ویندۆز | نەرمەکالای دەستکاری دەنگ (ARDOUR) !

خۆرایی و سەرچاوەکراوە بوون دەبێتە ۆکاریک بۆ بەرهەمهێنانی نەرمەکالای بەهێز هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئێمە نەرمەکالای دەستکاریکەری دەنگی Ardour دەبینین کە لە دوایین وشانی بە هێز وشێندرا.لە ئەم وشاە واتە وشانی 5.0. زۆر تایبەتمەدی تری پێ زیاد کراوە کە لەم بابەتە باسی دەکەین.
 
ئەم نەرمەکالا زۆر بە باشی پاڵپشتی لە ویندۆز دەکات کە لە وشای کۆنەتری زۆر بەهێزتر بووە، هەروا کە دەزانن بۆ ماک و  گنو لینوکسیش وشێندراوە.
 
ئاردۆر (ARDOUR) نەرمەکلایێکی سەرچاوەکراوەیە بۆ کاری تایبەت بە تۆمارکردنی دەنگ و دەستکاری  و میکسی شەپۆڵی دەنگەکان.گروپی ناوەرۆکی (ARDOUR) بریتین لە کەسانی شارەزا لە بواری موسیقا و ئەندازیاری دەنگ هەر ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوە کە ئێوە بتوانن بە باشی تاقیکردنەوەیێکی باشتان لەم نەرمەکالا بێت.
 
 
 
 
تایبەتمەندی وشانی نویی ARDOUR 5.0 :
 
گەرچاو لە تایبەتمەندیەکانی ئاردۆر بکە دەزانن کە ئەم نەرمەکالا با شترین نەرمەکالای دەستکاری دەنگە کە نیازتان پێیەتی. ئەمەش نابێتە هۆکارێک کە نەتوانین ئەم نەرمەکالا بەهێزتر بکەینەوە. ئەو تایبەتمەندی و توانایانە کە ئەم نەرمەکالا لە وشانی 5 بە خۆیەوە لکاندوویەتی بریتین لە :
 
ئێستا ئاردۆر بۆ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆزیش لە بەردەستە.
رووکارێکی خشتکراوە واتە بەشی میکس و دەستکاری و  رێکخستنی سەرخشتەکان لە یەک شوێن.
پشتیوانی بۆ کارناسی پایە بەرزی (VCAs).
Tempo ramping لە بەردەستە.
بەرنامەی Lua ڕێتان پێدەدات کە ئێوەش توانایی خۆتان زۆر بکەن بەم نەرمەکالا.
باشتر بوونی کانیکتۆرەکان و پینەکان.
کار بە پێوەکراوەی ناوهێڵی نە بەشێوازی پەنجەری نوێ زیادی بکەین.
پێوەکراوەی زۆرتر لە لایەن بەکارهینەر دەتوانرێت زۆر بکرێت.
پالپشتی دەرگاکان لە دەنگ و MIDI.
5 رووکاری نوی.
زۆر گۆڕانکاری لە رووخساری نەرمەکالا (GUI)
چاک کردن و سڕینەوەی باگەکان.
….
بۆ خوێندنی بابەتی زیاتر لە تواناییەکانی ئەم نەرمەکالا سەردانی ئێرە بکەن.
 
هەروا کە وتم کە ئاردۆر نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەو خۆڕاییە دەتوای گەر بۆت ئیمکانی بوو یارمەتی مادی ئەم پرۆژەیە بکەی.
 
بەستەری داگرتن
 
——-
وه‌رگیراوه‌ له‌ http://q e z w a n . i r/

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!