باشترین به‌رنامه‌ی خێرا كردنی یاریه‌كانی كۆمپیوته‌ر

باشترین به‌رنامه‌ی خێرا كردنی یاریه‌كانی كۆمپیته‌ر
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ ئاره‌زوومه‌ندانی یاریه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان ڕووبه‌روی ئه‌بنه‌وه‌ كێشه‌ی خاوی یاریه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش زیاتر ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ تایبه‌تمه‌نده‌كانی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت كه‌ له‌وه‌یه‌ نه‌توانێت به‌هۆی قورسی یاریه‌كه‌وه‌ باش كاری پێ بكات لێره‌دا گرنگی ئه‌و به‌رنامانه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ خیرا كردن و ئاماده‌كردنی كۆمپیته‌ره‌كه‌ت بۆ كارپێكرتنی یاریه‌كان زۆر به‌باشی لێره‌دا ئێمه‌ یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ زۆرباشه‌كانمان بۆ هه‌ڵبژاردوون كه‌ له‌و بواره‌دا كارده‌كات و هی كۆمپانیای ناسراوی بواری یاری razer و ناوی به‌رنامه‌كه‌ش razer game booster ئه‌میش هه‌ڵده‌ستێ به‌داخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و چالاكیانه‌ی كه‌ له‌كۆمپیته‌ره‌كه‌تدا ئیش ده‌كه‌ن و پێویست نین هه‌روه‌ها خاوێن كردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ڕام به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ بۆ كارپێكردنی یاری زۆر گونجاو بێت دوو ڕیگه‌ هه‌یه‌ بۆ كارپێكردنی كه‌ یه‌كیان خۆكارانه‌یه‌و ئه‌ویتریان خۆت هه‌ڵده‌ستی به‌داخستنی چالاكیه‌كان هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ بیكه‌ی به‌لام خۆكارانه‌كه‌ پێویستی به‌ هیچ شاره‌زاییه‌ك نێه‌و راسته‌وخۆ خۆی كاره‌كانت بۆ ئه‌نجام ئه‌دات 
 
دوای داگرتنی به‌رنامه‌كه‌ و ئینستالكردنی له‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌تدا پێویسته‌ ئه‌كاونتێك دروست بكه‌یت و پاشان له‌ ئیمه‌یله‌كه‌ته‌وه‌ چالاكی بكه‌ی دوای ئه‌وه‌ داخڵی ئه‌كاونته‌كه‌ت بیت له‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌ فه‌رموون به‌ ڤیدیۆ روونكراوه‌ته‌وه‌ 
 
 
 
سه‌رچاوه‌ : kurdtechpro.com

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!