فەيسبوک تايبەتمەندييە بەهێزەکەی زيادکرد

 

تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک بەردەوامە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری و زيادکردنی خزمەتگوزاری و تايبەتمەندی نوێ بەمەبەستی زياتر فراوانکردن و بەهێزتر کردنی تۆڕەکەيان.

لە نوێترين کاريشياندا، کۆمپانيای فەيسبوک هەواڵێکی خۆشیان دايە سەرجەم بەکارهێنەرانيان کە لە رێگەی ئايفۆن و ئايپادەوە فەيسبوک بەکاردەهێنن و بوونەتە بەکارهێنەريان واتە بۆ ئەو کەسانەی ئەو ئامێرانەيان پێيە کە سيستمی ئای ئۆ ئێسيان لەسەرەو بەجۆرێک لە جۆرەکانيش چاويان لاوازە ياخود نابينان.

کارە نوێيەکەشيان بريتييە لە زيادکردنی تايبەمەندييەکی زيرەک، ئەگەر هاتوو بەکارهێنەر لەلای خۆی کارای بکات ئەوا لەکاتی چوونە سەر وێنەيەک، شێوازی تايبەتمەندييەکە وايە هەڵدەستێت بەخوێندنەوەی پۆستەکە بەشێوەی دەنگ هەر لە ناوەکەيەوە تا ئەو کەسانەشی کۆمێنتيان نووسيوەو بابەتەکەيان هاوبەش پێکردووە لەلای خۆيان.

ديوێکی ديکەی ئەم تايبەتمەندييەش بۆ ئەو کەسانەيە کە نابينان و لەهەمان کاتيشدا بەکارهێنەری فەيسبوکن، ئەم تايبەتمەندييەش لە رێگەی دەنگەوە دوايين گۆڕانکارييەکان بەو بەکارهێنەرانە دەڵێت، لە ئێستاشدا تەنيا بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس لەبەردەستە.

بۆ چالاککردنی: بچۆ Setting دواتر General دواتر Accessibility دواتر activate VoiceOver کارابکە.

نموونەيەک لە تايبەتمەندييەکە:

سه‌رچاوه‌ : خەندان – سەربەست نەجمەدين


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!