گشت زانیارییەکان دەربارەی مۆبایڵی قورئان – Mobile Quran MQ 710

گشت زانیارییەکان دەربارەی مۆبایڵی قورئان – Mobile Quran MQ 710
هەروەک لە هەواڵێکدا ڕاگەیەندرا کە وڵاتی هیندستان مۆبایڵێکی هۆشمەندی دروستکردووە تایبەت بە موسڵمانان، منیش بە پێویستم زانی کە گشت زانیارییەکان دەربارەی ئەم مۆبایڵە هۆشمەندە بخەمە بەرچاوی ئێوەی بەڕێز.
ئەگەر بە کورتیی پێناسەیەکی ئەم مۆبایڵە بکەین، ئەوا دەڵێین کە ئەم مۆبایڵە هۆشمەندە (پێشی دەگووترێت جوال الإسلامي)، مۆبایڵێکی ئیسلامییە و دوو سیمکارت لەخۆ دەگرێت و قورئانی پیرۆزی لەخۆی گرتووە لەگەڵ وەرگێڕانی بۆ زیاتر لە ٢٩ زمان، هەروەها کۆمەڵەیەکی زۆر لە متمانەپێکراوترینی تەفسیرەکان و فەرموودەکانی پێغەمبەرمان (س. خ.)، هەروەها کۆمەڵێک کتێبی ئیسلامیی جۆراوجۆری لەخۆی گرتووە.
نرخی مۆبایڵ: ١٢٧ دۆلار.
بەر لە هەموو شتێک، ئەمە وێنەی مۆبایڵەکەیە:
بەرزیی: ١١٢ ملم
پانیی: ٥٠ ملم
ئەستووریی: ١٣ ملم
کێشی گشتیی: ٣٠٨ گرام
پێکهاتە و کەلوپەلەکانی ناو پاکەتەکە:
١- ئامێرێ مۆبایڵە هۆشمەندەکە.
٢- هێدفۆن.
٣- پاتری.
٤- شەحنکەرەوە.
٥- قیبلەنما.
٦- لیستی سوڕەتەکان.
٧- کێبڵی USB بۆ شەحنکردنی پاتری.
تایبەتمەندییە گشتییەکانی مۆبایڵەکە:
١- دوو سیمکارت لەخۆی دەگرێت.
٢- زمانی مۆبایڵ: عەرەبیی، ئینگلیزیی.
٣- تەکنەلۆژیای GSM ی تێدایە.
٤- تەکنەلۆژیای GPRS و Bluetooth ی تێدایە.
٥- ڕادیۆی FM ی تێدایە.
٦- بەرنامەی پیشاندەری وێنەی تێدایە.
٧- بەرنامەی پیشاندەری ڤیدیۆی تێدایە.
٨- کامێرای لەخۆ گرتووە بۆ تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ.
٩- بەرنامەی تۆمارکردنی دەنگی تێدایە.
١٠- میمۆری دەرەکیی قبوڵ دەکات تا قەبارەی ٨ گێگا بایت.
١١- قەبارەی شاشە: ٢.٤ ئینچ
١٢- وردیی و سافیی شاشە: ٢٤٠ * ٣٢٠ پیکسڵ
تایبەتمەندییە ئیسلامییەکانی مۆبایڵەکە:
١- فایلە دەنگییەکانی قورئانی پیرۆزی تێدایە بە دەنگی ٧ قورئانخوێنی بەناوبانگ.
٢- قورئانی پیرۆزی تێدا وەرگێڕدراوە بۆ ٢٩ زمان.
٣- فۆنتی عوسمانیی بەکارهێنراوە لە ئایاتەکانی قورئان کە فۆنتێکی زۆر جوان و ویستراوە.
٤- ئاسانکاریی کراوە بۆ گەیشتن بە سوڕەت و ئایاتەکان.
٥- دەتوانیت سوڕەتەکان بخەیتە لیستی دڵخوازەکانت (Bookmark).
٦- هاوکاری خوێنەر دەکات بۆ خوێندنەوەی قورئان و وەرگێڕانەکەی لەڕێی دەنگ.
٧- ستایڵی هەڵدانەوەی پەڕەکانی قورئان بەجۆرێکە کە لە هەڵدانەوەی ڕاستیی دەچێت.
٨- لەکاتی بانگەکاندا بەشێوەیەکی خۆکارانە بێدەنگ دەبێت (صامت).
٩- تەفسیری هەموو قورئانی تێدایە هەروەها کۆمەڵەیەکی زۆر لە فەرموودەکانی پێغەمبەریشی تێدایە (س. خ.).
١٠- بەرواری هیجریی لەخۆگرتووە.
١١- کاتی نوێژەکان و خۆرهەڵاتنت پێ ڕادەگەیەنێت.
١٢- ئامرازێکی تێدایە بۆ هەڵبژاردنی مەزهەبی موسڵمانەکە.
١٣- بەشێوەیەکی گرافیکیی ئاڕاستەی قیبلەت بۆ دەستنیشان دەکات.
