فێركاری چۆنیه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی وه‌شانی ئای ئۆ ئێس له‌ 10.2 بۆ 10.1.1

سڵاو هاوڕێیان
وەک دەزانین کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی ۱۰.۲ وەشانند و زۆربەمان بەرزمان کردۆتەوه و حەزەکەین بیگەڕێنینەوه ؟
گەر چاوەڕێی سیدیای ئەوا دایگرەوه بۆ ۱۰.۱.۱
گەر ناتەوێ ئەوا با هـەر ۱۰.۲ بێت
چۆن بیکەین ؟
۱:- له کۆمپیوتەرەکەت iTunes دابەزێنه گەر نیته و کلیکً لەو شینه بکه له لینکەکەدا دیاره
لەم بەستەرەوە دایگره :- http://www.apple.com/itunes/


۲:- دواتر لەم لینکه ڤێرشنی۱۰.۱.۱ داگره و جۆری ئامێرەکەت دیاری بکە
لینکەکە :- https://ipsw.me


له Selecet a Device جۆری ئامێر دیاری بکه
دواتر له Selecet Version دا ڤێرشنی ۱۰.۱.۱ داگره و کلیک له Download بکه چاوه ڕێ بکه تا دادەبەزێته ناو کۆمپیوتەرەکەت
دوای ئەوه چی بکەین ؟
که فایلەکە داونڵۆد بووه ناو کۆمپيوتەر
ئەمجا به کێبڵێک مۆبایلت کۆنێکت بکه به کۆمپیوتەر و مۆبایلت بکوژێنەوه
دواتر په نجه بنێ به Power و Home واته دوگمەی ناوەڕاست و کوژانەوه تا دوو بژمێرەو په نجه لەسەر دوگمەی کوژانەوه هەڵگره و با تەنها پەنجەت لەسەر دوگمەی ناوەڕاست بمێنێ تاوه کو لۆگۆ سوورەکەی ئایتونسی دێته سەر

۳:- که ڕەپتت کرد به کۆمپیوتەر بچۆره iTunes و کلیک له مۆبایل بکه وه ک له وێنەکەدا دیارە

٤:- بچۆره سەر Restore iPhone و کلیک مەکه بەڵکو دوگمەی ( شیفت – Shift )يی کۆمپیوتەر داگره لەگەڵ کلیکی ڕاست و فایلی ئەو ڤێرشنه دیاری بکە که داتبەزاند

ئیتر چاوەڕێکه تا کۆتایی پێ دێت کارەکەمان و به سەرکه وتویی دەکرێت
تێبينی :- تۆ گەر سیدیات دەوێت و ڤێرشنت بەرز کردۆتەوه ئەوا ئەمکاره بکه چونکه لەوه یه بۆ ۱۰.۲ نەیەت
گەر سیدیات ناوێت ئەوا مەیکه !
به وێنەش کارەکانم داناوه وێنه به وێنه سەیری بکه ! هەمووی ژمارەی لەسەره
ئاماده‌كراوه‌ له‌لایه‌ن پێگەی ئایفۆن iPhone 4 Kurd
بەهیوای سوود بینین

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!