ناساندنی فایل سیستەمە بەناوبانگەکانی لینوکس

 
 
لینوکس سیستەمێکە کە زۆرترین پاڵپشتی لە فایل سیستەمەکان دەکات(Filesystem) .زۆر یەک لە فایل سیستەمەکان لە ڕابردوو درووستکراوەن و لە ئازموونەکانیان بە سەر بەرزی دەرچوون. زۆریان تازە دیزاین و ئەندازیاری کراوەن بە ڵآم توانایی زۆر یان هەیە ،کە سەرت سوور دەمێنێت. لەم بابەتە ئێمە بە ناساندی فایل سیستەم لە لینوکس خۆمان سەرقاڵ ناکەین بەڵکوو تایبەتمەندییەکانی چەن فایل سیستەمی ناوازە باس دەکەین.
 
– EXT2/3/4 :
کورتکراوەی (Extended Filesystem) بە جیاوازییێکی زۆرەوە باشترین و بەرچاوکراوترین فایل سیستەمە لە گنو لینوکسەکان. تەواو هەڵەکانی ڕابردووی سڕیەتەوە، زۆر بەهێزە پایدارە و دەڵنیایی زۆری هەیە لە سوود وەرگرتن. تایبەتمەندییەکانی لە ناوەرۆکی (کێرنێڵی) لینوکس ، بەتایبەت quota، تایبەتەندی POSIX و ACL پشتیوانی دەکات. تا ئێستاش فایل سیستەمێکی پایدار و بە هێزە بۆ سێرڤێر و دێسکتۆپەکان.ئەندزیارانی لینوکس خەریکی گەشەپێدانی فایل سیستەمی Btrfs بۆ دهاتووی ئەم جۆرەن.
– XFS :
هەڵبژاردەی باش بۆ رێدهاتە .لە دابەشکراوەی 7، ئەم فایل سیستەمەی لە سەرەوە واتە XFS . لە ساڵی 1994 بۆ کەڵە کۆمپیوترەکان بۆ سیستەمی کارپێکردنی IRIX ناسرا.
کێشەی ئەم فایل سیستەمە نەبوونی توانای checksum زانیارییە یا ECC کە نازانی چ کاتێک فایلەکانت خەریکی خراپ بوونە.هەروا bit rot دەبێت هۆکارێک بۆ نەبوونی پەستانەوە transparent وە shrink درایڤێک یا گرتنی snapshot لەدرایڤێک بی هیچ ئامرازێکی زیادکراوە freezing I/O، کە دەتوانێت کەمێ خەمبارمان بکات. بەڵام لاوازیەکانی XFS بە هۆکاری سوود وەرگرتن لە از parallel i/o چارەسەر کراون هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا زۆر پایەدار و خێرایە.
– Btrfs :
فایل سیستەمیکی زۆر نوێیە بۆ ئەمەش کاتی کانفیگ کردنی پێویستی بە هیچ شتێک وەک fsck نییە.هەر هەڵەییک کە دەدات خۆی بە شێوەی خۆکارانە چارەسەری دەکات ئەمەش بۆ ئەو کەسانە کە کێشەیان لە گەڵ unmount هەیە زۆر بەسوودە.
ئەم فایل سیستەمە بێ ئەوە کە مرۆڤ ئیشێک بکات درایڤەکان بەرێوە دەبات و کێشەی RAIDچارەسەر دەکات. بۆ دێسکتۆپ شتیکی نایابە شایەد لە داهاتوو بەکارهیەرن بۆ لای زۆی بکێسێت.
-ZFS :
4 یان 5 ساڵ پێش فایل سیستەمیBtrfs درووستکرا و زۆر هاوشێوەی یەک دەدەن .لە بواری پاراستن و پایداری زۆر بەهێز خۆی نواندووە. کێشەی یاسایی هەیە بۆیە هەرگیز لەسەر ئوبونتو نەبینراوە و کانۆنیکاڵ داینامەزرێنێتە سەر سیستەمەکەی. بۆ وەگر خستنی ئەم فایل سیستەمە دەبێت ڕیپۆزیتۆری دیکە واتە Third Party دامەزرێنیت.بوونی درایفی رووت لەم فایل سیستەمە (ZFS)کێشە درووست دەکات.
زۆر یەک لە فایل سیستەمەکان یان تەمەنیان تەواو بوە یان نەناسراوەن وەک ReiserFS .بە هەرحاڵ 36 فایل سیستەم لە کێرنێڵی لینوکس جێگیر بوون وەک Windowd و MacOS زۆریسین لە FUSE بوونیان هەیە. بەڵآم ە ساڵەکانی داهاتوو تەنها شتێک کە نەگۆردراوە هەڵبژاردەی ئێمە لەسەر فایل سیستەمەکانی لینوکسە.
 
وه‌رگیراوه‌ له‌ http://q e z w a n . i r/

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!