ئۆپه‌ره‌یتینگ سیسته‌م( Operating System) چیه‌ ؟ که‌ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ ؟ جۆره‌کانی چین ؟

ئۆپه‌ره‌یتینگ سیسته‌م( Operating System) چیه‌ ؟ که‌ی به‌رهه‌م هێنراوه‌ ؟ جۆره‌کانی چین ؟

سیستەم بریتیە لە بەرنامەیەكی بنكە زانیاری فراوان و بووتەبڵ كراو ، بەجۆرێك داڕێژراوە یەك جار بۆ هەمیشەیی جێگیر دەكرێت لەسەر هاردو پارچەجیاوازەكانی پێدەناسێنرێت و پیكەوەیان گرێ دەدات دواتر هەركاتێك لەكاربخرێتەوەو دابگرسێنرێتەوە پێویست بە دابەزاندنەوەی ناكات بەڵكو جێگیرە ، كاتێك لەسەرەتای داگیرساندنی كۆمپیوتەرداین ئەم سیستەمە هەڵدەستێت بە بەگەڕخستنی هاردوێرە پەیوەست كراوەكان پاش ئەوەی روم پشكنینێكی سەرەتایی بۆ پارچەكان دەكات و بە دەنگە كۆدێك لەباشی و خراپی هاردوێرە پەیوەست كراوەكان ئاگادارمان دەكاتەوە ، دواتر قۆناغی دووەم دەست پێدەكات كە لۆد بوونی سیستەمە كە لەهاردەوە بانگ دەكرێت و فرمانەكان رێك دەخات ، ئەم دوو قۆناغە هەمیشە كاتێك كۆمپیوتەر دادەگیرسێنین ڕودەدات و لە خولەكێك كەمتری پێدەچێت .
لە نێوان سۆفتوێرەكان و سیستەمەدا جیاوازیەكی ئەوتۆ نیە هەندێك جار ووشەی (Operating System) و هەندێك جاریش (System Software) بەكاردێت بۆ ناساندنی سیستەم ، بەڵام جیاوازی لە شێوازی كاركردنیاندا هەیە بۆ نمونە هەردوكیان هەر بە یەك زمان دروست دەكرێت (مەبەستم لەزمانی داڕشتنی سۆفتوێرەكانە وەك سی و سی پڵەس پلەس بەیسك و باسكاڵ و … هتد) .
جیاوازی سەرەكی لە نێوان سۆفتوێرو سیستەمدا دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی ئامادەكراو بۆ بەكارهێنان ، بۆ نمونە لەسەر سیستەم دەتوانرێت هەموو سۆفتوێرێك دابەزێنرێت كە پێچەوانەی كاری بەرنامەیە كە ناتوانرێت لەسەر بەرنامەیەك بەرنامەی تر دابەزێنرێت چونكە بەرنامە كاتێك دادەبەزێنرێت كە سیستەم لە ئارادابێت ، لێرەدا پێم باشە باسی ئەو بەرنامانەش بكەم كەخۆیان بووتەرن ئەمانەش زنجیرەیەك لە بەرنامەن بەڵام بە هەمیشەیی بەكار ناهێنرێن وەك سیستەم بەڵكو بە مەبەستێكی تایبەتی و بۆ كارێكی دیاریكراو بەكار دەهێنرێت لە ڕێگای فلاش یان سی دی وە كە وەك سیستەمێكی ئامادە وایە كاتێك كار بەچەند ویندۆزێك دەكەین لە یەك كاتتدا یاخود چوونە ناو هاردەكان پاش ئەوەی سیستەم كێشەیەكی بۆ دروست بووبێت … هتد ، بەڵام كاری بەرنامە دابەزێنراوەكانیش وەك بەرنامە بنەڕەتیەكانی ویندۆز وایە واتە هەر لەسەر بنەمای كاری ئەوان بنیات نراون هەربۆیە ئەم سۆفتویرانەش دەبن بە بەشێك لەسیستەمەكەو دەچنە سەر توانای سیستەمی دابەزێنراو هەندێك جار ئەم بەرنامانە دەبن بە شوێن گرەوەی بەرنامەیەكی بنەڕەتی لە سیستەمە دابەزێنراوەكەدا .

