ibrahim Sherwani س:د.میرانی

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!