چۆن وێنه‌ی نووسراوی په‌ڕه‌یه‌ك بگرین وه‌كو فۆتۆكۆپی به‌ كامێرای مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانمان؟

ئەپی تایبەت بەو کارە لە ناو کۆگای سیستەمە زیرەکانی مۆبایلەکان ژمارەیان زۆرە بەڵام جیاوازییەکانیان تەنها تایبەتمەندی و توانستەکانیان بەڵام ئێمە لێرە دانەیەکی تایبەتمان بۆ هەڵبژاردوون کە ناوی Camscannerـە. له‌ڕێگه‌ی ئەپی “CamScanner”ــه‌وه‌ ده‌توانیت وێنه‌ی نووسراوی په‌ڕه‌یه‌ك بگریته‌وه‌ به‌ كامێرای مۆبایله‌كه‌ت به‌ كوالێتیێكی به‌رز و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی، زۆرجار ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت نووسینێك بنووسینه‌وه‌ یاخود قوتابیان كه‌ زۆرجار ده‌یانه‌وێت بابه‌تێكی هاوڕێكه‌یان بنووسنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ په‌له‌ن ئه‌وا به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ جوانترین شێوه‌ وێنه‌ی نووسراوه‌كه‌ بگریت و زه‌خیره‌ی بكه‌یت وه‌ك فۆتۆكۆپی.

ئەپەکە چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی به‌رزی هه‌یه‌ و بەکارهێنانی ئاسانە و ئێوە له‌ كاتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ بە تایبەتمەندیە ناوازەکانی ئاشنا ده‌بن.

به‌ ئاسانترین شێوه‌ فایله‌كانت سكان بكه‌ له‌ ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌
یۆ سیستمی (IOS-ANDROID-WINDOWS PHONE)
داگرتنی پڕۆگرامه‌كه‌ بۆ *IOS*

داگرتن بۆ *ANDROID*

داگرتن بۆ *WINDOWS PHONE*

ڤیدیۆی فێركاری
————————————–


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!