.

مێژووی ئۆپەرێتن سیستەم :
دروست بوونی سیستەم بەچەند قۆناغێكدا تێپەڕیووە هەر قۆناغێكیش بوە بە ئەزموون بۆ ئەوەی دوای خۆی ، لەسەرەتادا سیستەمەكان بەشیوازی جیاوازو لەلایەن چەندین كۆمپانیای جیاوازەوە بەرهەم دەهێنرا واتە هەر كۆمپانیایەك خاوەنی كۆمپیوتەری خۆی و سیستەمی تایبەت بە خۆی بووە ئەمەش كارەكەی وەك نهێنیەك هێشتبووەوە ، لەسەرەتادا كە دەكاتە ساڵانی (1945-1969) بەدواوە یەكەم سیستەم تاقیكراوەتەوەو ئامێرەكانی ئەوكاتی پێ بەرنامه ڕێژكراوە .
یەكەم :

سیستەمی (UNIX) لە ساڵی (1969) لە لایەن كۆمپانیای (AT&T) بەرهەم هێنراو لە ساڵی (1973) خرایە بەردەست بەكارهێنەران ،ئەم سیستەمە سەرەتا وەك پرۆژەیەكی خێرخوازی بەرهەم هێنراوەو هیچ نرخێكی لەسەر دانەنراوە تەنانەت بەهۆی بەدەست خستنی سەرچاوەكەیەوە دەتوانرا فرمانەكانی بە ویستی بەكارهێنەر ڕێك بخرێت ، لە ماوەی بەكارهێنانیدا بەهەزاران خۆبەخش لە پێشخستنیدا بەژداربوون ، لەو كاتەوە تائێستا چەندین جۆر لە سیستەم لەسەر بنەمای سۆرسەكانی ئەم پرۆژریە بەرهەم هێنراوە كە ناودارترینیان (Linux) كە ئێستا بەسەدان دابەشكراوی هەیە ، لینۆكسیش لەساڵی (1983) دا وەك پرۆژەیەكی سەرچاوە ئازاد بڵاوكراوەتەوە بێگومان ئەوەش وەك دژایەتیەك لەبەرامبەر یونێكسدا چونكە یونێكس لەسەرەتای هەشتاكانەوە بەرهەمەكانی كرد بە پارەو چیتر نەدەكرا هەموو كەسێك بە ئازادانە مامەڵەی لەگەڵدا بكات .
دووەم :

سیستەمی لینۆكس چەندین دابەشكراوی هەیەو لە ئێستادا وەك بەگەڕخەری سەرەكی زۆربەی (Mainframe)ە كان ئەم سیستەمە لە پلەی یەكەمدایە ، هاوكات لینۆكس لەبەر ئەوەی زۆرترین دابەشكراوی هەیە هەربۆیە بەتوانای جیاواز لەسەر هەموو جۆرێك كۆمپیوتەر بەگەڕ دەخرێت ، وە بەشێك لە دابەشكراوەكانی لەسەر تابلێت و سمارت فۆنەكانیش جێگیركراوەو بەو پەڕ باشیەوە بەكارهێنەرانی سەرسام كردوە .
سێیەم :

