فێراری خێراترین ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هێنا

كۆمپانیای "فێراری"ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ خێراترین نموونه‌ی ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هێناوه‌ و به‌م زوانه‌ ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ 12 پستۆنی جۆری V به‌ هێزی 792 ئه‌سپه‌ و ده‌توانێ به‌ سێ چركه‌ خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 97 كم/سه‌عات و خێرایی گشتیشی ده‌گاته‌ 340 كم/سه‌عات.
ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كه‌ ده‌بێته‌ خێراترین ئۆتۆمبێلی فێراری تا ئێسته‌ دروستی كردبێت، نرخه‌كه‌شی به‌به‌راود به‌ فێراییه‌كانی تر هه‌رزان ده‌بێت و له‌ 320 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.
مه‌كینه‌ی ئه‌م فێرارییه‌ نوێیه‌ كه‌ 6.5 لیتر ڕۆن ده‌گرێ، ده‌توانێ به‌ خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 8500 خول له‌ خوله‌كێكدا.
جێی ئاماژه‌یه‌، خێراترین ئۆتۆمبێل كه‌ تا ئێسته‌ له‌ دنیادا دروست كرابێت، له‌لایه‌ن كۆمپانیای "بوگاتی" دروست كراوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 500كم/سه‌عات، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی زۆر زیاتره‌ له‌ نرخی فێراریی ئیتاڵی و پۆرشی ئه‌ڵمانی

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!