سوودەکانی گویز بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن

سوودەکانی گویز بۆ ئەو ئافرەتانەی دووگیانن

خواردن لەماوەی دووگیانیدا بە بنەمایەکی سەرەکی دادەندرێت بۆ سەلامەتی تەندروستی دایک و کۆرپە. هەر بۆیە زۆر پێویستە گرنگی بەلایەنی خۆراک بدرێت و گونجاوترین و تەندروستترین خواردن هەبژیردرێت لەو ماوەیەدا و زیاتر بایەخ بە ڤیتامینات و پێکهاتە کانزاییەکان بدرێت.
بە گوێرەی ماڵپەڕی “بەیبی سەنتەر” گوێز یەکێکە لە خۆراکە سوودبەخشەکان و سودێکی یەکجار زۆر دەگەیەنێت بە دایک و کۆرپەکە چونکە:
گوێز دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ماددەی ڕیشاڵی و کانزا و ڤیتامینەکان وئۆمیگا سێ.
خواردنی گوێز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتن و یەکسانی ئاستی کۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵی خانمانی دووگیان لە نەخۆشی، لەهەمووشی گرنگتر ئەوەیە ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەگرێت.
گوێز زۆە باشە بۆ ڕاگرتنی کێشی خانمانی دووگیان بە یەکسانی، ڕێگە لە کۆبوونەوەی چەوری دەگرێت، بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان بەهێز دەکات، یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدات.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!