سیستەمی (DOS) كە كورتكراوەی هەر سێ ووشەی (Disk Operating system) ولە ساڵی (1981) لە لایەن كۆمپانیای (IBM) وە بەرهەم هێنراوە بەڵام كۆمپانیای مایكرۆسۆفت گەشەی پێداوە لەژێر ناوی (MS-DOS) چەند دەرچووێكی لێ بەرهەم هێناوە .
دۆس بریتیە لە سیستەمێك هەر وەك ویندۆزی ئێستا بەڵام شێوازی مامەڵە كردنی زۆر جیاوازە و كاركردن لە دۆسدا شێوازی خۆی هەیە بۆنمونە لە ویندۆزدا ئێمە پشت بە ڕوكارێكی وێنەیی دەبەستین و بەهۆی ماوسەوە و بەكلیك كردن لەسەر هەر دوگمەیەكی وێنەیی فرمانی مەبەستمان بۆ بەڕێ دەكات بەڵام لەدۆسدا تەنها ڕوكارێكەو لەڕێگەی داخڵ كردنی فرمان (نووسین) لە كیبۆردەوە فرمان ئاراستەی كۆمپیوتەر دەكرێت تا فرمانێكی دیاریكراو بەجێ بهێنێت ماوس لە دۆسدا فرمانێكی ئەوتۆ بەجێ ناهێنێت . لە ئێستادا ئەم سیستەمی دۆسە بە بەرنامەیەكی بچوكی ویندۆز دادەنرێت بەكلیك كردن لەسەر ئەم بەرنامە بچوكە دەستت دەگات بە تەواوی تایبەتمەندیەكانی ئەم سیستەمە .
چوارەم :

سیستەمی (MAC OS) لەساڵی (1984) لەلایەن كۆمپانیای (Apple) وە بەرهەم هێنراوە ، ئەم سیستەمە بەیەكەم سیستەم دادەنرێت كە ڕوكاری وێنەیی بۆ بەڕێكردنی فرمانەكان بەرهەم هێناو پێشەنگە لەم بوارەدا ، ئەم سیستەمە بەتەواوی جیاوازە له ویندۆزی مایكرۆسۆفت و هیچ بەرنامەیەكی ویندۆز لەسەر ماك ئۆ ئێس بەگەڕ ناخرێت ، لە بنەڕەتدا لەسەر سۆرسەكانی لینكس ئەم سیستەمە بەرهەم هێنراوە بەڵام خاوەندارێتی ئەپڵ بەسەر بەرهەمەكەوەیەو ناتوانرێت سەرچاوەی فرمانەكان ببینرێت ، ماك لە سەرەتاوە تا ڤێرژنی 9 هەر بەماك ئۆ ئێس ناودەبرا بەڵام دواتر كاتێك كە بوو بەڤێرژنی 10 ئیتر بە ئۆ ئیس ئێكس ناوی بڵاوو بوەوە .
پێنجەم :

سیستەمی (Windows) لە ساڵی (1985) لە لایەن كۆمپانیای (Microsoft) وە بەرهەم هێنراوە ، ئەم سیستەمە ئەگەرچی لەسەر بنەمای سۆرسەكانی دۆس بەرهەم هێنراوە بەڵام بە ڕوكارێكی وینەیی ڕازێنراوەتەوە و فرمانەكان هاوشێوەی ماك ئۆ ئێس ئاراستەی سیستەم دەكرێت ، ویندۆز بە واتایی پەنجەرەكان دێت ئەمەش ناوێكە وەك پێناسە بۆ ئەم سیستەمە گونجاوە چونكە بەسەدان پەنجەرە لەناو یەكدا ڕێك خراون و بە ئاراستەكردنی هەر فرمانێك لە ڕێگای ماوەسەوە پەنجەرەیەك دەكرێتەوە ، لەساڵی (1992) دا مایكرۆسۆفت دەرچووی (Window 3.1) بەرهەم هێنا لەو ساڵەوە تا ئێستا ئەم كۆمپانیایە بە پێشەنگ دادەنرێت لە بواری بەرهەمهێنانی سیستەمدا ، بە تایبەتی بەبەرهەم هێنانی ویندۆزی (XP) بەتەواوی خۆی بەجیهان ناساند و لە ئێستاشدا زۆترین بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەری كەسی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت بەكاردەهێنن .

…..

‪#‎Ajyla‬ ‪#‎Linux‬ ‪#‎Operating_System‬ ‪#‎ LinUx‬ ::: Farman Tariq ::


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!