هۆکارەکانی بەهێز بونی لینوکس له‌ بەرامبەر ویندۆز١٠

هۆکارەکانی بەهێز بونی لینوکس بەرانبەر ویندۆز١٠

لە دوایین گۆڕانکاری ویندۆزی١٠ ، سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت کە پاش هەر گۆڕانکاریێک خۆی بەلای باشتربوون و بەهێز بوون لە بواری ئاسایش ڕادەکێشێت،لە دوایین وشان سادەیی بەخۆیەوە دابین دەکات. ئەو کەسانە کە بە لینوکس کار دەکەن دەزانن ئەم تەکان و شەکانەی مایکرۆسۆفت ، دروشمێکی سەرەکی دابەشکراوەکانی لینوکسە.لەم بابەتە چەند هۆکار ناو دەبم کە پاش گۆڕانکاریەکانی ویندۆزی١٠ی مایکرۆسۆفت دیسان هەر
لینوکس بەهێزترە،سادەترە و ئاسایشی باشترە.
::
١-لینوکس بە ڵاشە واتە خۆڕایی دەستدەکەوێت.
زۆر کەس دەڵێ خۆ ویندۆز ١٠یش بەڵاش بڵاو بووە؟ بەڵام لە ڕاستی وانییە . مایکرۆسۆفت گەرەکیەتی کە بەم کارە بەکارهێنەر بۆلای تاتەبژمێرەکانی و تەلەفۆنەزیرەکەکانی ڕابکێشێت .شتێک دەدات و چەندین شت وەردەگرێت،ئینجا وادیارە بۆ دابەزاندنی پەکەکانی دیکەی ویندۆز دەبێت بەکارهێنەر ئابوونەی بێت.بەهەرحاڵ باس ئەوەیە کە لینوکس بەگشتی بەخۆراییە و زۆر بە دژواری دەتوانیت دابەشکراوەیێکی لینوکس ناو ببەیت کە بە پارە بێت. بۆ ئەوە لە هەموویان ناوەرۆک یا کرنێڵ بەلاشە ،مەگەر ئەوەکە جەنابت لینوکس بۆ بەشی بازرگانی تایبەت بە خۆت بکەیتەوە.لە ویندۆز گەر بتهەوێت بەتەواوی ویندۆز لە ئامێزت بگریت دەبێت لانی کەم ١٩٩$ پێشکەش بکەیت.
ئینجا لینوکس زۆر بەئاسانی لە سەر فلاش،دیسکێکی ڕەق وەک(DVD) دادەمەرزێت.تەنها کەمێ لە دامەزراندن ئاگادار بیت و دەستت بگات بە ئینتەرنێت، تەواو ئەگینا هیچت ناوێت.

٢-نەرمەکالاکانی بەلاشە واتە پارە لێرە ئیش ناکات

شتی بەڵاشی زۆر لە لینوکسە، واتە نەرمەکالای خۆرایی زۆرمان هیە لە لینوکس.هەر وا لە ژمارەی یەک باسمان کرد کە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بەلاشە و دەبێت نەرمەکالاکانیشی بەلاش بۆ دابین کرابێت.بەڵێ راستە،بەڵام ئێمە لە لینوکس ناتوانین بڵێن زۆری نەرمەکالاکان بە پارەن ، بۆئەوە کە بەراستی گەر بوونیان بێت لە راژەیێکی زۆر کەمن و پارەکەیشیان بە بەراوەرد لە گەڵ نەرمەکالای ویندۆز زۆر کەمترە.
باشە دەتوانین بڵێین کە ئێمە لە ویندۆزیش نەرمەکالای بەڵاشمان هەیە وەک ئادۆب؟ڕاستە بەڵام جەنابت هیچ کات فتۆشۆپت بە خۆڕایی دەستت ناکەوێت ، مەگەر نەرمەکالا وردەکانی کۆمپانیا ئادۆب، ئەوەش زۆرتر بۆ رێکلامی نەرمەکالا زەڵامەکانیانە وەک ئافتێر ئێفێکت و ئادۆبەکان.بەڵام جەنابت لە لینوکس پرۆژەی گیمپت(GIMP) هەیە کە زۆر کەسی شارەزا لە بواری گرافیک و بەرنامە نووسی دیزاینیان
کردووە.هەمووشی بەڵاشە.