١٤- بژمێرێکی تایبەتی لەخۆگرتووە بۆ ئەوەی بزانیت کە چەند زەکاتت لەسەر دەکەوێت، هەروەها زیکرەکانیشت تۆمار دەکات و دەژمێرێت.
١٥- ڕێنماییت پێشکەش دەکات دەربارەی حەج.
١٦- هەر ٩٩ ناوەکەی خودای لەخۆگرتووە.
ئەلبوومی دوعاکان:
١- دوعای خەتم کردنی قورئانی تێدایە.
٢- دوعای الرقیة بە دەنگی السدیس.
٣- دوعای الرقیة بە دەنگی الغامدي.
٤- دوعای الرقیة بە دەنگی الماهر.
٥- دوعای الرقیة بە دەنگی المشاري.
٦- دوعا و زیکرە ڕۆژانەکانی بەشێوەی دەنگیی تێدایە بە زمانی عەرەبیی.
ئەو زمانانەی کە قورئانی پیرۆزی بۆ وەرگێڕدراوە:
١- ئەلبانیی.
٢- ئازەربایجانیی.
٣- بۆسنەیی.
٤- بەنگالیی.
٥- هۆڵەندیی.
٦- ئینگلیزیی.
٧- فینلەندیی.
٨- فەڕەنسیی.
٩- ئەڵمانیی.
١٠- ئەندەنوزیی.
١١- هاوسایی.
١٢- ئیتاڵیی.
١٣- لاتینی.
١٤- مالیزیایی.
١٥- ماراناۆ.
١٦- مالایالام (زمانێکی ناوخۆیی هیندستانە).
١٧- فارسیی.
١٨- تورکیی.
١٩- پۆڵەندیی.
٢٠- پۆرتوگالیی.
٢١- ڕوسیی.
٢٢- سۆماڵیی.
٢٣- ئیسپانیی.
٢٤- سویدیی.
٢٥- سەواهیلی.
٢٦- تامیلی (زمانێکی ناوخۆیی هیندستانە).
٢٧- تایلەندیی.
٢٨- پاکستانیی.
٢٩- Transliteration (نەمزانی مەبەست لەمە چییە، بۆیە وەک خۆی نووسیمەوە).
ناوی قورئانخوێنە تۆمارکراوەکانی ناو مۆبایڵەکە:
١- عبدالرحمن السدیس.
٢- سعد الغامدي.
٣- ماهر المعقلي.
٤- أبوبکر الشاطري.
٥- مشاري بن رشید.
٦- علي الحذیفي.
٧- صدیق المنشاوي.
ناوی تەفسیرە تۆمارکراوەکانی ناو مۆبایڵەکە:
١- تەفسیری إبن کثیر (بە عەرەبیی).
٢- تەفسیری جلالین (بە عەرەبیی).
٣- تەفسیری القرطبي (بە عەرەبیی).
٤- تەفسیری الطبري (بە عەرەبیی).
٥- تەفسیری إبن کثیر (بە ئینگلیزیی.).
٦- تەفسیری جلالین (بە مالیزیایی و ئەندەنوسی).
٧- تەفسیری إبن کثیر (بە ئۆردو = پاکستانیی).
کۆمەڵەی فەرموودە تۆمارکراوەکانی ناو مۆبایڵەکە:
١- صحیح البخاري (بە عەرەبی).
٢- صحیح المسلم (بە عەرەبیی).
٣- سنن أبو داود (بە عەرەبیی).
٤- سنن النسائي (بە عەرەبیی).
٥- سنن إبن ماجة (بە عەرەبیی).
٦- سنن الترمذي (بە عەرەبیی).
٧- ریا‌ض الصالحین (بە عەرەبیی).
٨- حدیث القدسي (بە عەرەبیی).
٩- الکبائر (بە عەرەبیی).
١٠- أربعین نووي (بە عەرەبیی).
١١- بلغ المرام (بە عەرەبیی).
١٢- صحیح البخاري (بە ئینگلیزیی).
١٣- ریاض الصالحین (بە ئینگلیزیی).
١٤- ریاض الصالحین (بە فەڕەنسیی).
١٥- أربعین نووي (بە ئینگلیزیی).
١٦- صحیح المسلم (بە مالیزیایی و ئەندەنوزیی).
١٧- صحیح البخاري (بە ئۆردو = پاکستانیی).
١٨- صحیح البخاري (بە مایزیایی و ئەندەنوزیی).
کۆمەڵەی کتێبە ئیسلامییەکانی ناو مۆبایڵەکە:
١- زیکرە ڕۆژانەکان (بە عەرەبیی).
٢- حصن المسلم (بە عەرەبیی).
٣- پاڕانەوەکان (بە عەرەبیی).
٤- پاڕانەوەکان (بە ئینگلیزیی).
٥- حصن المسلم (بە ئینگلیزیی).
٦- الرحیق المختوم (بە عەرەبیی).
٧- قصص الأنبیاء (بە عەرەبیی).
٨- ألأحکام التجوید (بە عەرەبیی).


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!