نۆكیا 3310 به‌ شێوازێكی نوێ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌فسانه‌ی نۆكیای 3310 به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ گه‌ڕایه‌وه‌ نێو جیهانی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن و ئه‌و هه‌واڵه‌ش هه‌زاران هه‌واداری دڵخۆش كردوه‌.

نۆكیا 3310 به‌ قه‌باره‌ و شێوه‌ له‌ مۆبایله‌كه‌ی پێشووتری بچووكتر و ته‌نكتره‌، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌شی سه‌ره‌نج راكێشتر كراوه‌ به‌ ره‌نگه‌كانی كه‌ زه‌رد و شین و نیلی دروست كراوه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ جیاوازیه‌كانی نۆكیا 3310ی نوێ دوگمه‌كانیه‌تی كه‌ له‌ شێوه‌ی پێشووتری ده‌چێت، به‌ڵام جیاوازه‌.

نۆكیا 3310ی نوێ خاوه‌نی كامێرایه‌كی 2 مێگا پێكسله‌ و قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 2.4 ئینجه‌، هاوكات پاڵپشتی میمۆری ده‌ره‌كی ده‌كات و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی تێدایه‌ وه‌ك وای فای و بلوتوس.

یه‌كێكیش له‌ گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نۆكیا 3310 ئه‌وه‌یه‌ كه‌ یاری "مار"ه‌كه‌ی تێدایه‌ كه‌ زۆرترین هه‌واداری هه‌بووه‌ له‌ مێژووی یارییه‌كانی مۆبایل.

 

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!