٣-باشترین پاراستن یا ئاسایش

یەکێک لە بەهێزترین خاڵە گرنگەکانی هەر سیستەمی کارپێکردنێک ئاسایش و پاراستنە، ئەمە لە لینوکس کارێکی سەرەکییە،واتە هیچ سیستەمی کارپێکردنێک لەم بوارە شان نادات لە شانی.کاتێک ئێوە لە ویندۆز نەرمەکالا دادەمەرزێنن نازانن کە مەترسی هەیە بۆ سیستەمەکەتان یان نە! لەسەر خودا دایدەمەرزێنن . بەڵام پاش ریستارت دەبینن خۆ ویندۆز کار ناکات! بەڵام لە لینوکس ئێوە هەر نەرمەکالایێک کە دایدەمەزرێنن دەزانن پێشتر گەشەپێدەرانی سیستەمی کارپێکردنەکەتان تاقییان کردووەتەوە.ئیتر دڵتان ئەرخەیانە.پاشان ئەوە نەرمەکالاکەت دامەزراند زەرەر نادات لە
ناوەرۆکی لینوکس واتە کرنێڵ.

٤- لەسەر هەموو شتێک کاردەکات تەنانەت ئامێرێک بە ڕەقەکالای لاواز

هەر زۆر خۆت خەریک بکەیت وەک مەجنوون، زۆر بە دژواری سیستەمێکی کارگێری مایکرۆسۆفت پەیدا دەکەی کە بتوانیت بیخەیتە سەر ڕەقەکالایێکی لاواز ،یان بە رامێکی ١٢٨ مێگ سوودی لێبگریت.لە لینوکس ئەمە شتێکی ئاساییە.گەر کۆمپیوترێکی لاوازت هەیە کە ناتوانی ویندۆزی ١٠ بخەیتە سەری ئەوە دەتوانیت لە پرۆژەی لۆبونتو(Lubuntu) سوود وەربگریت.سیستەمێکی رێک و پێک بۆ کارکردنێکی پاک و خاوێن هەروا پێشکەوتوو.

٥-بێ هیچ سنوورێک یان دیوارێک

کاتێک ئێوە لە ویندۆز ١٠ سوود وەردەگرن دەبێت هەژمارەیێکی مایکرۆسۆفت ( Microsoft account)یان ئۆفیسی ٣٦٥ (Office 365,)یان ئیکس بۆکس (Xbox)یان وان درایڤ ( One Drive)یان سکایپتان( Skype) بێت،تەنانەت بۆ سوود وەرگرتن لە کۆرتانا کە هیچ.ئایا ئەمە سنوور بۆ ئەو بەکارهێنەرە نییە کە تەنها گەرەکیەتی سیستەمێکی کارپێکردنی بێت یا بەشێوازی خۆماڵی کار بکات.بەڵام مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ١٠ ئێوە دەخاتە نێو ئیکۆسیستەمێک یان بازنەی کۆمپانیاکەی بێ ئەوە کە خوازی ئێوەی لەسەر بێت و ئاگاداربن.ئایا ئەمە هەمان دیواری باخەکەی مایکرۆسۆفت نییە بۆ سوودوەرگرتن لە بەکارهێنەر و بەرزکردنی پشکی کۆمپانیاکەی ؟ بەڵام لینوکس تەنانەت بۆ بەرۆژ بوونی هیچی لەئێوە ناوێت تەنها بۆ پاراستنی سیستەم دەبێت یەک هەژمارەت بێت بۆ ئاسایش ، ئەوەش نە لە جیهانی ئینتەرنێت بەڵکوو لە سەر سیستەمەکەت و بۆ بەکارهێنەری بەرێوبەر بە شێوازی خۆماڵی.

