پاش ٤٠ساڵ زیندانی بێ تاوان دەرچوو

ستەمی یاسا

پاش ٤٠ساڵ زیندانی بێ تاوان دەرچوو
کوامی ئاجاموا هاوڵاتیەکی ئەمریکی تەمەن ١٧ساڵان بو
لەساڵی ١٩٧٤ تۆمەتبارکرا بە کوشتنی کەسێک، 
سەرئەنجام دادگا بڕیاری تاوانبارکردنی بەسەردا سەپاند و بەزیندانی هەتایی حوکم درا، بەلآم پاش ٤٠ساڵ لەم ڕوداوە لەڕۆژی ٩ی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٤ دوای دوبارە دادگایی کردنەوەی لەلایەن دادوەر(ڕیچارد بیکار) بێ تاوانی سەلمێنراو وەک تۆمەتبارێکی ستەم لێکراوی ناساند و پێیان ڕاگەیاند وەک قەرەبوی ئەوستەمەی لێی کراوە چی دەخوازیت بۆت بکەین، ‌ئاجاموا بە چاوی پڕفرمێسکەوە ڕایگەیاند کەمن هیچ قەرەبویەکی مادیم ناوێ…!چونکە ناتوانێت تەمەنی لەدەست چوم بۆ بگێڕێتەوە کە ئێستا ٥٧ ساڵم تەنها دوبارە چاوێک بەویاسایانەدا بخشێننەوە کە ئەوستەمەگەورەی لەمن کرد..} لەم کاتەدا (بامیرا بارکر) وەک یەکێک لەدادوەرانی دادگاییەکە توند باوەشی بە ‌آجاموا کرد ودەستی کرد بە گریان، پاش ئەم ڕوداوە خێرا کۆشکی سپی بڕیاری دا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی ڕاوێژکاری یاسایی ودادوەری بۆپێداچونەوە بەو یاسایەدا،دواتر و پاش یەک هەفتە لەگەڕانەوەی ‌جاموا بۆ ماڵەوە توشی سەرسوڕمان بوو کاتێک باراک ئۆباما ومیشێلی خێزانی و هەردو کچەکەیان سەردانیان کرد لەماڵەوە و نانی ئێوارەیان پێکەوە خوارد کە خانمی یەکەمی ئەمریکا ئامادەی کردبوو.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!