مەسنجەر هەندێک نامەت پیشان نادات… ئاوا بیان دۆزەرەوە

مەسنجەری فەیسبوک یەکێکە لەو بەرنامانەی زیاترین بەکارهێنەری هەیە و بە یەکێک لە سەرکەوتوترین بەرنامەکانی چات دادەنرێت، بەڵام هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە زۆرێکمان پێی ئاشنا نین، لەم باباەتەدا هەوڵ دەدەین یەکێک لەو تایبەتماندییانە بخەینە روو.

بەرنامەی مەسنجەر بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی لە نامەی بێزارکەر و کەسانی نەناسراو و گومانلێکراو و رێکلام، تایبەتمەندییەکی تێدایە کە گشت ئەو نامانەی بۆت دێت بە چەند فلتەرێکدا دەبات، لە ئەنجامدا هەندێک لەو نامانەی بۆت نێردراون راستەوخۆ نایەنە بەردەستت.

ئەم تایبەتمەندییە سەرەڕای ئەوەی بەکارهێنەران دەپارێزێت، هەندێک جار رێگری لە هاتنی نامەی راستی و بێ زیانیش دەکات، بۆ پشکنینی ئەو فۆلدەرەی نامە پەراوێزخراوەکانت لەخۆ دەگرێت، ئەم هەنگاوانە پەیڕوە بکە:

سەرەتا بەرنامەی مەسنجەر بکەرەوە

Settings هەڵبژێرە

بڕۆ سەر People

پاشان Message Requests

بە هەڵبژاردنی See Filtered Requests گشت ئەو نامەنە ببینە کە مەسنجەر پەراویزی خستون، بزانە هیچی گرنگی تێدا نییە و نەتبینیبێت؟

سه‌رچاوه‌ : خەندان


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!