به‌م چه‌ند ڕێاگایه‌ خۆت له‌ ورگ ده‌رباز بكه‌

080e98e7-8eb7-46d1-9862-c3b2c17aa5e8_16x9_600x338

زۆرێك له‌ خه‌ڵكی ده‌ناڵێنن به‌ ورگی گه‌وره‌و كێش زۆریه‌وه‌ ، وه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دیمه‌نێكی ناشیرینیان هه‌بێ .

وه‌رزش كردن زۆرێك له‌ خه‌لكی په‌نای بۆ ده‌بات به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ تا كۆتایی به‌رگه‌ی نه‌گرێت ونه‌توانێ به‌رده‌وام بێت ، بۆیه‌ ڕێگای تر هه‌یه‌ كه‌ پسپۆڕان و دكتۆران ئاماژه‌یان پێ داوه‌ بۆ دابه‌زین و ڕزگاربوون له‌ ورگ :

. دانیشت له‌ شوێنی گه‌رم و خۆ دوور خه‌ستنه‌وه‌ له‌ شوێنی سارد ، چونكه‌ شوێنی گه‌رم وا ده‌كات ئاره‌قه‌ بكه‌یت ، ئاره‌قه‌ كردنه‌وه‌ش یارمه‌تی توانه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی سك و ورگ .

. به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌خه‌وتن له‌ شوێنی ڕوناك جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی بێبه‌ش بونت له‌ خه‌وێكی خۆش و ئارام ، له‌ هه‌مان كاتدا هۆكارێكیش ده‌بێ بۆ زیاد بوونی كێش ، بۆیه‌ باشتر وایه‌ له‌ شوێن و ژووری تاریك بخه‌وی .

. خواردن له‌ قاپ و ده‌فری بچووك بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر نان بخۆیت ، ئه‌مه‌ به‌ گوێره‌ی سكای نیوز .

. خۆ پاراستن له‌ خواردنی به‌ستوو و ئاماده‌كراو .

. دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان ، چونكه‌ ئه‌مه‌ یارمه‌تی نه‌هێشتنی ورگ ده‌دات ، جگه‌ له‌وه‌ی هۆكارێك ده‌بێ بۆ دوور بوون له‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناكه‌كان .

. خواردنی هێلكه‌ له‌ به‌یانیان ، چونكه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پڕۆتینی زۆری تێدایه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا یارمه‌تی برسی نه‌بونیش ده‌دات بۆ مالوه‌یه‌كی زۆر .

. خواردنی میوه‌ سوره‌كان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ له‌ ورگ نه‌هێشتن له‌وانه‌ شووتی و فڕاوله‌و …

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!