بۆ ئافره‌تان ….ئه‌م نیشانانه‌ له‌كاتی دووگیان بوون مه‌ترسیداره‌ ئاگاداری بن

96038bef-824a-493f-92cf-0f413a57f160

ئافره‌تان توشی قه‌له‌قی و دڵه‌ڕاوكێ ی زۆر ده‌بنه‌وه‌ له‌ماوه‌ی دوگیان بونیاندا ، به‌ جۆرێك تاوه‌كو منداڵه‌كه‌یان له‌ دایك ده‌بێ بیرۆكه‌ی خراپ و ترسناك به‌ مێشكیان دادێت .

له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی خراپ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی دووگیان بوندا توشی ئافره‌تان ده‌بنه‌وه‌ پێیوسته‌ ئاگاداری بن و سه‌ردانی دكتۆری تایه‌بت بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری پێویست :

. كه‌می جوله‌ی منداڵ : ئه‌گه‌ر ئافره‌ت هه‌ستی به‌ كه‌می جوڵه‌ی منداڵ كرد پێویسته‌ پارچه‌یه‌ك له‌ قاوه‌ بخوات یانیش له‌سه‌ر لایه‌ك پاڵ بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌ست به‌ جوڵه‌ بكات ، منداڵ به‌ سروشتی ده‌بێ له‌ ماوه‌ی كاتژمێرێك 10 جار جوڵه‌ بكات به‌ نزیكه‌یی ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه‌ زۆر كه‌می كرد ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م ئافره‌ته‌ سه‌ردانی دكتۆر بكات و پشكنین بۆ منداڵه‌كه‌ بكات .

. به‌رزبونه‌وه‌ی په‌لی گه‌رمی : به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌ری زۆر زیانی هه‌یه‌ بۆ منداڵ ، چونكه‌ منداڵه‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ پله‌ی گه‌رمی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێ له‌كاتی توش بونی به‌م حاڵه‌ته‌ بچێ بۆ شوێنی سارد و خۆی فێنك بكاته‌وه‌ .

. خوێنبه‌ربوون له‌ دامێن : خوێن به‌ربوون له‌ماوه‌ی دووگیان بوون له‌ هه‌موو كاته‌كانی دا نیشانه‌یه‌كی باش نیه‌ و ده‌بێ سه‌ردانی دكتۆر بكات .

. ڕشانه‌وه‌ی زۆر : ڕشانه‌وه‌ كارێكی سروشتیه‌ له‌ماوه‌ی دووگیانبوندا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و زۆر بوو به‌ جۆڕێك كه‌ هه‌رچی ده‌یخوارد و ده‌یخواته‌وه‌ سودی لێ وه‌رنه‌ده‌گرت ئه‌وا نیشانه‌ی توش بونێتی به‌ وشك بون و مه‌ترسی بۆ منداڵه‌كه‌شی دروست ده‌كات .

. كێشه‌ی بینین : كه‌م بینین و ژانه‌سه‌ری به‌رده‌وام دوو هۆكاری هه‌یه‌ ، یه‌كه‌میان به‌هۆی هه‌وكردنی دووگیانه‌كه‌یه‌تی ، دوه‌میشیان به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنه‌وه‌ ده‌بێ ، وه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش ده‌بێ راسته‌وخۆ سه‌ردانی دكتۆر بكات . ‌

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!