٦-شوێنی کەسایەتی تایبەت بە ئێوە گرینگە

هەر ئەوەندە دەڵێم گەر شوێنی نهێنیت بۆ گرنگە هۆشیاری کارپێکردن بە ویندۆز ١٠ بە ، بەم هۆکارە کە مایکرۆسۆفت لە کاتی ئەوە کە تەنانەت سیستەم بەڕۆژ ناکەیتەوە یان بە کۆرتانا کار ناکەیت زانیاریت دەنێرێت وەک زانیاریەکانی ئیمەیل،رۆژمێرەکەت،شوێنی دەزگاکەت،ژمارەی پەیوەندیەکانت و…گشتی لەبەر دەستی مایکرۆسۆفتە . بۆ دڵنیای لەم بەڵگە ئێوە دەتوانن سەردانی بابەتێکی بەرێز کریستۆفێر هارپێر(Christopher Harper) بکەن (بڕۆ بۆ خوێندن). لە لینوکس جەنابەت شوێنی نهێنیت زۆر بە باشی پارێزراوە واتە بێجگە لە خۆت کەس هیچ دەستپێگەیشتنێکی بۆ داتاو فایلەکانت نییە.ئینجا لە لینوکس گەر شوێنی نهێنی زانیاریەکان بکەوێتە مەترسیەوە گەشەپێدەران هۆشیاری دەدەن و بە زووترین کات چارەسەری دەکەن کە ئەمەش زۆر بە کەمی ڕوودەدات و دەگمەنە.

٧-سەرچاوە کراوەیە

تەواو دابەشکراوەکانی لینوکس کۆدەکانیان کراوەیە واتە هەموو کۆد بۆ دیتن و دەستێوەردانە.بە پێچەوانەی ویندۆز کە زۆربەی کۆدەکانی دیار نین.مەبەست لەم ڕەستە ئەوەیە گەر ئێوە بەرنامەنووسن یان گەشەپێدەر دەتوانن بە باشی لە گەڵ لینوکس هەڵسووکەوت بکەن.هەروا گەر بەرنامەدارێژن دەتوانن لینوکسی تایبەت بە خۆتان ببێت.بۆ وێنە ئێمە دەتوانین زۆر بەسادەیی لینوکسی بە تەواو کۆدەکانی دەستپێگەیشتنمان ببێت، واتە هەموو شتێک ئاشکرایە.هەموو دەوڵەتێک دەتوانێت سیستەمی کارپێکردنی تایبەت بە خۆی بۆ ئیدارەکەی دابین بەکات کە لەسەر لینوکس گەشەی پێدراوە.

٨-گۆڕانی لینوکس بە خوازی خۆت

گەر خۆشت لە شریتی ئەرک،ئایکۆنەکان،بە کورتی دەورووبەری ویندۆزەکەت(ڕوکار و ڕوخسار) نەبێت یان ڕووخساری ویندۆز زۆر بە ئاسانی ناتوانیت بە خواستی خۆت بیگۆڕیت(مەبەست پشت زەمینە نییە واتە وێنەیێک لە دێسکتۆپ دابنیت ) دەبێت سەبری زۆرت هەبێت.بەڵآم لە زۆربەی دابەشکراوەکانی لینوکس نە هەمووی ، جەنابەت دەتوانی هەر گۆڕانکاریێک بدەی لە سیستەمەکەت و ڕووخسارەکەی.هەر لە وێنۆچکەکان بگرە تا دەگاتە ستایل وجوانکاریەکانی دیکەی
زۆر بە ئاسانی بگۆڕیت….
…………

ئاماده‌كردنی : Farman Tariq


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!